نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  پەڕەموچ
پشكۆی خەون
ستار ئەحمەد

ئێستا لەكۆشی خەونا دانیشتووم
بای چاوەڕوانی بۆ لای تۆم دێنێ
هەناسەی تاسەت دەمخاتە سەما
خۆزگەی ژوانت باڵم دەڕوێنێ
........................
ئاسمانی جوانیت شەق دەكەم وەك مەل
لەنسێی باڵای عەشقتا دەسرەوم
كاتێك ئاگایی وشیارم دەكا
دەبینم كوشتەی ئازارو خەوم
................................
شەماڵێك لەلای تۆوە هەڵبكا
یادی ئەوینت دەمكاتە پشكۆ
سەر لەنوێگڕێك ناخم دادەگرێ
فرمێسك دەڕژێنم بۆ دووریەكەی تۆ
..................................
شەو ئارام ناگرم رۆژیش دەسووتێم
لەپرسەی خۆما دەست لەسەر سینەم
بەهیوام رۆژێك ئاوێزان یەك بین
وەرە بتخەمە سەر پێڵوو دیدەم
................................
لەدووری تۆیە عومرم ژاكاوە
وێردی سەر زارو بەستەی هەناومی
رێگەی مەینەتم ئەشكەنجەو ژانە
وزەی ژیان و مانگ و هەتاومی
...................................
نەكەی كۆسپی ژین بەچۆكتا بێنێ
لەعەشق و جوانیت بمكەیتە دەرێ
گوڵ لەباخچەدا بشنێتەوە
كێوەك باخەوان نازی هەڵدەگرێ
...................................
كەس وەك من نرخی تۆی لەلا نییە
بەپاكی و وەفا عومرت ناپێوێ
بۆچی نازانی دڵسۆزی راستیم
تەنها دڵخۆشی و بەرزی تۆم دەوێ


‌ 343 جار بینراوه‌
4/13/2019 3:42:39 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved