»  کوردستان
بە 389 تیمەوە 187,390 منداڵی كەركوك دەكوتن
هەواڵ


هەڵمەتی كوتانی منداڵان دژی نەخۆشی ئیفلیجی لە شاری كەركوك رێگای 389 تیمەوە دەستیپێكردوە و لێپرسراوێكی فەرمانگەی تەندروستیش رایدەگەینێت:” 186هەزار و 390 منداڵ لە سنوری پارێزگای كەركوك ئەو هەڵمەتە دەیانگرێتەوە”.
دكتۆر بورهان عومەر رەشید، بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی گشتی لە فەرمانگەی تەندروستی كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”هەڵمەتی نشتیمانی كوتانی منداڵان دژی نەخۆشی ئیفلیجی، لە رێگای 389 تیمی تایبەتەوە بە كوتانی منداڵانی تەمەن یەك رۆژ بۆ تەمەنی پێنج ساڵان”، ئەوەشیخستەڕوو:”186هەزار و 390 منداڵ لە سنوری پارێزگای كەركوك ئەو هەڵمەتە دەیانگرێتەوە”. 
بەوتەی بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی گشتی لە فەرمانگەی تەندروستی كەركوك، لەسەرجەم قەزاو ناحیەكانی سەر بە پارێزگای كەركوك هەڵمەتەكە دەستیپێكردووە و لە رێگای چەندین تیمەوە سەردانی شوێنەكان ئەكەین، هەروەها باسی لەوەشكرد:”تیمی گەڕۆكی تەندروستی بە دوو شێوە دابەشبوونە بەشێكیان ئەو تیمانەن كە بەپێ بە ماڵەكاندا دەگەڕێن لە گەڕەكەكان و بەشێكیشیان ئەوانەن بە ئۆتۆمبێڵا دەگەڕێن هەروەها تیمیی دیكەشمان هەیە كە لە نەخۆشخانەكان و بنكە تەندروستیەكانن”.
دكتۆر بورهان عومەر رەشید، راشیگەیاند:”هەڵمەتەكە بە چاودێری وەزیری تەندروستی حكومەتی عێراق و بەهاوكاری هەردوو رێكخراوی یونسێف و تەندروستی جیهانی دەستیپێكردوە و لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگاكانی عێراقە”، وتیشی:”لە هەڵمەتەكە هیچ رێگریەك نیە لەبەردەم تیمەكانمان تەنها ئەو شوێنانە نەبن كە دوورن و بەهۆی بارانەوە كەمێك ئاستەنگی بۆ هەڵمەتەكەمان دروستكردووە”. 

‌ 101 جار بینراوه‌
4/13/2019 2:34:24 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved