نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  پەڕەموچ
لەبری من ئاوێنەكەت
سەلمان شوانی



خۆزگەم 
بە ئاوێنەی ژورەكەت
هەموو رۆژێ تۆ دەبینێ
لە بری چاوەكانی من
تێر لەچاوەكانت رادەمینێ
* * *
كە خەواڵووی
بە روخسارت پێدەكەنێ
لەگەڵ هەموو هەنسكێكا
ئەویش وەك تۆ
ڕادەچەنێ
* * *
جاری وایە
لەجێی پەنجەم
بۆ پەرچەمت دەبێتە شێ
وەك من لە ئامێزت دەگرێ و
سەرتبەسینگیەوە دەنووسێنێ
* * *
وەك دەستی خۆت 
بە نیانی
كل چۆك دەدا
لە چاوانت
جار جار وەك من
بە ئارامی
ماچی دەكا لێوەكانت
* * *
چەند دڵسۆزە ئاوێنەكەت
لە من زیاتر خۆشی دەوێی
كە تۆ دەنوی
ئەویش..چاو لێك دەنێ.
* * *
كە دەیگوشی بەسینگتەوە
ئازاریشی 
دەبێتە وچان
ئاوێزانی یەكتر دەبن
دەبنە یەك گیان
* * *
چەند بە بەختە ئاوێنەكەت
كە دەستی تۆی 
لە گەردنە
باوەشێنی هەستت دەكا
كوتومت!! وەك دڵی منە
* * * 
تا خەبەرت نەبێتەوە
بە گژ ئەستێرەشدا دەچێ
تۆ پێم بڵێ ئەم ئاوێنەیە
بۆ هێندەی خۆشدەوێی؟!

‌ 582 جار بینراوه‌
4/20/2019 8:46:12 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved