»  کوردستان
 بەنداوی دوبز دوومانگە پڕ بووەو هیچ مەترسیەكی لەسەر نییە
هەواڵ


بەوتەی بەڕێوەبەری بەنداوی دوبز، هیچ مەترسیەك لەسەر رووخانی بەنداوەكە نیە، راشیدەگەینێت، بەنداوەكە ماوەی دوو مانگە پڕ بووە.
ئەندازیار بەكر رەحیم، بەڕێوەبەری بەنداوی دوبز، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”هیچ مەترسیەك نیە بۆ رووخانی بەنداوەكەی دوبز و ئەو قسانەی دەكرێن سەرجەمیان پڕوپاگەندەن”، ئەوەشیخستەڕوو:”ماوەی دوو مانگە كۆگای بەنداوی دوبز كە 58 ملیۆن مەترسێجار ئاو دەگرێت پڕ بووە”. 
بەوتەی بەڕێوەبەری بەنداوی دوبز، لە ساڵانی رابردووش كە رێژەیەكی زۆری باران باریوە هیچ مەترسییەكی نەبووە بۆ سەر بەنداوەكە، باسی لەوەشكرد:”بەنداوی دوبز بەنداوی كۆگاكردنی ئاو نییە، بەڵكو بەنداوێكی گواستنەوەیەو ئاستی ئاوی زێی بچووك بەرز دەكاتەوەو بۆ ئەوەی ئەو كەناڵەی كە ئاوی خواردنەوە دەداتە كەركوك و كۆمپانیای نەوت و گازی باكور، ئاستەكەی بەرزكاتەوە بۆ ئەوەی بچێتە نێو ئەو كەناڵانەوە”. 
ئەندازیار بەكر رەحیم، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”جگە لەو پێداویستیانە ئەو بەشە ئاوەشی دەمێنێتەوە دەگوازێتەوە لە رێگای بێجیەوە بۆ نێو رووباری دیجلە”. 
هەروەها راشیگەیاند:”ئەو رێژە ئاوەی كە هەزار مەتر سێجارە لە بەنداوی دوكانەوە دێت لە ئێستادا هیچی گل نادەینەوە چونكە بەنداوەكە پڕبووە”.

‌ 107 جار بینراوه‌
4/13/2019 2:36:11 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved