»  وەرزش
ئاسۆی كچان نۆ ساڵە یەكەمی خوێندنگاكانی كەركوكە
هەواڵ

خوێندنگای ئاسۆی كچانی بنەڕەتی بۆ نۆیەم جار لەسەر یەك توانی پلەی یەكەمی پاڵەوانێتی قوتابخانەكانی كەركوك لە فوتساڵ  دەستەبەر بكات.
سەبارەت بەم دەستكەوتەیان مامۆستا قاسم جەمیل، راهێنەرو مامۆستا وانەی وەرزش لە خوێندنگای ئاسۆ بۆ (هەواڵ) وتی:" ئەمە نۆیەمین ساڵە لەسەر یەك خوێندنگاكەمان  پلەی یەكەمی  خوێندنگاكان بەدەستدەهێنین" 
وتیشی:" وەكو مامۆستای وانەی وەرزش هەموو ساڵێك هەر لە سەرەتاوە كار بۆ دەستنیشانكردنی شیاوەكان دەكەم و ئەوەی بەدی بكەم بە هرەو حەزی لە یاریییەكە هەیە كار بۆ ئەوە دەكەم كە شیاو بێت بۆ یاریی كردن و ركابەریكردن ". 
مامۆستا قاسم جەمیل، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:" پێگەیاندنی كچانی یاریزان ئەركێكی زۆر قورسەو دەبێت  ماندووبیت لەو كارەدا". 
ئاماژەی بەوەشكرد: " مایەی خۆشحاڵیە لە كارەكەمدا توانیمان چەندین كچە یاریزان لە رێی خوێندنگەوە پێبگەیەنێنن و كە تا ئێستا  بەردەوامن و لە ریزی یانەكانی یاری دەكەن".  

‌ 89 جار بینراوه‌
4/13/2019 4:14:17 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved