»  پەڕەموچ
بڵێسەی شیعر
پەری قەرەداغی

پیرۆزی پشكۆی شیعر
 لەنێو دێڕی شاعیرانا
وەك تروسكەی شۆڕشێكە 
لەدڵی شۆرشگێڕانا
شاعیر هەیە پێشمەرگەیە
لەبەرەی پێشەوەی جەنگا
ئامادەیە بۆ نیشتیمان
ئەچێتەوە بەگژ مەرگا
شاعیر هەیە گەریلایە
گەل فێرئەكا نەبێ بێدەنگ
مناڵانیش لە ناو فێرگە 
فێرئەكا هەڵگرن تفەنگ
شاعیر هەیە شەڕەڤانە
پەتی سێدارە ئەپچڕێنێ
هەربەدەنگی ئەی رەقیبی
دڵی دوژمن ئەلەرزێنێ 

‌ 57 جار بینراوه‌
4/13/2019 3:44:20 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved