نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  باران
گاریگەرییە كۆمەڵایەتییەكان لەسەر ژنانی ئەنفال
دیمەن بەرزنجی



كولتووری كوردی بە هۆكاری ئەو داگیركارییەی لە مێژە رووبەرووی بۆتەوە شێوێنراوەوە لە هەندێك رووەوەلە سبەها مرۆییەكان داماڵراوە، بە تایبەت ئەمە قەرستر لە هەر شوێنێك لەسەر كەسوكارو لە ناویشیاندا ژنانی دوای ئەنفال جێبەجێبووە، سەرباری ستەمی داگیركاری و هەڕەشەی دەسەڵاتی بەعسی فاشی لە سەر ئەو ژنانە زۆر دەمكوتكراون لە ئاست ئەو تاوانە مەزنانەی بەسەریاندا هاتووە، لەلایەك خەمی كەسوكارو هاوسەرو منداڵەكانیان و لەلایەك خەمی پەیداردنی پارووە نانێك بۆ خۆیان و نەوە بێ سەرپەرشت و بژێویدەرەكانیان، لە لایەكی تریش بەردەوام خۆیان لەخەڵك دوور خستۆتەوەو گۆشەگیرییان هەڵبژاردووە تاكو لەم رێگەیەوە لە تانەو تەشەری ناو كۆمەڵگە خۆیان بپارێزن. 
لێرەدا بە كورتی باس لە كاریگەریە كۆمەڵایەتییەكانی ژنانی ئەنفال دەكەم، بەو هیوایەی بە پێی ئەو ئەزموونەی لكە لە رابردوودا هەمبووە بتوانم خزمەتێك پێشكەشی ئە م بوارە گرنگە بكەم، هەڵبەت ئەزموونی من لەگەڵ كەسوكاری ئەنفالكراواندا دوو سەرچاوەی هەیە، یەكەم وەك ژنە چالاكوانێك بەردەوام لەناو ژنانی ئەنفالكراواندا بووم و زۆر لە نزیكەوە ئاگاداریم لەسەریان هەیەو كارم بۆ كردوون، دووەم خۆیشم زۆرەی كەسو كارەكانم بەر ئەو شاڵاوە نەگریسە كەوتوون، واتا بە جۆرێك لە جۆرەكان بەشێكم لەناو ئاگری ئەنفالدا بووە. 
سەرگوزشتی ئەنفال 
دەمەوێت لە سەرگوزەشتەی ساتی ئەنفالەوە دەست پێ بكەم كە رووبەرووی خەڵكی ئەم ناوجەیە بۆتەوەو ژنان بەتایبەت تیایدا قوربانی گەورەبوون، وتەیەك هەیە دەڵێت هەر ئازارێك لە خودی خۆتدا روونەدات ناتوانی شیمانەی بۆبكەی، لەو روانگەیەوە بۆ كرد من بە دووشێوە لەناو كارەساتی ئەنفالدا بووم، هیوادارم بتوانم پەیامەكەم بە باشی بگەیەنم، دەبێت، چ كارەساتێك لەوە ناخۆشتر بێت كە بەبەرچاوی خۆتەوە كەسانی نزیك و هاوسەرو نەوەكانت لێت بسەندرێن و لێشت روون بێت كە جارێكی تر نایانبینیتەوە، هاوكات بۆ راگرتنی ئەو كارەساتە هیچ دەسەڵاتێكیشت نەبێت و هیچت پێ نەكرێت، ئەمەش وەك ئەوە وایە بەزیندوویی پێستەكەت لەبەرت دابماڵن، لەكاتێكدا لەو سەردەمەدا ئاستی تێگەیشتنی كۆمەڵگەی كوردی سەبارەت بەو پرسە بەپێی پێویست نەبووەو هاوكار نەبووە بۆ رەواندنەوەی خەمە قووڵ و بەردەوامەكانی بە جێماوانی ئەنفال بەتایبەتی ژنانی. 
مامەڵەی تەندروست لەگەڵ ژنانی ئەنفالكراو
بەداخەوە لەدوای ئەو كارەساتە گەورەیەی كە تەنانەت مرۆڤ لەئاستی گێڕانەوەیدا دەستە وەستان دمێنێت، بەڵام بەپێی پێویست و بەوجۆرەی كە دەبوو مامەڵەیەكی تەندروست لەگەڵ ژنانی ئەنفال نەكراوە، دەبوو ئەم چینەی بەجێماوانی ئەنفال لە لایەن كۆمەڵگاو هاوكات حكومەتیشەوە بایەخێكی زۆر لەوەی زیاتر هەیە پێیان بدرایە، كۆمەڵگە بایەخی تەواوی بەو كاریگەرییە نەگەتیفانە بدایە كە ژیانی ژنانی ئەنفالی وێران كردووە، حكومەتیش لەرێگەی خولی تایبەت و ناردنە دەرەوەی ئەم چینە بۆ وڵاتانی دەرەوەوو لەناوخۆش لەرێی رەخساندنی هەلی كارەوە ئاسۆی هیواو ئومێدی لەبەردەمیاندا بكردایەتەوە، هەروەها پێداویستییەكانی بۆ دابینبكردنایە. دەیتوانی هاوشانی ری|َكخراوە نێو دەوڵەتییەكان رۆڵی سەرەكی ببینیایە خەمی ژنانی ئەنفالی بەرەو نەمان ببردایە، بەڵام بەداخەوە جگە لە دابین كردنی پارچە زەوی، وەك پێداویستی سەرەتایی ئەم كارەی بۆ نەكردن. 
ناوچەكانی بەر شاڵاوی ئەنفالكەوتوو ئێستاش خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانی وەكو پێویست نین، بەدەنگەوە هاتنی حكومەت لەم ئاستەدا لە جێەی نەبووندایە، ئەمە لەكاتێكدا دەبوو حكومەت وەك ئەركی سەرشانی ئم ناوچانەی فەرامۆش نەكردایە،و سەرنجی رێكخراوە جیهانیەكانی بەلای كەیسی ئەنفالدا رابكێشایەو لەم رێگەیەشەوە سوودی بەكەسوكاری بەجێماوی ئەنفال بگەیاندایە. ئێستاش دەكرێت ئەمانە بكرێن بەڵام پرسیارەكە بۆ حكومەت و رێكخراوە ناوخۆییەكان ئەوەیە، ئایا لە داهاتوودا چی بۆ كەسوكاری بەجێماوی ئەنفال بكەن، بەتایبەت چینی ژنان؟

‌ 198 جار بینراوه‌
4/20/2019 8:53:11 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved