نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  باران
كاتێ پیاو قسەی كرد با ژن بێدەنگ بێت
ئاره‌زو نوری - گۆشه‌ی سوژن

لایەنە سیاسییەكانی هەرێم، هیچیان لە پاشخانی دواكەوتووانەی كۆمەڵگەی كوردی بەجێنەهێشتووەو هەموویان لەگەڵ خۆیان لە دیوەخانی ئاغا و دەرەبەگ و بنەبانی پیاوانی عەشیرەتەوە گواستووەتەوە بۆ هۆڵەكانی مەكتەبی سیاسی و ناوەندی بڕیاری حزبەكانیان.
بە جدی ژنان ئێوە لە كوێی یارییەكەدان؟ راستتر بڵێین لە كوێی هاوكێشەكەدان؟ ئەرێ وەك عەرەب دەڵێت، "مەحەلی ئیعرابی ئێوە لەو كایەدا چییە؟". خۆ ئەوە نۆیەم كابینە رادەگەیەندرێت و تەمەنی دەسەڵاتی كوردی لە سێ دەیە نزیك دەبێتەوە، ئێوە كوان؟!
ژنانی ناو حزب و چالاك و رێكخراوە بەناو سەربەخۆ و سێبەر و بندیوارەكانی حزب، ئێوە لە كوێن كاتێك پیاوانی حزب و حكومەت شەڕی پۆست و دەسەڵات و هەژموونی نێرسالارانە و بەناو پیاوانەی خۆیان دەكەن و ئێوەی سەركزیش تەنیا بۆتان هەیە لە شاشەی تیڤییەكانەوە سەیری كۆبوونەوەی پیاوانی حزب بكەن و ناوبەناویش وەك بوكەڵەی نمایش دەتانهێننە سەر شاشەو لەباشترین حاڵەتیشدا وەك گوڵی پلاستیكی مەجلیسەكانی خۆیان بە ئێوە دەڕازێننەوە و یەك دوو دانەتان لە پەنایەكدا جێدەكەنەوە.
ئەرێ پرسیوتانە لە خۆتان و لەوان كە سەرەڕای بانگەشەی زۆربەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان سەبارەت بە ڕۆڵ و پێگەی ژنان لەنێوەندی بڕیاردا و پێدانی پلەو پۆست بەژنان، بەڵام بەكردار، تائێستا لایەنە سیاسییەكان، ژنان بەشدار ناكەن لە بڕیاردان لە پرسە چارەنووسسازەكاندا!
شەش مانگە دانووستانە و ئەم دێ و ئەو دەڕوات، كامیان ئێوەیان لە یادە.. ئەمە لانی كەم ئەوە بۆ ژنان روون دەكاتەوە كە بڕیارە گرنگەكان كاری پیاوانەو نابێ ژنان قسەی تێدا بكەن.. دەركردن و گەڵاڵەكردنی سەرجەم ئەو بڕیارانەی، كە لەكۆبونەوە باڵاكانی نێوان لایەنە سیاسییەكانەوە دەردەچن سەرجەمیان لەلایەن پیاوانەوە بڕیاریان لەسەر دەدرێت بێڕەچاوكردنی هەڵوێستی ژنان و گەڕانەوە بۆ بیروبۆچونەكانی ژنان لەمەڕ پرسە سیاسی و ئابوورییەكان.
كۆبوونەوەكانی لایەنە سیاسییەكان، بەردەوام ئەوە نیشان دەدات كە تەنها پیاوان مافی قسەكردنیان لەسەر پرسە گرنگەكان هەیەو ماوەی شەش مانگە كۆبوونەوە لەدوای كۆبوونەوە بێ بەشداری پێكردنی تەنانەت ژنێك لەو نێوەندە تەنها كەمكردنەوەی خودی ژنانەو بێ دەنگبوونی رێكخراوەكانی ژنانیش ئەم حاڵەتە بەردەوام دەكات.
لێرە ئەوە روون دەبێتەوە كە عەقڵییەتی پیاو سالاری تەنانەت لەنێو كایەی سیاسی زیاتر چەقی بەستووەو هەموو ئەو قسە باق و بریقانە دوورن لە واقیعی كۆمەڵگەیەكی پێشكەوتوو.
هەموو ئەو هەوڵ و دەهۆڵ كوتینەی رێكخراوەكانی ژنانیش نەیانتوانیوە ئەو راستییە بگۆڕن كە ژنانیش توانای بڕیاردان و بەشداری پرسە سیاسییەكانی هەیەو تەنها بۆ ماڵ بەڕێوەبردن نیە وەك ئەوەی چۆن لەكۆبوونەوەكان پەراوێز خراون و هیچ بوونێكیان نییە.





‌ 358 جار بینراوه‌
4/13/2019 3:52:14 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved