نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  راپۆرت
 پردی نێوان كەركوك -هەولێر.. قوربانی ململانێكانی دوێنی و كەمتەرخەمی ئەمڕۆ
ئا/ هاوار ستار

نۆژەن كردنەوەی پردی سەرەكی سەر رێگەی كەركوك – هەولێر بەشێوەیەكی كاتی ئەنجامدرا و تێیدا ئەو سایدەی هاتوچۆی پێدەكرێت چاككرایەوە، بەڵام ئەوەی جێگەی پرس و باسە بۆچی رێگەكە و پردەكە بەتەواوەتی چاك ناكرێتەوە؟ 
قەیماز عەلی بەڕێوەبەری رێگاوبان و پردەكانی دەرەوەی شاری كەركوك بۆ هەواڵ وتی: "بەهۆی ئەوەی باران و تەڕاییەكی زۆر شەقامی پردەكەی تێكدابوو و قیرەكەی هەڵوەشاندبووەوە بڕیارماندا كە چاكی بكەینەوە و بەشێوەی ئاسنین و پتەو لەسەر پردە كۆنەكە  داینێین و هاتوچۆی پێدا بكرێتەوە".
بەڕێوەبەری رێگاوبان و پردەكانی كەركوك وتیشی: "بەهۆی ئەوەی ئەو نۆژەنكردنەوەیە ئەنجامدرا رێگەی هاوڵاتیان گۆڕاو هاتوچۆ لەسەر ئەو پردە وەكو پێشو نییە و قورسترە چونكە پێشو جووت ساید بێكێشەبوون و لەئێستادا هەردووكی زیانی بەركەوتوە و تەنها سایدی هەولێر – كەركوك هاتوچۆی پێدا دەكرێت و ئەویش پردێكی كاتی ئاسنین لەسەر پردە كۆنەكە جێگیر كراوە و لەم رۆژانە چاكمان كردەوە".
سەبارەت بە چاكردنەوەی تەواوی هەردوو سایدی پردەكە و هاتوچوون نۆژەن بكرێتەوە قەیماز عەلی بەرێوبەری رێگاوبان و پردەكانی كەركوك وتی: "بۆ چاكردنەوەی هەمیشەیی و بێ كێشە هەردوو ساید وەكو پێش روداوەكانی ساڵی 2017ی لێبێتەوە بێگومان قسەمان كردوە و نوسراومان بۆ بەغدا كردوە بەڵام هێشتا وەڵامی یەكلاكەرەوەمان بەدەست نەگەیشتوە تا كاری تێدا بكەین".
سەبارەت بە هاوكاری حكومەتی هەرێمیش لە چاكردنەوەی تەواوی پردەكە بەرێوبەری رێگاوبانی كەركوك وتی: "ئەوان پەیوەندیان بەو كارەوە نییە چونكە لە سنوری ئیدارەی كەركوكدایە بەڵام حكومەتی بەغدا بڕیاری چی ئەدا و چۆن و بەچ رێگەیەك پارەی بۆ تەرخان دەكرێت دیاری نەكراوە و تا ئێستاش دیاریمان نەكردوە چەندی تێئەچێت چاكردنەوەی".
هەروەها وتیشی: "بەڵام هەردەبێت چاك بكرێتەوە و بڕوا ناكەم خەرجیەكی وەهای بوێت تەنها رەزامەندی لەسەر بدرێت بەزووترین كات وەكو بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبان و پردەكانی كەركوك هەڵدەستین بەچاكردن و نۆژەنكردنەوەی تا هاتوچۆی هاوڵاتیان ئاسایی بێتەوە و ئەو زەختەی سەر ناحیەی پردێش كەم ببێتەوە".
بەرێوبەرایەتی ناحیەی پردێ لەگەڵ چاكردنەوەی تەواوی پردەكەدان و دەشڵێن ئەوە داخوازی خەڵكی پردێ و رێبوارانیشە.
عەبدولموتەلیب نەجمەدین بەڕێوەبەری ناحیەی پردێ بۆ هەواڵ وتی: "چاكردنەوەی هەردوو بەری پردەكە هاتن و رۆشتن بەتەواوەتی چەند جارێك قسەمان لەسەر كردوە و داخوازی خەڵكی پردێ و هاوڵاتییانی ناوچەكە و رێبوارانیشە چونكە هاتوچۆ ئاسان دەكات و لەبری خاوبوونەوە بەیەك سایددا دەتوانن وەكو پێشوتر گوزەر بكەن".
هەروەها وتی: "چەند جارێك لەگەڵ ئیدارەی كەركوك قسەمان كردوە و پێشنیارەكانمان بۆ باسكردون و ئەوانیش لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ و رێگاوبان بۆ بەغدادیان بەرزكردوەتەوە و چاوەڕێی بڕیاری بەغدان و درەنگ یا زوو هەردەبێت ئەو رێگە سەرەكیە چاك بكرێتەوە".بەڕێوەبەری ناحیەی پردێ باسی لەوەش كرد: "لەئێستادا هاتوچۆ لەو ناوچەیە بەنگدەخواتەوە و بەهۆی نۆژەنكردنەوەی چەند جارەشەوە زەخت دەكەوێتە سەر ناحیەكە و هاتوچۆی خەڵكی سست دەبێتەوە بەڵام ئێمە  پردەكانی نێو پردێمان بۆ رێبواران كردوەتەوە تەنها بۆ بار هەڵگرەكان نەبێت".
وتیشی: "لەئایندەدا هیوامان وایە بەزوترین كات هەردوو سایدی سەرەكی پردی پردێ چاك بكرێتەوە و گرنگی بەو كەرتە بدرێت و ناوجەرگەی پردێش بۆ خەڵكی هاتوچۆی ئاسان ببێتەوە".
لای خۆیەوە ئەحمەد عەسكەری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئەوەی خستەڕوو: "ئەو پردە لە چوارچێوەی زیانەكانی شەڕدایە و بەهۆی كاروباری سەربازیەوە زیانی بەركەوتوە هەربۆیە بەغدا بڕیاری لەسەر دەدات چۆن و بە چی شێوەیەك چاك بكرێتەوە".
هەروەها وتی: "ئێمە كێشەی ئەنجومەنمان هەیەو دانیشتنەكان سستن و بودجەو داهاتیش رێكنەخراون ئەگەر ئەوە كرا لە چوارچێوەی بەرنامەماندا بێگومان پرسی ئەو پردەش دەبێت لەدوای ئەوەی بەغدا بڕیاری لێبدات بەچی شێوەیەك چاك بكرێتەوە و بەتەواوەتی".
عەسكەری باسی لەوەش كرد: "ئیدارەی كەركوك كەمتەرخەمبوون لەو ئاستە و دەبووا پرسی ئەو رێگەیە چونكە ستراتیژی و سەرەكییە لە بەغدا زوو یەكلایی بكرابایەتەوە پارێزگا لەسەری هەڵوێستی جدی هەبوایە بەڵام لە ئێستادا تەنها چاوەڕێی وەڵامی بەغدا رێكخستنەوەی ئەنجومەن و بودجەی گشتین تا بزانیی چی بۆ ئەو رێگەیەش تەرخان دەكرێت و كاری بۆ بكەین لە پرۆژەكاندا".


‌ 326 جار بینراوه‌
4/13/2019 3:01:39 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved