نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  هەمەڕەنگ
هاوكاری زیانلێكەوتوانی لوڕستان دەكرێت
هەواڵ

بەمەبەستی هاوكاریكردنی لێقەوماوانی شاری لۆڕستانی رۆژهەڵاتی كوردستان، گروپی لۆڕ كۆنسێرتێكی میوزیك و كەمپینێكی كۆكردنەوەی هاوكاری رادەگەیەنێت. 
رۆژی شەممەی رابردوو، لە كافێ نێتی ئەمنە سورەكە كەمپینێكی خێرخوازی بە دروشمی (ژیان بۆ لوڕستان) لە لایەن سەنتەری هاوبەشی لوڕ و گروپی موزیكی لوڕ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەر راگەیەندرا بۆ كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری بۆ لێقەوماوانی لۆڕستان.
هاوكات واشبڕیارە كەمپینەكە تاوەكو ئەمڕۆ شەممە 13-4-2019 بەردەوام بێت.
 بەمەبەستی زیاتر هاوكاریكردنی لۆڕستان، ئەمڕۆ شەممە، گروپی موزیكی لوڕ كۆنسێرتێكی میوزك بە بەشداری 10 هونەرمەند لە شاری سلێمانی سازدەكات، كە داهاتی سەرجەم كۆنسێرتەكە بۆ لێقاوماوانی لۆڕستانە.
گروپی موزیكی لوڕ بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی كۆنسێرتێك بە بەشداری هونەرمەندانی گۆرانیبێژ (محەمەد رەئوف كەركوكی، شیلان عوسمان، لوقمان سەلیم، سەعدون كاكەیی، عەتا چاوشین، عوسمان میروەیس، كەنار تەها، رێناس وریا، شوان قەرەداغی، نیان عەبدوڵا ) سازدەكات.
ئەم كۆنسێرتە خێرخوازیە و لە تەلاری هونەر لە سلێمانی ئەنجامدەدرێت و داهاتی كۆنسیرتەكەش بۆ زیانلێكەوتوانی لوڕستان دەبێت.


‌ 314 جار بینراوه‌
4/13/2019 4:00:15 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved