»  کوردستان
وەزیری نەوتی داعش زانیاری گرنگ ئاشكرا دەكات
هەواڵ

وەزیری نەوتی داعش كەماوەی چەند مانگێكە لەلایەن هێزەكانی هەسەدەوە دەستگیركراوە، دانی بەوەدا ناوە كە زیاتر لە 40 تۆن زێڕیان لەباكوری عێراق بەرەو سوریا بردووە.
مستەفا بالی، وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە)، لەتویتەری خۆی رایگەیاندووە:" ئوسامە عەوید ساڵح، وەزیری نەوتی داعش كەماوەی 11 مانگە لەزیندانەكانی هەسەدەیە چەند زانیاریەكی گرنگی ئاشكرا كردوە".
بالی راشیگەیاندوە:" وەزیری نەوتی داعش دانی بەوەدا ناوە، كە لەسەروبەندی پەلاماردانی باكوری عێراق 40 تۆن زێڕیان دەستكەوتووەو بەرەو خاكی سوریایان بردوەو داهاتی خۆیان لەوەدا بەدەست هێناوە".
رونیشكردوەتەوە:" لەبارەی شوێنی بەغدادیەوە ئەو وەزیرەی داعش وتویەتی:" بەغدادی لەباكوری سوریایەو لەگەڵ گروپە تیرۆرستیەكاندایە".

‌ 108 جار بینراوه‌
4/13/2019 2:23:07 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved