نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  هەمەڕەنگ
ساڵیادی مەرگەساتی ئەنفال بە چەند مەراسیمێك بەڕێوەچوو


لە ساڵیادی تاوانی ئەنفال دژ بە 182 هەزار هاوڵاتی كورد و روخاندنی زیاتر لە 5 هەزار گوندی كوردی، بە چەند مەراسیمێك لە تۆپزاوەی شاری كەركوك و چەمچماڵ ئەو یادە بەرز راگیرا. 
رۆژی یەكشەممەی رابردوو 14/4/2019، لەژێر ناونیشانی فرمێسیكێك بۆ هیوا، بەرێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی كەركوك و بەهاوكاری حزب و لایەنە سیاسە كوردیەكانی شارەكە، مەراسیمێكی ماتەمینیان لە تۆپزاوەی شاری كەركوك رێكخست. 
لە مەراسیمەكەدا، وتاری بەرێوبەرایەتی شەهیدان و حزبە كوردستانیەكان خوێندرایەوە، داواشكرا كە هاوكاری زیاتری كەسوكاری ئەنفالكراوان بكرێت. 
هاوكات هەمان رۆژ لە قەزای خورماتووش یادی 31ی تاوانی ئەنفال بە ئامادەبونی كەسوكاری شەهیدان و حزب و لایەنە سیاسیەكان كرایەوە. 
هاوكات لە مەراسیمەكەشدا كەسوكاری ئەنفالكراوان داواكاربون كە پەلە بكرێت لە هێنانەوەی رووفاتی كەسوكاریان. 
هاوكات رۆژی 15/4/2019، لە چەمچماڵ بە ئامادەبووانی لێپرسراوانی حكومی و حزبی و كەسوكاری شەهیدان، دیداری چەمچماڵ بۆ فیلمی جینۆساید بەڕێوەچوو.
لە وتەیەكشدا رەمەك رەمەزان قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ، داوای لە پەرلەمان و حكومەتی هەرێم و ناوەند و ئەنجومەنی نوێنەران كرد، سەرجەم تۆمەتبارانی ئەنفال ببرێنەبەردەم دادگایەكی دادپەروەرانە.
وتیشی:پێویستە كاربكرێت تا بە زووترین كات روفاتی ئەو ئەنفالكراوانە بهێنرێنەوە بۆ هەرێم كە تا ئێستا لە بیایانەكانی باشوردا ماونەتەوە.
هەر هەمان رۆژیش ب.رۆشنبیری و هونەری كەركوك، سەردانی مۆنۆمێنتی ئەنفالیان كرد لە قەزای چەمچەماڵ و بەچەند وتەو چالاكییەك یادەكەیان كردەوە.

‌ 577 جار بینراوه‌
4/20/2019 9:00:36 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved