»  عێراق
 سەرچاوە ئاوییەكان: عێراق پێویستی بە دروستكردنی بەنداوی زۆر دەبێت
هەواڵ


وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق رایگەیاند: عێراق پێویستی بە دروستكردنی بەنداو دەبێت لە چەندین شوێنی جیاجیا ئەویش بە مەبەستی سوودوەرگرتن لەئاوی گلدراوو هاوكات بۆ بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا".
عەونی زیاب، وتەبێژی  وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق لە راگەیاندراوێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" عێراق پێویستی بە دروستكردنی چەندین بەنداو هەیە بۆ رێكخستنی رێچكەی ئاوو گەیاندنی لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی تر، هاوكات كۆگاكردنی ئاوو گلدانەوەی بۆ كاتی پێویست بە تایبەت وەرزە وشكەكان، جگە لەوەش بەهۆی دروستكردنی دامەزراوەكانی وزەوە دەتوانین سوود لە وزەی كارەبا ببینین". 
ناوبراو وتیشی: لەمجۆرە پرۆژانەدا دروستكردنی دامەزراوەی وزەی كارەبا پێویستی بە بودجەی گەورە دەبێت، كە حكومەت لە ئێستادا ناتوانێت دەستەبەری بكات".
ئاماژەی بەوەشدا:" دۆخی ئاو لە عێراق تا ئێستا لەژێر كۆنترۆڵدایەو رووباری دیجلە لە بەغدا توانای كۆكردنەوەی (5) مەتر بەرزی تر ئاوی دەبێت، چونكە ئێستاش رووبەرێكی بەرفراوانی هەیە كە پڕ نەكراوەتەوە".
  

‌ 100 جار بینراوه‌
4/13/2019 2:19:05 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved