نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  پەڕەموچ
فریادڕەسەكانی زمانی كوردی
ئا: سەروین دەروێش


ڕێكخراوی خانی بۆ لێكۆڵینەوەی هزری بە هاوكاری ماڵی رووناكبیری سەلام لە شاری خانەقیلە هەوڵێكیاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی داخستنی دەروازەی زمان،كۆنفرانسێكی زانستی زمانی كوردی لە ناوچە دابڕێندراوەكان لە ٣٠ و ٣١ ی مانگی ئاداری ساڵی ٢٠١٩ ئەنجام دا چەندین بەرنامەی بەسوودو توێژینەوە خرانە روو، هەروەها كۆمەڵێك پێناسە بۆ زمان و دەسنیشانكردنی كێشەو بەربەستەكان و چارەسەریەكانیش خرانەڕوو.
زۆر لە بیرمەندان وای بۆ دەچن كە زمان لە ئەنجامی بوونی سۆزەكانەوە یان لە ئەنجامی بیركردنەوەیكی رەها دروستبووە، ئاشكرایە كە زمان یەكێكە لە پەیوەندیە كۆمەڵایەتیە سنوردارەكان و نزیكەی زیاتر لە شەش هەزار زمان هەیە لە جیهاندا...
مەسەلەی پاراستنی زمان بۆ ئێمەی كورد ئەركێكی ئاسان نیە كە بە درێژایی مێژوو دووژمنان لە هەوڵی جینۆسایدكردنی زمانمانن بە هۆی تەعریب وتەتریك و بەفارسكردن،دەبێ ئێمە درك بەو راستیە بكەین كە زمانی كوردی هەڕەشەیەكی مەترسیداری لەسەرە بەتایبەت كە تا ئێستا رێك نەكەوتووین لەسەر بەستاندارد كردنی زمانی كوردی...
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر ئومێد بەرزان باس لە داخورانی زمانی كوردی كرد لە سیستەمی پەروەردەو فێركردن كە لە ناوچە دابڕێندراوەكان دووچاری هاتوون كە كۆمەڵێك هۆكار هەن كاریگەریان لەسەر لاواز بوون و نەمانی شوناسی نەتەوەیی و داخورانی زمان هەیە لەوانەش هۆكاری سروشتی و جەنگ و جینۆساید و داگیركردن،...
توێژەری رۆژهەڵاتی فەرزاد خالیدیان باس لە گرنگی هەبونی دیالێكت و زاراوەكان دەكات دەڵێت:
دیالێكت و زاراوەكانی زمانی كوردی گەورەترین پشتیوانن بۆ زمانی یەكگرتووی كوردی كە دەبێ كەڵكی لێ وەربگرین،وەكو دیالێكتی هەورامی كە یەكێكە لە دیالێكتە زۆر كۆن و بەتواناكانی زمانی كوردی،كۆنترین دەقە ئەدەبیەكانی زمانی كوردی بەدیالێكتی هەورامی نوسراون.
لەكاتیێكدا ئێستا دیالێكتی هەورامی كەوتۆتە مەترسیەوە،چونكە میدیای فارسی وقوتابخانەی فارسی كەمێشكی منداڵەكانی هەورامانی داگیر كردووە،هەروها هاتووچۆی گەشتیارە فارسەكان بۆ دەڤەرەكانی هەورامان بووەتە هۆی مەترسیێكی گەورە بۆ سەر فەرهەنگ و دیالێكتی هەورامی...
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر ئومێد بەرزان باس لە داخورانی زمانی كوردی كرد لە سیستەمی پەروەردەو فێركردن كە لە ناوچە دابڕێندراوەكان دووچاری هاتوون كە كۆمەڵێك هۆكار هەن كاریگەریان لەسەر لاواز بوون و نەمانی شوناسی نەتەوەیی و داخورانی زمان هەیە لەوانەش هۆكاری سروشتی و جەنگ و جینۆساید و داگیركردن،...
دكتۆر سادق حەمە غەریب باس لە رۆڵی راگەیاندن لە گەشەسەندنی زمانی كوردی كرد وە زمان بە رەگەزێكی سەرەكی ئامرازەكانی راگەیاندن پێناسە دەكات و دەڵێت:
ئەمێستا لەكوردستانی باشوردا ژمارەیەكی زۆر دامەزراوەی میدیایی بوونیان هەیە لەگەڵ هەزاران رۆژنامەنووس و راگەیاندكار،بەڵام مەخابن نەك هەر هۆكارێك نەبوون بۆ یەكخستن و پەرەپێدان و گەشەكردنی زمانی كوردی بەڵكو،هۆكاری شێواندنی زمان و لێكترازاندنی شێوەزارەكان بوون ،بەهۆی نەبوونی میدیای نیشتمانی نەتەوەیی و كەمی ژمارەی رۆژنامە نوسی پڕۆفیشناڵ و سەربەخۆ كە بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ بابەتەكە بكەن بۆ چارەسەری ئەو ئارێشەیە و خزمەتكردن بە زمان و دیالێكتە جیاوازەكان بەتایبەت لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان.
نوسەرو شاعیر فەرەیدوون سامان سەرۆكی رێكخراوی خانی بۆ لێكۆڵینەوەی هزری باس لە زمانی كوردی و پڕۆسەی خوێندن لەناوچە دابڕاوەكانی كوردستانی كرد كە بە چارە سەریەكی گرنگی دادەنێم بۆ بایەخ دان بە زمانی دایك و پێویستە پێشنیارەكەی ببێتە پڕۆژەیەك لە پڕۆژەكانی خوێندن.
هەروەها پوختەیەكی پێشكەش كرد كە تێیدا دەڵێت:
خوێندنی كوردی بەزمانی دایك لە قوتابخانەكان لە ناوچە دابڕێندراوەكانی كوردستان لە كەركوك و خانەقین و شەنگال و تا دەگات بە دەڤەرە كوردنشینەكانی فەیلییەكان ناوەڕاست و باشوری عیراق لەسەردەمە جیاوازەكانی دەسەڵاتی حوكمڕانی عەرەبی عیڕاقدا هەر لە سەرەتا درووست بوونی دەوڵەتی عیڕاق لە بیستەكانی سەدەی رابردوو كە بە توندی سیاسەتی بە عەرەب كردنی دانیشتوانە كوردەكانی ئەو ناوچەیان گرتۆتەبەر و تا رادەی گەیشتن بە جینۆ سایدی كەلتوری و دژایەتی زمان و ناسنامەی كولتوری كوردیان پێكراوە.
فەرەیدوون سامان دەڵێت:
ئامارەكانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان لەبارەی قوتابخانە كوردیەكان لەوناوچانە ئەوە نیشان دەدەن كە ژمارەیەكی یەكجار زۆر باخچەی منداڵان و قوتابخانەی بنەڕەتی و ئامادەیی بە خوێندنی عەرەبی و ئینگلیزی لە ناوچەكە كراونەتەوە.
جگە لەم بەڕێزانەی كە ئەم كۆنفرانسەیان بەڕێوە برد دكتۆر محمد زەهاوی و دكتۆر فوئاد حەسەن كە بەناوی كۆلێژی بەشی كوردی لە خانەقین بەشداریان كرد،
پێویستە بە پەرۆشەوە بەردەوام بەدوا داچوون بكرێت لەلایەن حكومەت و دەزگاكانی راگەیاندن و هەموو تواناكان بخەنەگەڕ بە بەكار هێنانی هەر بوارێكی تەكنیكی نوێی و پلانێكی یەكگرتوی فریادڕەس دابڕێژن بۆ ئەوەی زمانی شیرینی كوردی لە بەرزترین ئاستدا ببینرێت.

‌ 997 جار بینراوه‌
4/20/2019 8:48:31 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved