نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  راپۆرت
هەر هاوڵاتییەك دوو جار پارەی هەڵگرتنەوەی خۆڵ و خۆشاك دەدات
ئا/ سهام رەشید

هاوڵاتیانی كەركوك گلەیی ئەوە دەكەن كرێكارانی پاككردنەوەی ناوشار داوای پارە لە هاوڵاتیان دەكەن لەبەرانبەر فڕێدانی پیسی و خاشاكەكانیان و لە كاتێكیشدا لەگەڵ پارەی موەلیدە پارەی پاككردنەوەشیان لێوەردەگیرێت، سەرۆكی شارەوانیش دەڵێت:" بۆیان نییە داوای پارە لە هاوڵاتیان بكەن، چونكە ئەوە سەرپێچییە".
لەو بارەیەوە هاوڵاتییەك  بۆ (هەواڵ) وتی :" زۆربەی هاوڵاتیان گلەیی لەوە دەكەن كە كرێكارانی پاككەرەوەی ناوشار كە هەفتانە سەردانی گەڕەكەكان دەكەن بە مەبەستی هەڵگرتنەوەی پیسی و خاشاكی ماڵان و لە دەرگا دەدەن و داوای پارە لە هاوڵاتیان دەكەن".
وتیشی:" ئەگەری دەرگاش نەكەیتەوەو پارەیان پێنەدەیت ئەوە خاشاكەكان جێدەهێڵن و نایبەن و ئێمەش ناچار دەبین لە سەر شەقامەكان یا گەڕەكەكان فڕێی دەین".
بەرزان وەهاب، خاوەن موەلیدەیەكی ئەهلی بۆ (هەواڵ) وتی :" مانگانە ئێمە پارەی شارەوانی دەدەین بۆ پاكردنەوەی گەڕەكەكان و هەڵگرتنەوەی زبڵ وخاشاكی ماڵان".
وتیشی:" ئەم بڕیارە سێ ساڵە لە ئەنجومەنی پارێزگاوە درچووە وشارەوانی هەر موەلیدەیەك كە پارەی لێوەردەگرن بەرامبەر بە( kv)یە بۆ نمونە موەلیدەیەك ( 350 kv) هەیە بڕی (700) هەزار دیناری لێوەردەگرن بۆ پاكردنەوە “.
باسی لەوەشكرد :” ئەگەر پارەی شارەوانی تەسیلم نەكەین وپسولە نەبەین بۆ كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان ئەوە گازمان بۆ دابین ناكرێت".
ئاماژەی بەوەشكرد:" كارمەندانی كۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگا سكاڵایان كردو پارێزەریان گرت و هەوڵیاندا لە بەغداوە بڕیارەكەیان هەڵوشاندەوە بۆ هەموو موەلیدەكانی كەركوك، بەڵام دوای سێ مانگ لە پارێزگاوە بڕیار درایەوە كە پارەی شارەوانی بدرێت وقەرزەكانیش بدەینەوە".
سابیر هادی عەبدوڵا، لێپرسراوی كۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەكان سەبارەت بە هەمان بابەت بۆ (هەواڵ) رایگەیاند :" راستە ئەم بڕیارە كاتی خۆی لە ئەنجومەنی پارێزگاوە دەرچووە ئەو بڕە پارەیە كە لە هاوڵاتیان وەردەگیرێ لە موەلیدەكان بۆ پاككردنەوەی ناوشارو گەڕەكەكانەو لە لایەن لیژنەیەك كە پێكهاتووە لە شارەوانی و پارێزگاوە سەرپەرشتی دەكرێت". 
وتیشی:" خاوەن موەلیدەش تا پسولەی ئەستۆپاكی لە شارەوانی نەهێنێت بەوەی پارەكەی تەسلیم كردووە ئەوە كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان گازی بۆ دابین ناكات".
وتیشی :" پێشتریش كارەكە دەدرا بە بەلێندەرێك و ئەو كارەكەی بەڕێوەدەبرد، بەڵام ئێستا كارەكە شارەوانی و پارێزگا سەرپەرشتی دەكەن و دەبێت خاوەن مولیدەكان مانگانە پسولەی ئەستۆپاكی لە شارەوانیەوە رادەستی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان بكەن ئەو كات گازیان بۆ دابین دەكرێت".
لای خۆشییەوە، ئەحمەد عەسكەری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بۆ (هەوال ) رایگەیاند :" لای ئێمە كاری  پاككردنەوەی ناو شار و گەڕەكەكان دراوە بە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی خۆیان پیسی وخاشاك هەڵدەگرن و فڕێیدەن و ئەو پارەیەی لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت دەدرێت بە ئەوان بەشێوەی رێگای جێبەجێكردنی راستەوخۆو لەبەر ئەوەی فریای هەمووی ناكەون كە پاكیكەنەوە بۆیە ئەو حاڵەتانە روودەدات و بە تەواوی موچەیان پێنەدراوە و هەندێ كات دوا دەكەوێت، بۆیە ئەو كرێكارانە پەنا دەبەنە بەر داواكردنی پارە لە هاوڵاتیان". 
عەسكەری ئاماژەی بەوەشكرد:" ئەو پارەیەی لە موەلیدەكان وەردەگیرێت بۆ شارەوانیە كە زبڵ و خاشاك فڕێ دەدات بە شێوەیەكی رێك، بەڵام شارەوانی كۆنترۆڵی نیە لەسەر كارەكەو بەڵێندەرەكانیش پارەیەكی زۆریان لای حكومەتەو نەدراوە پێیان، لەبەر ئەوە وازیان لەكارەكە هێناوە".
باسی لەوەشكرد :" هۆكاری زۆری پیسبوونی ناوشار بو ئەوە دەگەڕێتەوە كە تا ئێستا پارە دابین نەكراوە، بەڵام ئێستا پارە دابینكراوە و بڕیار وایە ئیتر كاری باش بكەن".
سەردار عەلی، بەڕێوەبەری شارەوانی كەركوك بۆ (هەواڵ) رایگەیاند:" سەبارەت بەو كارمەندانەی داوای پارە لە هاوڵاتیان دەكەن ئەوە سەرپێچییەو رێگای پێنادەین، چونكە ئێمە موچەی خۆیان دەدەینێ و هیچ كارمەندێكی پاكەرەوە بۆی نییە داوای پارە لە هاوڵاتیان بكات". 
باسی لەوەشكرد:" پێشتر لە بەغداوە ملیارێك دینار دابین كرابوو بۆ پاككردنەوە، بەڵام ئێستا ئەو بڕەی دانراوە كەمەو ئێستا سێ سەدو پەنجا ملیۆن دینار دابین كراوە، لەبەر ئەوەی لە پارێزگا بە بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگا دەبێت هەر ماڵێك لەگەڵ پارەی موەلیدە بۆ پارەی هەر ئەمپێرێك هەزار دینار زیاد كرا بۆ پاكردنەوەی ناوشار".
ئاماژەی بەوەشكرد :" پێشتر كۆمپانیایەك هەبوو بۆ كاری پاككردنەوە بە یەك ملیار دینار، بەڵام ئێستا ئەو پارەیە دابەزیوەتە نیوەو ئەویش كاری كردۆتە سەر ئیشی پاككردنەوە". 
وتیشی:" بەڵام ئێمە لە چ شوێنێك ئاگادار بكرێینەوە كەخۆڵ وخاشاكی زوری لێیە بە زوترین كات فریای دەكەوین و پاكی دەكەینەوە".
وتیشی :" شەش كەرتمان هەیە لە كەركوك سەر بە بەڕێۆبەرایەتی شارەوانی و هاوڵاتیان دەتوانن هەر چی سكاڵایەكیان هەبێت لەو شوێنانە ئاگادارمان بكەنەوە یا راستەوخۆ بێن لە بەڕیوەبەرایەتی سكاڵا تۆمار بكەن".


‌ 316 جار بینراوه‌
4/13/2019 3:00:36 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved