نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  راپۆرت
پۆستەكانی پۆلیسی كەركوك شەقامی سیاسی دەجوڵێنێت
ئا / هاوار ستار

جەماڵ شكور: ئەم هەوڵانەیان درێژەپێدەری سیاسەتی بەعسی گۆڕبەگۆڕە

لەدوای ئەوەی بەرپرسی كەرتی باكوری رێكخراوی بەدر، لە بەیانامەیەكدا باسی لە قۆرخركردنی پۆستەكانی پۆلیسی كەركوكی لەلایەن كوردەوە كردبوو، پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی قسەكانی بەیاتی بە وتەی سیاسی دۆڕاو ناوی دەبات و ئەو هەوڵانە بە درز خستنە نێو پێكهاتەكان دەزانێت.

پۆستەكانی كەركوك كێشەی سیاسی نوێ دێنێتە ئاراوە ئەمەش دوای ئەوەی لە بەیانێكدا بەرپرسی كەرتی باكوری رێكخراوی بەدر باسی دەستبەسەرداگرتنی پۆستەكانی پۆلیسی كەركوكی كرد لە لایەن كوردەوە و بە قۆرخكاری و پێشێلكردنی مافی ئەوانی تری ناوبرد.
محەمەد مهدی بەیاتی، بەرپرسی كەرتی باكوری رێكخراوی بەدر و سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح لەشارەكە، لە بەیانامەیەكدا رایگەیاند:"كورد 93 پۆًستی پۆلیسی كەركوكی بەدەستەوەیە و پێویستە وەزارەتی ناوخۆ گوێ لە سكاڵاكانی كورد نەگرێت و بەوەی كورد پۆستەكانیان كەم نییە و بەڵكو دەسەڵاتیان بەسەر پۆستەكاندا گرتوە"، ئەوەشیخستۆتەروو:"بەجۆرێك لە ئێستادا 93 پۆستی ئەفسەری پۆلیس بەدەستی كوردەوەیە و عەرەب 21 پۆست و توركمان 18". 
 محەمەد مەهدی بەیاتی، راشیگەیاندوە:" كورد دەیەوێ پۆستەكانی لە نێوان 100 بۆ 150 پۆست زیاد بكات كە حەقی خۆیان نییە.
هاوكات ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە:"ئەوە زوڵمی حكومەتی عیراقی نییە بەرامبەر بە عەرەب و توركمان لە كەركوك؟ دەبێت ئەو زوڵمە بەرامبەر بە نەتەوە رەسەنەكانی شارەكە نەمێنێت و پێشێلكردنیان سزای توندی دەبێت لەلایەن گەلەوە.
پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی نشیتمانی كوردستانیش، قسەكانی بەیاتی بە وتەی سیاسی دۆڕاو ناو دەبات و ئەو هەوڵانەش بە درز خستنە نێو پێكهاتەكان دەزانێت.
جەمال شكور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:"دوای ئەوەی هەموو ئەو هەوڵو پیلانانە شكستیان هێنا بۆ درز خستنە نێو پێكهاتەكانی كەركوك و ورووژاندنی شەقامی كەركوك، هەندێك سیاسی دۆڕاو، یاخود ئەوانەی لەهەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران شكستیان هێنا، لێرەو لەوێ بەلێدوانی توندو پێَچەوانەی واقیعەكە تۆمەتی ناڕەوا بۆ پێكهاتەی كورد هەڵدەبەستن كە لە دوایین هەڵبژاردنەكاندا زۆرێنەی دەنگەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەدەستهێناوە".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:"پۆستەكانی پۆلیسی كەركوك بەم شێوەیە دابەش كراون : عەرەب 83، كورد 79 ، توركمان 77، مەسیحی 2"، وتیشی:"ئەوەی بەیاتی بڵاویكردۆتەوە درۆ و دەلەسە و بازدانە بەسەر ئەو گۆڕانكارییانەی لەدوای 16/10/2017 لەكەركوك دروستبوون، كەچەندین سەرپێچی یاسایی تۆماركراون و چەندین كورد بەبیانو و پاساوی جیاجیا لەپۆستەكانیان لابراون".
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:"ئەم هەوڵانەیان درێژەپێدەری سیاسەتی بەعسی گۆڕبەگۆڕە كەماڵوێرانی بۆ عێراق و گەلەكەی هێناوە، هیچی لێ سەوز نابێت چونكە كەركوك، ئەمڕۆ پێویستی بەخزمەتگوزاری، گەیاندنی دەنگی خەڵك، بەدواداچوونی كێشە و گرفتەكانی دامودەزگاكانی شارەكەیە، نەك دروشمی بەتاڵو بەسەرچوو"
هاوكات داواشیكرد لە هەموو سیاسییە ژیر و خەمخۆرەكانی وڵات، بەتوندی رووبەڕووی ئەو دەنگانە ببنەوە كەدەیانەوێ تۆوی فیتنە و دووبەرەكی بچێنن و وڵاتەكەمان بەرەو جەنگێكی مەترسیدار ببەن لەپێناو جێبەجێكردنی ئەجینداكانی دەرەكی كە هەرگیز خێری نیشتیمان و گەلەكەمانیان ناوێت.
ئەندامێكی لیستی برایەتیش لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، رایدەگەیەینَت: "كورد لە شارەكە زۆرینەیە و رێژەمان سەدا پەنجا بووە و دواتر دەیانەوێ بیكەن بە 32% و ئێمەش بەبەغدامان وتوە قبوڵی ناكەین. 
ئازاد جەباری، سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بۆ هەواڵ وتی: "ئەوان ئەو جێیەی خۆیان پڕیان كردوەتەوە و گرتویانە نایژمێرن هاتون شوێنەكانی كورد دەژمێرن راستیەك هەیە دەبێ بیزانین توركمان رێژەیان كەمە بەراورد كورد و عەرەب بە تایبەتیش بەرامبەر كورد، كورد زۆرینەیە ئێمە رێژەمان سەدا پەنجا بووە و دواتر دەیانەوێ بیكەن بە 32% و ئێمەش بەبەغدامان وتوە قبوڵی ناكەین".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەن، وتیشی: "ئەمانە هەر كێ و هەر كەسێ دێتە شارەكە ئەو كارە دەكەن و بە مەزڵوم خۆیان پیشان ئەدەن، ئەوە مەیدانە و با ئامار بكەین بزانین لە فەرمانبەرەوە بۆ گەورەترین پۆست بۆ نمونە ئەوەتا كۆمپانیای نەوت كورد 800 كەسی هەیە لە كۆی 13,000 كەس كە زۆریشی توركمانن و لە هەمو شوێنەكان توركمان دەهێنن و دایاندەمەزرێنن".
هەروەها روونشیكردەوە:"راستیەك هەیە هەموان با بیزان كاتێك ئەمریكیەكان و هاوپەیمانان هاتونەتە ئەو شارەوە یاسایەكیان بۆ نەتەوەكان داناوە كە یاسای بریمەرە و رێژەی دامەزراندنی بۆ كور 42% داناوە و 28% بۆ عەرەب و بۆ توركمانەكانیش 15% و ئەوەشی دەمێنێتەوە بۆ كەمایەتیەكان، ئێمە ئەم یاسایەمان پەیڕەو كردوە و بەیاسای بریمەڕ دەچین بەڕێوە".
ئازاد جەباری جەختی لەوەش كردەوە: "ئێمە رازی نابین بەوەی هەركێ بێتە ئێرە و ئەو دەسەڵاتە و بەدڵی خۆی بكات، چەند ساڵە هەڵبژاردن كراوە و ئێمە زۆرینەبووینە و بەپێی حەقی خۆمانمان دەوێ و رازی دەبین پێی".











‌ 395 جار بینراوه‌
4/20/2019 8:35:47 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved