نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  هەمەڕەنگ
خانمە كەركوكیەك دەبێتە خاوەن یەكەمین مۆڵەتی شوفێری ترێلە


شەیدا عەبدولمەجید، ئەو خانمە كوردەی كە تەمەنی 23 ساڵ، دووشەمەی رابردوو توانی وەكو یەكەم خانمە كەركوكی ببێتە خاوەنی مۆڵەتی شوفێری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە. 
دووشەممەی رابردوو بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی كەركوك، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، شەیدا عەبدولمەجید بابەشێخ، كە لەدایكبوی ساڵی 1996ە، توانیویەتی وەك یەكەم خانم مۆڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی دەستەی (ج) لە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بەدەستبهێنێت.
هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە:"شەیدا سەرجەم تاقیكردنەوەكانی بەسەركەوتویی بڕیوە لەنێویشیاندا تاقیكردنەوەی لێخوڕین كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری "ترێلە"ی بە 46 تەن بارەوە لێخوڕیوە.
هەروەها لە بەینامەكەی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی كەركوكدا هاتووشە، كاتێك پرسیاری ئەوە لەو خانمە كراوە كە بۆچی ئەو جۆرە مۆڵەتەی هەڵبژاردوە، لەوەڵامدا شەیدا هۆكارەكەی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە كە ویستویەتی ئەو تەحەدایە بكات وبە جیهان بڵێت، ژنانیش وەك پیاوان دەتوانن ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورەی وەك "ترێلە" یان "قاترەو مەقتورە" یاخود "پاسی گەورە"، لێبخوڕن.

‌ 156 جار بینراوه‌
4/20/2019 9:00:02 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved