نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  پەڕەموچ
كاروان حەمید حەلاق: دەمەوێت پیشانی كۆمەڵگای ئەوروپی بدەم كە ئێمەی كورد خاوەن چ كەلتورو موزیكێكی دەوڵەمەندین
ئا / داستان كاكۆ


موزیكژەنی تاراوگە، كاروان حەمید حەلاق خەڵكی شاری كەركوكە لە گەڕەكی رەحیماوا لەدایك بووە سەرەتایی كاری هونەری لە شاری كەركوكەوە لە دوایی پرۆسەی ئازادی كەركوك لە ٢٠٠٣وە هەتا ٢٠٠٨ خەریكی كاری هونەری بووە لە شاری كەركوك لەگەڵ تیبی موسیقایی (باڵامبۆ) سەر بە رێكخراوی ئازادی لاوان ئەوكاتە لەگەڵ كۆمەڵەی هونەری دجلە كاری كردوە لە ٢٠٠٨دا یەكەم فیدیوكلیپی بە ناوی (وەرزكانی تەمەن) لە ٢٠٠٨ كوردستانی بەجێهیشت لەبەر جەن هۆیەك ئێستا لە وڵاتی هوڵەندا ژیان بەسەر دەبات و لە كاری هونەری بەردەوامەو لەگەڵ هونەرمەندە هۆڵندی و بیانییەكانی ئەو وڵاتە پرۆژەی هونەری بەردەوامە.

* ئێستا لەگەڵ چەند هونەرمەندێكی بیانی كاردەكەی، ئایا ئەو كارە چ رۆڵێكی هەیە لە ناساندنی هونەری كوردی؟
- لە هەموو كارەكانم ئامانجم ناساندنی هونەری كوردییە، لەگەڵ چەند ئۆركیسترایەكی هۆڵەندا كارم كردوە وەك 
1.Orchestre Partout 
2.Orchestre Mihira
3.wereldmuziekorkest De Noordooster
4.Tutti Saxi
5.Fanfareorkest St. Caecilia Heemskerk
6.paradiso Orchestre Amsterdams 
7.Nederlandse Blazers Ensemble 
8.Stadhuiskoor Utrecht
٢٠٠٩هەتا ئێستا خۆم ئەندامم لە ئۆركیسترایەكی بە ناوی.(Orchestre Partout) ئەو سەربە (بەنابەرانە).
 ٢٠١٢ بو ٢٠١٣ گەورەترین كۆنسێرتمان كرد لەوڵاتی هۆڵەندا لە شاری ئەمستردام لەگەڵ Nederlands Blazers Ensemble لە (كۆنسێرت خباو) بۆ پەنابەران سەر بەتیپی مۆسیقای (ئۆركیسترابرتۆت) ئەویش هەر سەر بە هونەرمەندانی هۆڵەندی لە ٢٠١٤ بو ٢٠١٥ دیسانەوە كە زنجیرە كۆنسێرتێكمان كرد لەزۆربەی شارەكانی هۆڵەندا)Nederland Blazer Ensemble بە خۆشحاڵیەوە ئەوكارە بەسەركەوتویی ئەنجامدرا لە ماوەیەكدا تەنها لەیوتیوب نزیكەی (١٥٠) هەزار بینەری هەبوو، لەهەموو كۆنسێرتەكاندا بەجلی كوردی بەشداریمكردووە، لە .٢٠١٦بو ٢٠١٧كارێكی ترمان ئەنجامداوە(weeold muziek orkest denoordooster)واتە (ئۆركیسترای موزیكی جیهانی)، لەوێ نزیكەی ٧ گۆرانی كوردیمان نمایشكرد بەناوی (ئاوازی راكردن)، بە شیێكی تر گۆرانی مامۆستا شەماڵ سائیب (ئەرێ لەیلێ) لەگەڵ یەكێ لە گەورەترین ئۆركێسترای هۆڵەندی بەناوی (fanfare partout) لە مانگی ٥ هەتا كۆتایی مانگی ١٢ بەردەوام بوین (ساڵی٢٠١٨).

* هونەرمەندی هۆڵەندی كای كراینن بایەخێكی زۆر بە كوردو هونەری كوردی دەدات دەكرێت بزانین كای كێیەو كارەكانی چین؟
-كای كراینن داهێنەرو هونەرمەندێكی هۆڵەندییە خۆشەویستی بۆ كوردستان لە رادەبەدەرە هەستێكی جوانی بۆ هونەرو كولتوری كوردی هەیە، هونەری كوردی بە جیاواز وەسفدەكات لە میلەتەكانی تر، ژینگەو سروشتی كوردستان تەواو سەرنجی ڕاكێشاوە، كای كرایین لە زانكۆی هونەرەكانی ئۆترێخت ئاوازدانان و مۆسیقا سازكردنی خوێندوەو پلەی ماستەری بەباشترین ئەنجام وەرگرتووە، هاوكات پسپۆری مۆسیقای جیهانی و ئاكۆستیك كرد (كای) بە نێو كوردستانی عێراق، توركیا، یۆنان، سێرڤیا، هەنگاریادا سەفەری كردووەو لەگەڵ خەڵكی ئەم وڵاتانەدا مۆسیقای سازكردووە، ئاوازیش دادەنێت و مۆسیقا سازدەكات و مۆسیقا دەژەنێت و گەیەنەری مۆسیقایە لە ساڵی ()ـەوە ڕێبەری ئۆركێسترای مۆسیقای جیهانی نۆردئۆستە.
ئۆركێسترای مۆسیقای جیهانی نۆردئۆست ساڵی (1996)دامەزراوە مۆسیقای شاد، دڵتەزێن و جۆراوجۆر لێدەدا ئەندامەكانی ئەم ئۆركێسترایە زۆر پەرۆشی بیستن و ژەنینیی موزیكن، (لەزاری كای كرایینەوە كاتێ سەردانی كوردستانی عێراقی كردووە دەڵێت:" ساڵی (2012) سەردانی كوردستانی عێراقم كرد لەگەڵ كۆمەڵێ هونەرمەندی هۆڵەندی و دانیشتوی شاری سلێمانی لە ئاهەنگی نەورۆز كە بە سەری ساڵی نوێی كوردی دەژمێردرێت، ئەم سەردانە كاریگەرییەكی قوڵی لەسەر من دروستكرد، عێراق وڵاتێك بوو ناسیبوم لە ڕۆژنامەو هەواڵەكاندا كە گەیشتمە (عێراق) (كوردستان) دەركەوت بە شێوەیەكی زۆر جیاواز لەوەی من چاوەڕێم دەكرد هەرگیز پێشتر سەردانی لەو شێوەیەم نەبینیبوو، لەوێ‌ كراوەترین میوانداری كرام، رووگەشی خەڵكەكەو كراوەییان و دەربڕینیان بۆ ئاهەنگێكی وا چیرۆكی تاكەكان و ژەنیاری ناوچەكە، ئەوانەی كە بۆ من تازەو نوێبوون فێربوونی ئامێری (نەیی) و ژەنینی بوو، كاتی سەیرانی كوردەواری بۆم دەركەوت میللەتی كورد ئەوەندە خۆشەویستیان بۆ موزیك و هونەر هەیە ئامادەن ددانێكی خۆیان دەربهێنن لەپێناو ژەنینی ئامێری(نەیی)دا.. بۆ من بەڕاستی سەرنجڕاكێش و كارێكی تازەبوو، كاتێك كە تەنها بە جەنگ ئەم وڵاتەم دەناسی بۆ ساتێكیش هەستم بە بێ ئاسایشی نەدەكرد، چەند ساڵێك دوای ئەوە (داعش)خۆی خزاندە ناوچەكە جارێكی تر هەواڵەكانی كوردستانم لە گۆڤارو میدیاكانەوە دەبیستەوە، ئەمجارە هەواڵەكە گەرووی توندكردم، ئەو شارانەی كە سەردانم كردبوون هەندێكیان كەوتبونە ژێر دەستی چەتەكانی (داعش) ئەوانەی تریش هەڕەشەیان لەسەر بوو، لە كاتێكدا ناوچەكە خەریكی گەشانەوەو پێشكەوتن بوو هەموو شت توشی ئیفلیجی بوو، كوردە ئاوارەكانی عێراق و سوریا و ئێرانیش گەیشتنە هۆڵەندا، نەك بە مەبەستی گەڕان بەدوای خۆشبەختی، تەنها بۆ پارێزراوی ژیانیان كە ئامادەن ماڵ و دڵیان بەجێبهێڵن بۆ ئەوەی پارێزراوبن لە وڵاتێكی نامۆو نوێدا كە دەست دەكەنەوە بە دامەزرانی ژیانیان، دوایی هاتنی داعش (كای كرایین) (Kay Krijnen) پەیوەندی پێوەكردم بۆ گفتوگۆكردن لەسەر هونەری كوردی بۆ زیاتر ئاشنابوون و تێگەیشتنی هونەری كوردی و قسەكردن لەسەر پڕۆژەیەكی ڕێزگرتن بۆ میلەتی كورد كە چۆن رێزیان لە(كای) ناوەو ئەویش ئامادەبوو بەكارێك دڵتەنگی خۆی بۆ میللەتی كورد دەربڕێ بۆ ئەوەی بە جیهان بڵێ میللەتی كورد بە كارە قێزەونەكانی داعش ناشرین ناكرێ و لە ناوناچن، منیش بەخۆشحاڵییەوە چووم بۆ لای و هونەرو موزیكی كوردیمان تاوتوێكردو شانەكانی موزیكی كوردیم تێگەیاندو بەپێی ئەو زانیاریە كەمەی كە خۆم هەمە منیش وەك ڕێزو خۆشەویستیەك و هەوڵ و ماندوبونێكی ئەو كەڵە هونەرمەندە هۆڵەندییە بڕیارمدا كە ئامێری (نەیی)ــەكەی خۆمی پێشكەشبكەم، چونكە هیچی ترم نەبوو جگە لەو ئامێرە ئازیزتر لە لام، هەستم كرد شایەنی لەوە زیاترە چونكە ئامێری (نەیی) زۆر سەرنجڕاكێش و تایبەت بوو لای ئەو، لەدوای ئەوەی (كای) پەیوەندی پێوەكردم، منیش چوم بۆ لای، چونكە بێ دوودڵی هەر كەسێك كارێك بۆ كوردستان بكات من بەڕوح و گیان هاوكاری دەكەم، بڕیارماندا زنجیرە كۆنسێرتێك سازبكەین لەژێر ناونیشانی (ئاوازی راكردن) بەسەرپەرشتی (كایی و پاوڵ)، بەڵام پێویستیان بە هونەرمەندی كوردی دڵسۆز بو لە هۆڵەندا، بۆیە هەر بە خۆشحاڵیەوە چەند هونەرمەندێكی كوردی دڵسۆزم پێیان ناساند كە هاوكارێكی باشبوون لەوانە مونیر گۆران، یەمەن كورد، ناسر منجۆ، پاڤل سەرهەنگ، دلبرین ئاكرەیی، لە سەرەتایی 2016 بڕیارماندا دەستپێبكەین و ئامادەكاری بكەین جوانی ئەم كارە لەوەدا بوو كە هەموان خۆبەخشانە كارمان دەكرد بێ بیركردنەوە لەداهاتوو، یان پول و پارە.. كارەكە تەواو جیاوازبوو پڕپڕبوو لەدڵسۆزی،
 كارەكە تەواو ئامادەبوو كە پێكهاتبوو لە (7) تڕاك بە ناوەكانی ماڵ، هۆ دەریا، هەموان كەوتینە گەروی دەریا، هەراو هوریا، تاری دڵم، وەڕەزی ئاوارە، هەروەها ئەو (7) تڕاكە لە گەورەترین ئیستۆدیۆی هۆڵەندا تۆماركراون و ئێستا وەك ئەرشیفێك لای خۆم پاراستومە.

* چەند جارێكە ئاماژەت بەكەسانێك داوە كە هەوڵی كێشەنانەوەن بۆت، دەكرێت بڵێیت ئەو كەسانە كێن؟ 
- كەســــانێكی ونبــــووی ئاســــت نـــــزم، كەسانێك لە پشتی پەردەوە هەوڵ و ماندووبون و كارو چالاكییەكانم بە ئاراستەی خراپ دەبەن و هەوڵی شێواندنی ژیانی تایبەتیم دەدەن و قسەو قسەڵۆكی نابەجێ دەكەن، ئەوجۆرە كەسانە ناودەبەم بە بیرتەسكی گەمژە، بەڵام یاسای ژیان وایە هەر كەسێك رێچكەی سەركەوتن بگرێ بێگومان كەسانێك هەوڵی تێكدان و رووخان و خراپكردنی كەسایەتی دەدەن، منیش وەك هەر مرۆڤێكی تر لەم شاڵاوە قێزەون و بۆگەنە بێبەش نەبووم، منیان بە كەسێكی بێكەرامەت وەسفكردووە، ئەمە جگە لە ئیرەیی و وەستاندنی من هیچی تر نییە، بەڵام من بە رۆحێكی هونەری وەریدەگرم، من دەپرسم گەر ناساندنی جلوبەرگی كوردی و كولتوری كوردی بە جیهانی دەرەوەو ئاشناكردنی كەسی بیانی بە هونەری كوردی پاراستنی شكۆی پێشمەرگەو موقەدەساتی میلەتی كورد بێكەرامەتی بێت؟ ئەوا من بە خۆشحاڵیەوە ئەم بێكەرامەتیە قبوڵدەكەم، هەمیشە بە هەوڵەكانم رەخنەی روخێنەر دەگۆڕم بۆ بنیاتنەر، لە كۆتاییدا هیچ گوڵێك بێ دڕك نابێ.

* ماوەیەك پێش ئیستا لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە بۆمبێك فڕدرایە ماڵتانەوە، لێكۆڵینەوەكان بەكوێ گەیشتن ؟ 
نەیاران و دوژمنانی كورد هەمیشە لە هەوڵی سڕینەوەی كەلتورو ناسنامەماندان، خۆشبەختانە هەمومان سەلامەتین، لە ئێستادا پۆلیسی هۆڵەندا لە لێكۆڵینەوەدان هەتا ئێستا هیچ زانیارییەك سەبارەت بە ئەنجامدەرانی ئەو كارە نییە، بەڵام جگە لە دەنگی موزیك هەر دەنگێكی تر بۆ من جیاوازە، وەكو هەمیشە كاری جوان و كەسی سەركەوتوو كەسی ناحەزی لە پشتەوەیەو هەوڵی ناشرینكردن و لەكەداری كەسایەتی دەدەن، منیش وەكو موزیكژەنێك بێبەش نەبووم لەو كارە ناشرینانە لە پڕۆژی ۲۷/۱۲/۲۰۱٨ كاتژمێر ٨ی ئێوارە ناحەزانی كوردو كوردستان و موزیك هەوڵیاندا كارێكی تیرۆرستی ئەنجامبدەن لە ماڵەكەم لە وڵاتی هۆڵەندا، بەڵام خۆشبەختانە جگە زیانی مادی هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبوو، من وەكو موزیكژەنێك لە بەرامبەر كارو هەوڵ و ماندوبونەكانم هەوڵیاندا لەجێی دەستخۆشی و پەنجەگوشینی پەنجەكانم كاری قێزەون و كاری نامرۆڤانە بەرامبەرم ئەنجامبدەن، بەڵام كاری لەمجۆرە نە دەمترسێنێ نە كۆڵم پێدەدا، بگرە زیاتر هانمدەدا كاری باشتربكەم و بەردەوام بم، هەست دەكەم كارەكانم جێی خۆی گرتووەو سەركەوتوو بووە، ناحەزانیش بێبەزەییانە لە پشتی پەردەوە هەوڵی ترساندنم دەدەن، بەڵام بێخەبەر لەوەی بە ئاشكرا سەركەوتنەكانم دەنوسمەوەو میوزیكی كوردی بە دونیا دەناسێنم، سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی هەواڵیان پرسیوم، دڵنیابن زۆر باشم.. لە كارەكانم بەردەوام دەبم و كاری باشترو باشتر ئەنجامدەدەم.

* چەند رەخنە و گلەیت لەسەر كەناڵە كوردیەكان هەیە؟
(ڕەخنەیەكی دڵسۆزانە بۆ كەناڵە كوردییەكان و ڕۆژنامەكان) هیوادارم بەهەڵە تێنەگەن، داوامانكردو هەوڵماندا كەناڵێك ئامادەبێت ئەو زنجیرە كۆنسێرتانە بگوازنەوە بۆ هەموو ماڵێكی تاكی كورد لە كوردستان، بەڵام بە داخەوە هیچ كام لە كەناڵەكان ئامادەنەبون ئەم كارە بگوازنەوە، بۆیە بە ناچاری خۆمان بەم كارە هەڵساین و دەستەوەستان نەبوین ئەوان بە كەچە كامێراكەیان و باڤڵ سەرهەنگیش بە كامێراكەی وەك خۆبەخشێك هەڵساین بەم كارەو توانیمان هەموو ئەم شتانە كۆبكەینەو وەك ئەرشیفێك ئێستا لای منەو منیش بە خۆشحاڵیەوە ئامادەم پێشكەشی كەناڵە كوردییەكانی بكەم.

 * پێشوازی هۆڵەندی ئەوروپیەكان بۆ هونەرەكەت.. بۆچی دەگەڕێنیتەوە ؟ 
- لەڕاستیدا من وای دەبینم زیاتر بۆ سەرنجڕاكێشی ئەو ئامێرەی كە من دەیژەنم كە ئامێری باڵەبانە، لەبەر ئەوەی ئامێری باڵەبان ئامێرێكی ڕۆژهەڵاتیەو زیاتر گەلانی ڕۆژهەڵات بەكاری ئەهێنن كەمێك نامۆیە بەلای ئەوروپیەكانەوەو بە شتێكی نایاب و سەرنجڕاكێش ئەیبینن، بۆیە زۆر حەزی پێئەكەن، دووەمیش من هەمیشە هەوڵمداوە بە جلوبەرگی كوردیەوە دەركەوم و بچمە سەر ستەیج، حەزم كردووە جلی كوردی ئاشنابكەم بە كۆمەڵگای ئەوروپی و هۆڵەندی بەتایبەت، وەكو چۆن هەمو گەلان شانازی بە جلوبەرگ و دابونەریتیانەوە ئەكەن، منیش بە هەمانشێوە حەز ئەكەم گەلان ئاشنابكەم بە جلوبەرگ و مۆڕكی كوردی كە ئەمەش شتێكی سەرنج راكێشە لەلایان و جلو بەرگی كوردی بە جلێكی جوان و سەرنجڕاكێش ئەبینن.

* دەتەوێت بە هونەرەكەت چ پەیامێك بگەیەنیت؟
- دەمەوێت بە هونەر پەیامی ئاشتی و تەبایی و پێكەوەژیان بگەیەنم، دەمەوێت پیشانی كۆمەڵگای ئەوروپی بدەم كە ئێمەی كورد خاوەن چ كەلتورو موزیكێكی دەوڵەمەندین، ئەمەویت ئەوە بگەیەنم كە ئێمەی كورد هونەردۆست و ئاشتیخوازین.. هەمیشە هەوڵئەدەم بە هونەرەكەم خۆشەویستی لە بوونی ئەوانی تر بچێنم.





‌ 403 جار بینراوه‌
4/20/2019 8:50:14 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved