نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
هەفتە هەواڵـی كەركوك


لە هەفتەی رابردوودا چەندین رووداوی كوشتن و دزین و تیرۆر لە ناوچە جیاجیاكانی شاری كەركوك روویانداوە، لە گۆشەی هەفتە رووداوی كەركوك، پوختەی رووداوەكان ببینە.

*رۆژی پێنجشەممە، 11/4/201،  بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانەكانی كەركوك رایگەیاند: تاوانبار عەبیر عەلی ساڵەح بە ناسنامەی ساختەوە دەستگیركراو لەدوای دەستگیركردن و هێشتنەوەی لە ماڵی موختارێك لە داقوق دیسانەوە لە دەستی یاساوە هەڵهاتووەو دووبارە لە قەزای داقوق دەستگیریدەكەن  و بەپێی مادەی (292/294 س ع) دەخرێتە بەر لێكۆڵینەوەی دادوەری گشتی.  
* بنكەی پۆلیسی حەویجە رایگەیاند: لە نێوان هەردوو گوندی (سن زەبان و مەدینە) بۆمبێكی چێنراو بە ماشێنێكی سەربازیدا دەتەقێتەوەو دەبێتە هۆی برینداربوونی چوار ئەندامی لیوای 12 فیرقەی 3ـی هەواڵگری و پۆلیسی فیدراڵ و دەستبەجێ دەگوازرێنەوە نەخۆشخانە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە.  
* بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و نەهێشتنی تیرۆر رایگەیاند: دوای گەیشتنی زانیاری ورد لەسەر هەر یەك لە (فازل عەتاڵا عەبدوڵاو جومعە عەتاڵا عەبدوڵا) بە پێی مادەی (4)ـی تیرۆر  لە شاری پیشەسازی خوارووی كەركوك دەستگیركران چونكە پێشتر بە كاری تیرۆرستییەوە تێوەگلاون و ناویان لە كۆمپیوتەری تاوانبارەكان هاتووە، رادەستی بەشی لێكۆلینەوەكان كراوەن.  
* بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و نەهێشتنی تیرۆر رایگەیاند: دوای گەیشتنی زانیاری ورد لەسەر (زاهر شەحادە محمد ) بەپێی مادەی (4)ـی تیرۆر لە قەزای داقوق دەستگیردەكرێت چونكە پێشتر بە كاری تیرۆرستییەوە تێوەگلاوەو بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لەلایەن بنكەی پۆلیسی داقوقەوە رادەستی لایەنی پەیوەندیدار كراوە.
* بنكەی پۆلیسی دوبز رایگەیاند: لە نێوان كەركوك و هەولێرو لە نزیك گەڕەكی نەبیاوەی پردێ كە دەكەوێتە كەناری شارەكەوە  تەرمی هاوڵاتییەك دەدۆزنەوە بە ناوی یونس عەولا كامل و سەرەتا ناوی كوژراوەكە نازانرێت، بەڵام دواتر كوڕەكەی بەناوی یونسەوە دێت و داوای دۆزینەوەی باوكی دەكات،  دوای پشكنین و گەڕان لە ماڵەكەی دەردەكەوێت لەلایەن ژن و منداڵەكانی خۆیەوە كوژراوە، بۆیە لە لایەن دادوەرەوە بڕیاری دەستگیركردن بۆ هەموو خێزانەكە دەركرا كە ژمارەیان چوار كەسە.
*رۆژی هەینی، 12/4/2017، بەشی كاروباری رێوبان و بازگەكان رایگەیاند:"لە بازگەی تازە لە سایتی هاتنە ناو كەركوك بارهەڵگرێك كە چوار پیكاپی باركردووە دەستی بەسەردادەگیرێت چونكە هەموو نوسراوەكانی مانفێستی ساختەبوون و شۆفێرەكە بەناوی (تەها یاسین جاسم) دەستگیر دەكرێت و رادەستی بنكەی پۆلیسی لەیلان دەكرێت. 
* بەشی نەهێشتنی تاوانەكانی كەركوك رایگەیاند: لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە ئۆتۆمبیلێكی جۆری ئۆپڵ فیكترا لە بەردەم ماڵی خاوەنەكەیەوە بەناوی (فەرەیدون عادل عەلی) دەدزرێت لە گەڕەكی پریادی. شێوەو وردەكارییەكان بەسەر هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكاندا گشتگیركراون. 
* رۆژی دووشەممەی رابردوو،15/4/2019، بنكەی پۆلیسی ئازادی رایگەیاند:"دوو چەكداری نەناسراو بە سواری ئۆپڵێكەوە لە پشت چێشتخانەی حەمە ناسڕ لەگەڕەكی شۆرجە هێرشدەكەنە سەر گەنجێك بەناوی هۆشیار عەبدولعیسام لەتیف و چەند گوللەیەك دەنێن بەسەرییەوەو دەستبەجێ گیان لەدەستدەات، دواتر دەردەكەوێت كوژراوەكە بازرگانی بەماددەهۆشبەرەكانەوە دەكات و دوای ناردنی بۆ دادوەری پزیشكی مادەی كریستاڵ لە گیرفانی دۆزراوەتەوە.   
* لە ناوچەی بای حەسەنی سەر بە قەزای دووبز  تیرۆرستان دەسترێژی دەكەنە سەر هاوڵاتی رەحیم عیسا موتڵەگ كە سەر بە هێزەكانی حەشدی شەعبییە، دوای برینداربوونی دەگوازرێتە نەخۆشخانەی گشتی كەركوك، لێكۆڵینەوە بەردەوامە.

‌ 735 جار بینراوه‌
4/20/2019 8:21:43 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved