نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  پەڕەموچ
پێویستیمان بە كام جۆری هونەرە
عەبدولڕەحیم سەرەڕۆ



بە تێڕوانین لە بایەخەكانی هونەر و گرنگی لە ژیانی كۆمەڵانی جیهانیدا بە هەموو كایەكانیەوە كە پێكەوە گریدراون دەمانبەنە ناو گێژاوێكی لەبن نەهاتووی بیركردنەوە لە مێژوو و ئێستاو داهاتووی مرۆڤایەتی كە هەر هەموومان تیایدا هاوبەشین هەر یەك لە ئێمە بە جۆرێك لە جۆرەكان هاوبەشی تێدا دەكەوێت و هاوبار پشكی خۆی بەردەكەوێت.
هونەر هەر لە سەردەمی كۆنەوە جێی سەرسامی مرۆڤەكان بووەو ئەركی زیاتربووە لەوەی بە راگوزەری و تێروانین كۆتایی پێ بێت، بەڵكو زیاتر بیر لە چۆنیەتی گوزارشت و لێكدانەوەكانیان دەكرێتەوە. بواری هونەری بەشێكی گرنگی پەیوەندیەكانە لە نێوانی تاك بەتاكی كۆمەڵگەكان و زمانێكی تایبەت بەهەست و سۆز و رۆحی مرۆیی موزیك و شێوەكاری و هونەری سەماو چەندین كایەی تر هەن زمان لە گوزارشتكردن لێیان نەك بەشداری ناكات بەڵكو تواناكانی دەربڕینیشی ناگاتە ئەوئاستە كە خواستە ناواخنیەكان بدركێنێت. 
هەندێك كاری مێژویی مەزن هەن باس لە هەموو ئەو شارستانیەتە گەورانە دەكەن كە زەمەنیان بڕی و مرۆڤایەتییان گەیاندۆتە ئەمڕۆ، ئەگەر بە وردی لە هەندێك كۆدی سرووتە ئایینیە دێرینەكان بكۆڵینەوە دەبینین لە سەردەمێك لە سەردەمەكان زیاتر پەیوەندی بە داهێنانی مرۆڤەوە هەبووە زیاتر وەك لە مەسەلە رۆحییەكان. هەندێك تابلۆی هونەری هەن گوزارشت لە سەركەوتنێكی مرۆڤایەتی دەكەن و لە بەرامبەردا تابلۆی زۆر هەن باسی تراجیدیای سەردەمێك لە سەردەمەكان دەكەن و مێژووی قێزەونی مرۆیی دەردەخەن، سیمفۆنیاكان هەر یەك بەرهەمی نەتەوەو ولات و كیشوەرێكن بەڵام لە كۆتادا هەر هەموویان بە هاوزمانی  و هاوسۆزی دەرژێنە یەك بەندەرەوە ئەویش بزواندنی سۆزی مرۆییە لە هەموو زەمەن و شوێنە جیاجیاكان. 
ئەمڕۆ هونەر لەلای ئێمە بە بەراورد بە حەفتاكان و هەشتاكانی سەدەی رابردوو زۆری لە پێشمەرجیەكانی خۆی لەدەستداوە، یان ئەوەتا لاساییكردنەوەیەكی كوێرانەی ئەوی ترە یان گوزارشتكردنێكی ساویلكەی خودیەو هیچ یەك لە پرنسیپ و بنەماكانی هونەری تێدا بەدی ناكرێت، هەشن بەوەی هیچ خوێندنەوەیەكی زانستیانەیان بۆ ژیان نییە..تا هونەرەكە كرچ و كاڵ نەبێت لێی تێناگەن و چێژی لێ وەرناگرن. 
ئامانج لە هونەر لەناو كۆمەڵگەدا رێژەیەكی نەگۆڕی لەگەڵ كولتوورو تێگەیشتن و رادەی رۆشنبیری هەیە، زۆربەی هونەرمەندان و ئەدیبان دوای بێزاربوون هەوڵیان داوە لەناو میهرەندی رێبازێكی مەزنەوە رێبازێكی كۆرپەی تر بخوڵقێنن و گۆڕانكاری لە بوارەكە بكەن، بەڵام زۆرن ئەوانەی لە مێژوودا دەیانویست گوزارشت لە شتێكی نوێ بكەن یان هاوكاری نەكراون یان زەمینەی كۆمەلایەتی لەبارنەبووە یان نەیانتوانی شتێكی نوێ بخوڵقێنن پەیوەندی بە گۆڕانكاری ژیانی كۆمەڵانەوە هەبێت و بەوەش خەونەكانیان بە مەلۆكەیی لەباربراوە. 
بەدرێژایی مێژوو هونەر وێرای جوانی و هەست بزواندن و كاریگەری بەسەرچینی خوارەوە جێ هێشتووەو لەبەرامبەردا بۆمبێكی سامناك بووەو حكومەتەكان هەمیشە سڵیان لێكردۆتەوە؛ بەنمونە رۆمانی (دایك)ـی ماكسیم گۆركی، (دوژمنان)ـی هنریك ئەپسن، فیلمی دكتاتۆری چارلی چاپڵن و هتد..هەمیشە جێی مەترسی حكومەتە دكتاتۆرە توتالیتارەكان بووە، هاوكات هەندێ كاری دەستی و گرانیش هەن لە نزمترین ئاستی زەوقی هونەریدابوونە بەڵام بوونەتە هۆی لەدایكبوونی چەندین نەوەی داهێنانی یەك لە دوای یەك و لە رێگەی پێشكەوتنەكانەوە جوانترین ئامێرو كەرەستەیان لێ دروستبووەو بۆتە هۆی بووژاندنەوەی ئابووری نیشتمانێك..وەك فڕۆكەو ماشێن و ترەین و تەلەفۆن و هتد.. واتا بایەخی سەرەكی هونەر دیاریكردنی گۆڕانكاریەكانە بە بابەتی و بەرجەستەكانەوە بەرەو دوارۆژی نزیك و دوورو تا ئێستا بۆ ئەو ئامانجە چەندین پێناسە دارێژراوەو چەندین رێباز و مەیدان و قوتابخانەی لێكەوتۆتەوەو لەهەر زەمەنێكی دیاریكراودا بەجۆرێك راڤەراوەو ودواتر هەموار كراوەتەوەو لەكۆتاییدا هاوكێشەكانی ژیان زۆریان لە مەبەستەكان پووچەڵكردۆتەوەو ئاسۆی نوێیان بۆ ئەودیدە هونەریانە دۆزیوەتەوە، ئەم كاروانەش لە سەردەمی میتۆلۆجیاوە بوونی تا هەیە تا دوایین داهێنانی هونەری و زانستی و فیكری و فەلسەفی كە تێكڕایان كار بۆ ژیان و بووژاندنەوەی شارستانییەت دەكەن و بەو هۆیەشەوە كایە هونەریەكان بیركردنەوەی لۆژیكیانەی دوور لە بیداگۆگی و چەقبەستوویی هەمیشە تێرامانی نوێی مرۆییان دەوێت و ناكرێت مرۆڤە دەروێش و شوێنكەوتە نابیناو لاساییكەرەوەكان هەرگیز بگەن بە عەقڵی هونەری وەك دەڵێن "هەموو دەتوانن برنج بخۆن بەڵام هەموو ناتوانن لێی بنێن"، بۆیە ئەمڕۆ پێویستمان بە زەوقێكی نوێی هونەرییە كە لەگەڵ كاروانی شارستانی جیهانی بگونجێت و بتوانێت گۆڕانكاری لەمەیدانەكانی ژیانی نوێدا بكات و پەیامێكی مرۆیی زۆر لەوە گەورەتری پێ بێت كە لە چوارچێوەی كۆمەڵگەیەك یان سنووری نەتەوەیەك بە قەتیسكراوی بمێنێتەوە. 
ئەمڕۆ هەموو بوارە ئاینی و نەتەوەیی و ئیتنیەكانی تر لە بۆتەی مرۆڤایەتی و بە مرۆڤبوون دەگەن بەیەك و هونەر لە زۆربەی كۆمەڵگەكانی جیهاندا ئاوێتەیان بووە، هاوبار كۆمەڵگە قبووڵی هەموو جۆرە هونەرێك دەكات كە رووی تێ دەكات و بە هەندی وەردەگرێت، هەر بۆیە ئەمە بە هەنگاوی گەورەو مەودای بەرفراوانی بەجیهانیبوون بە سەرجەم مرۆڤەكانی سەردەم دەگەیەنێت. 
بێگومان دەبێت بزانین ئێمەش وەك هەموو نەتەوەكانی تر مێژوویەكی دێرێنمان هەیەو ئێستایەكی پڕ لە ئەرك ئەستۆمانی گرتووە بۆ گەیشتن بەدوارۆژێك كە هەمیشە رێگەكانی سەختبوونە بەڵام ئامانجەكانی رۆشن، بۆیە دەبێت لە هەموو كایە هونەرییەكان زۆر لەوە تێگەیشتووتر بین كە ئێستا هەن و هەوڵی جدی بدرێت بۆ ئەوەی بەخێرایی بگەینە ئاستی داهێنانەكانی جیهان و لە وەرگرێك و لاسایی كەرەوەیەكی كوێرانەوە هەنگاو بەرەو خوڵقاندنو ئەفراندن بكەین و وا بكەین هەر هیچ نەبێت هێندەی ئەوەی وەری دەگرین لە بەرامبەردا وەك كولتوورێكی نەتەوەیی و بە مۆركێكی جیهانی لەبوارەكانی گۆرانی و سینەماو رۆمان و داهێنانەكانی تر پێشكەش بە كۆمەڵانی جیهانی بكەین.

‌ 457 جار بینراوه‌
4/20/2019 8:49:21 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved