»  هەمەڕەنگ
كەمخەوی كێشەی پەیوەندی راستەوخۆی لێدەكەوێتەوە
هەواڵ

 
بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی زانستی لە ئنستیتیوتی كارلۆلینسكا لە ستۆكهۆڵم ئەو كەسانەی كەمتر دەخەون و زۆربەی كاتەكان هەر خەریك و شەونخوونن، بە بێزراوی دەبینرێن و بۆیە خۆیان لە كۆمەڵگە بەدووررادەگرن.
لەناو نۆرینگەیەكدا داوایان لە (25) كەسی لەشساغ كرد كە دوو شەو لە هەشت كاژمێر بنوون و دواتر وێنەی خۆیان بهێنن، ئینجا دووشەو لە چوار كاتژمێر و دوواتر لە یەك كاتژمێر.   
دواتر داواكراوە لە پسپۆران لە رێگەی بەراوردكردنی وێنەكانەوە رای خۆیان لەسەریان بدەن، لە وێنەی یەكەم سەرنجراكێش و جوان دەهاتنە بەرچاوو لە دووەم وەك ماندوو دیاربوون و لە سێیەم زۆر بە بێزراوی دەبینران. 
بەمەش دەركەوت ئەوانەی تەواوی خەونیان داوەتە لاوە كەسانی بێزراوو ناپەسەندن، هۆكاری ئەوەش دەگەڕێتەوە سەر ئەوەی شەونخوونەكان برێكی كەمتر لە ئاسایی خوێن دەگاتە دەمارەكانی رومەت و روخساریان.. بە گشتی و هەمیشە وەك كەسانی ماندوو و نائاسوودەو بێزراو دەردەكەون.

‌ 54 جار بینراوه‌
4/13/2019 3:57:44 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved