»  کوردستان
حوكمی غیابی دەرهەق بە دوو فەرمانبەری تاپۆی كەركوك دەردەكرێت
هەواڵ


داداگای كەتنی كەركوك تایبەت بە كەیسی ئەستۆپاكی دوو بڕیاری غیابی بە زیندانیكردن بۆ ماوەی یەكساڵ بۆ دوو تۆمەتبار بە گەندەڵی دەردەكات كە فەرمانبەری تاپۆن.
كەریم غەزی پشكنەری گشتی وەزارەتی داد لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست (هەواڵ)كەوتووە، رایگەیاند:” حوكمی غیابی بۆ دوو ژنە فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی تاپۆی كەركوك بەناوەكانی (ا م ب)و (ن م ر) بەپێی یاسای (331)ـی سزادانەكان دەركردووە. 
ناوبراو روونیشی كردەوە: بڕیارەكە بریتییە لە نووسراوی دەستگیركردن و لێكۆڵینەوە لەسەر هەردوو ژنە فەرمانبەرەكە بكرێت. 
ئاماژەی بەوەشكردووە:” هەردوو لایەنی سكاڵاكار (بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی كەركوك و بەڕێوەبرایەتی تاپۆی دووەم لە كەركوك) بۆیان هەیە بەمەبەستی قەرەبووكردنەوە سەردانی دادگای مەدەنی بكەن.
جێی ئاماژەیە داداگای تایبەت بە كەیسەكانی گەندەڵی پێشتریش بە هۆی ئەنجامدانی سەرپێچییەكانەوە بڕیاری دەستگیركردنی بۆ هەردوو ناوبراو دەركردووە.

‌ 122 جار بینراوه‌
4/13/2019 2:38:32 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved