»  کوردستان
بودجە پێكهاتەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك یەكدەخات
هەواڵ

بە هۆی ناڕوونی لە شوێن و بڕو جۆرو تێچووی پرۆژەكان، سەرجەم لیستەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك پرۆژەی ئیدارەی شارەكە سەبارەت بە خەرجەكرنی پترۆدۆلاری شارەكە رەتدەكەنەوە. 
لە دوای ئەوەی راكان جبوری، پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك ، داوای لە ئەنجومەنی پارێزگا كرد بۆ ئەوەی رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی بڕی 25 ملیۆن و 587 و هەزار و 310 دۆلار ئەمریكی لە بەشی پیترۆدۆلاری شارەكە بدەن بۆ ئەوەی لە 2019 بخرێتە بواری پرۆژەكان و جێبەجێكردنەوە، سێشەممەی رابردوو پرۆژەكە لەلایەن كۆی ئەندامانەوە رەتكرایەوە. 
گەلاوێژ جەباری، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:” ئەو پرۆژەیەی نێردابووە ئەنجومەن زۆر ناشەفاف بوو، بۆیە بەكۆی دەنگ رەتكرایەوەو داواكرا لەماوەی دوو هەفتەدا چاكسازی تێدا بكرێت و روونكردنەوەی زیاتر بدرێت لەسەر پرۆژەكان”، ئەوەشیخستەڕوو:”پرۆژەكە تەنها بە دوو لاپەڕە بۆ ئەنجومەن هاتبوو كە هیچ روونكردنەوەیەكی پێویستی تێدا نەبوو”.
بەوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، وەكو كوردو توركمان و عەرەبیش لەم پرسەدا هەمووان كۆك بوون و بۆ (هەواڵ) وتی “پێویستە ئەو داوایە رەتبكرێتەوە تاوەكو بەشێوەیەكی دیكە رەوانەی ئەنجومەن بكرێت و بەشێوەیەی ورد باس لە چۆنیەتی و جێبەجێكردنی پرۆژەكەو تێچوەكەی و شوێنی دروستكردنی پرۆژەكەش بخاتەڕوو”، هەروەها باسی لەوەشكرد:”هەندێك پرۆژە لە نوسراوەكەدا هاتبوو كە كە بۆ قەزایەك جێبەجێدەكرێت كە چی پرسمان بە ئەنجومەنی قەزاكە كرد رایانگەیاند كە ئاگاداری ئەو پرۆژەیە نین و داواشیان نەكردووە كە جێبەجێبكرێت”.
گەلاوێژ جەباری، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”لەم پرسەدا كێشەی نەتەوەی تێدا نەبووەو بەڵكو هەرسێ پێكهاتەكە لەسەر ئەوە كۆك بوین كە ئەوە پرسێكی ناشەفافەو نابێت بەو شێوەیە تێبپەڕێت”.

‌ 109 جار بینراوه‌
4/13/2019 2:56:43 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved