نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  هەمەڕەنگ
بە میوانداری كوردستان فێستیڤاڵی شانۆی مۆنۆدراما لە بەسڕە بەڕێوەچوو
ئا/خاڵدار قەواڵی



لە رۆژانی 10 -13-4-2019، فێستیڤاڵی شانۆی مۆنۆ دراما لە شاری بەسڕە بە میوانداری هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك وڵاتان بەرێوچوو. 
سەرەتای فێستیڤاڵەكە بە ئامادەبونی پارێزگاری بەسڕە و ژمارەیەك میوانانی وڵاتان دەستی بەكارەكانیكردو لە وتەیەكشدا پارێزگاری بەسڕە، بەخێرهاتنی تیپە شانۆییەكانی هەریەكە لە كوردستان و لیبیا و بەحرێن و ئەردەن و سوریا و عومان و سعودیە و میسر و مەغریب و كەندا و بەریتانیای كرد، دواتر لیژنەی فێستیڤاڵ كە لە شەش كەسایەتی هەریەكە لە وڵاتانی عێراق و سوریا و مەغریب دورستكران بۆ بەرێوەبردنی فێیتڤاڵەكە، هاوكات لەگەڵ كردنەوەی فێستڤاڵەكەش بە ژەنینی ئامێری میلی (عزف منفرد اللایقاع الشعبیی) بۆ ناساندنی هونەری میلی شاری بەسڕە دەستپێكرا و دواتریش نمایشی شانۆی (فجر الخلاص) كە لەدەرەوەی پێبركێیكە بوو بۆ ئامادەبوان نمایشكرا. 
هاوكات هەریەكە لە تیپیە شانۆیەكان، لە وڵاتی كوەیت بە نمایشی (سیبیلیات اسماعیل) و وڵاتی مەغریب بە نمایشی شانۆی (اعترافات رجل میت) و وڵاتی ئەردەن بەنمایشی شانۆی (ادرینالین) و وڵاتی سوریاش بەنمایشی شانۆی (الاشرعە) و سعودیا بەنمایشی شانۆی (غوایات البها‌و) و وڵاتی لیبیا بەنمایشی شانۆی (زیارە ژات مسا‌و) بەشداریان لە فێستیڤاڵەكە كرد. 
هاوكات لە عێراقیش بە چوار نمایشی بەشداری لە فیسَتیڤاڵەكە كرا و هەریەكە لە شاری بەغداد بەنمایشی شانۆی (مخفر الشرگە القدیم) و بەسڕە بەنمایشی شانۆی (فرید) و نەجەف بەنمایشی شانۆی (سریج) و موسەنا بەنمایشی شانۆی (لا دین لی) بەشداریانكرد.
لە دوای نمایشردنی شانۆكانیش، لیژنەی فێستیڤاڵەكە، خەڵاتی باشترین دەقی شانۆی و باشترین ئەكتەر بۆ هونەرمەندی عێراق (مناچل داود ) بەخشرا. 
لە شانۆی (مخفر الشرگە القدیم) خەڵاتی باشترین ئەكتەری كچ بە هاوبەش بۆ هەردوو كچە ئەكتەر (اَسما‌و مصگفی) لە شانۆی (ادرینالین) لە ئەردەن و (شیرین حجی ) لە شانۆی (سیبیلیات اسماعیل)ی كوێتی بەخشرا. 
و خەڵاتی باشترین ئەكتەری كوڕیش، بە هەر سێ ئەكتەر، (حسین حنتوش) لە شانۆی (فرید) و (حسن كمال) لە شانۆی (لا دین لی) و (حسن مدوحی) لە شانۆی (سریج). 
جێی باسە سەرجەم تێچووی پارەی فێستیڤاڵەكە لەلایەن پارێزگاری بەسڕاوە لە ئەستۆ گیرابوو.


‌ 164 جار بینراوه‌
4/20/2019 8:59:21 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved