نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  بینین
كەركوك و سلێمانی
دڵسۆز حەمە

نە بۆ من ونە بۆ خەڵكی ئاسایی تریش شارەكانی كوردستان هیچ جیاوزیەكیان نیە، بەڵكو ئەوەی شارێك لە یەكێكی تر نزیكتر و خۆشەویستتر دەكات، تەنها ئەو مێژوەیە كە مرۆڤ بەو شوێنگەیەوە دەبەستێتەوە،ئەو پەیوەندیە ڕۆحی وئینسانیە قوڵەیە كە مرۆڤ بە جێگایەكەوە دەبەستێتەوە وهەر ئەوەشە مانای نیشتمان و پەیوەستبونی مرۆڤ بەخاك ونیشتمانەوە، نوستالیژیا بەشێكی قوڵە لە ڕۆح و ویژدانی مرۆڤ كە جێگا و شوێن وڕوداوەكان پانتاییەكی زۆری لێ پێكدەهێنن، ئێستا لە سەردەمانێكدا دەژین كە ژیان زۆر گۆڕاوە مرۆڤ جێگا وشوێنی ژیانی دەتوانێت بگۆڕێت، سەفەرو كۆچ یەكێكە لە پرسە جیهانیەكانی مرۆڤی ئەم سەردەمە هەربۆیە دەشێت لە ژیانی مرۆڤێكدا زیاد لەشارێك هەبن و زیاد لە جوگرافیایەكدا بژی و زیاتر لە نیشتمانێكیشی خۆش بوێت، من عاشقی كوردستانم، هەمان كات عاشقی هۆڵەنداشم وەكو نیشتمانی دووەمم .
هەروەكو چۆن خاوەنی بەرژەوەندی ودەسەڵات وهێزە دەستڕۆیشتووەكانی ناوكۆمەڵگا شەڕو شۆڕ بەرپادەكەن ودەبنە هۆی پەشێوی نائارامی جڤاك و هاوڵاتیان ناچاریان دەكەن زێدی خۆیان وشارو یادەوەریەكانیان بە جێ بهێڵن، هەر بەوجۆرەش ڕەنگە ململانێی هێز و بەرژەوەندیەكانیش وا بخوازێت كە هێزێك یان گروپێك شارو ناوچەیەك، زێدێك،هەرێمێك بۆ خۆی پاوان بكات بەناوی وەلائو بەبەهانەی سیاسی وكۆمەڵایەتی وكەلتوری وتەنانەت بەهانەی ئابوریش، هەورەكو ئێستا لە كوردستاندا دەگوزەرێت !
كەركوك وسلێمانی هەرێمێكن و هەولێر و دهۆكیش هەرێمێكی تر، كەركوك وگەرمیان بە گشتی،سلێمانی و هەڵەبجە دەڤەری دەست هێزگەلێكن نە ئەوەندە بەهێزن كە بتوانن لە ڕوی كارگێڕی وخزمەتگوزاریەكانەوە بەڕێوەی بەرن، نە ئەوەندەش دیموكراسی وتەبا وهاوئاهەنگ و پشتیوانی یەكترن وەكو كۆمیەتەیەكی دیموكراسی،سیستەمێكی هاوبەش ئەو دەڤەرە بەڕێوەبەرن، بەڵكو تەواو بە پێچەوانەوە، ئەو كۆمەڵە هێزەی لەم ناوچەیە بەرپرسیارە لە پێشەوەی هەمویان یەكێتی وگۆڕان ململانێ وشەڕی دەسكەوتەكانی خۆیان خستۆتە پێشی پێشەوەی ئەركە ئیداری وئەخلاقیەكانی خۆیان لەهەمبەر دانیشتوانی ئەو دەڤەرە، بە جۆرێك ئاستی خزمەتگوزاریەكان بەردەوام ڕو لە خوارەوەیە، ئاستی تاوان وگرانی و نائارامی كۆمەڵایەتی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە هەڵكشاندایە، ئەمە دەڤەری ئازادی دەربڕین ودیموكراسی و بیروڕای ئازاد نیە وەكو زۆرجار دەیانەوێت پێمان بفرۆشنەوە بەڵكو بۆتە دەڤەرێكی بێ لێپرسینەوە وپڕی ململانێ و دۆخێكی كۆمەڵایەتی هێستێری . ئازادی مانای بەرپرسیاری و چەسپاندنی یاسا وسەروەری یاسا بۆ هەموان بە بێ جیاوازی بەڵام دۆخی شارەكانی ئەم زۆنە ئەمجۆرە ئازادیە ئەزمون ناكەن و بەدەست زۆربەی دەسەڵاتداران وپەشیوی ئیداری و زۆری كۆێخاكانەوە بۆتە جوگرافیایەك بۆ گەشەكردنی توندوتیژی و گران بونی ژیان و پەیدابونی باندەكانی تاوان !
شێواز وحیكایەتی ئەو تاوانە كۆمەڵایەتی وئەو تاوانە گشتیانەی كە لەم دەڤەرەدا ڕودەدات ئەوەمان پێدەلێت كە كەركوك وسلێمانی لە دۆخێكی نائارامدایە، ئاسایشی كۆمەڵایەتی بەرقەرار نیە كە بەرپرسی یەكەم لەم دۆزە یەكێتی نیشتمانیە، چونكە یەكێتی خۆی بە خاوەنی دەسەلات ودەزگا كارگێڕی وئەمنیەكانی ئەم دەڤەرە دەزانێت و هەروایشە، بەلام لەبەر ململانێی دەسكەوتی سیاسی لەگەڵ پارتی لەلایەك، ململانێ لەگەڵ گۆڕان لەلایەكی ترەوە، ململانێی ناوخۆی سەرەكانی ناوەوەی خۆی لەملاوە ئیترچۆن دەپەرژێتە سەر ڕاگرتنی ئارامی و ئاسایشی شارێكی پر جوڵەی وەكو سلێمانی، شارێكی پڕ كێشەو ئاڵۆزی وپەشێوی و موعاناتی وەكو كەركوك، شارێكی دڵبرینداری وەكو هەڵەبجە؟
رەنگە یەكێك لەدەسكەوتەكانی فرە هێزی و فرە ڕەنگیی جیاواز لەم دەڤەرە ئەوە بێت كە هەریەكە فەشەل وكەموكورتی هەڵەو نوقسانیەكانی خۆی هەڵدەداتە سەر شانی ئەوی تر و شانی خۆی خاڵی دەكاتەوە لەم دۆخەی كە دەڤەرەكە پێوەی دەناڵێنێت !!

‌ 378 جار بینراوه‌
4/20/2019 8:37:16 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
123
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved