»  وەرزش
پاڵەوانێتی فیزیكی لاوان و ماستەرزی كەركوك بەڕێوەدەچێت
هەواڵ

 
ئەمڕۆ شەممە14/4/2019 و لە سەر هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری كەركوك پاڵەوانێتی (فیتنس فیزیك )ـی كەركوك دەستپێدەكات كە یەكێتی لەشجوانی كەركوك سازیدەكات.
تاریق حەمید، سەرۆكی یەكێتی لەشجوانی كەركوك سەبارەت بە پاڵەوانیتیەكە بۆ (هەواڵ) وتی:" پاڵەوانێتیەكە لەچوارچێوەی چالاكیەكانمانە بۆ ساڵی 2019 " 
وتیشی:" ئەمە یەكەمینجارە پاڵەوانێتییەكە لەسەر هۆڵێك ئەنجامبدەین كە زۆرترین بینەر لە خۆ بگرێت ". 
تاریق حەمید ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:" پاڵەوانێتییەكە كراوەیە بۆ ئاستی لاوان و ماستەرز دەبێت ". 
تاریق حەمید، ئەوەشیخستەڕوو:"  یاریزانێكی فیتنسی شاری كەركوك تووانی لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەكەم بەدەستبهێنێت و لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق بەشداری لە پاڵەوانێتی وڵاتانی عەرەب دەكات كەوا بڕیارە  لە وڵاتی میسر بەڕێوەبچێت".
سەرۆكی یەكێتی لەشجوانی پێشبینی ئەوەی كرد پاڵەوانێتیەكە  ركابەریەكی بەهێز بە تایبەتی لەسەر ئاستی لاواندا بە خۆوە ببێنێت .


‌ 85 جار بینراوه‌
4/13/2019 4:07:13 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved