نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  عێراق
كار بۆ گەڕاندنەوەی شكۆی پاسپۆرتی عێراقی دەكرێت
هەواڵ

وەزارەتی دەروەی عێراقی باس لە پێكهێنانی شانەیەك دەكات بۆ گەڕاندنەوەی شكۆی پاسپۆرتی عێراقی دوای ئەوەی ساڵانێكە لە باشترین پاسپۆرتی جیهانەوە گەیشتە ریزبەندی دوایینی پەراوێزخراوەكان.

هاوكات لەگەڵ جووڵەی سیاسی عێراقی لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و جیهانی، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەلایەن بەرپرسانەوە كار بۆ گەڕانەوی شكۆی پاسپۆرتی عێراقی دەكەن و لەریزبەندی پەراوێزخراوەكانەوە كە 198ـەمینە لە 199 پاسپۆرتی وڵاتانی جیهان دەیانەوێت بگێردرێتەوە سەر جارانی.

بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوە وتویەتی:"ئەم كارە هێندە ئاسان نییە، چونكە عێراق بۆ ماوەیەكی زۆر بەهۆی گەمارۆی ئابووری و دواتر داگیركاری و ئینجا دەستێوەردانی دەرەكی و هاتنی تیرۆرستان كاریگەری زۆریان بەسەر دۆخی وڵاتەكەوە هەبووە".

بەپێی پاسپۆرتە جیهانیەكان (گڵۆبال پاسپۆرت ئیندێكس)  خاوەن پاسپۆرتی عێراقی بەبێ ڤیزە دەتوانێت بەتەنها گەشت بۆ (7) وڵاتی جیهان بكات وەك ئەكوادۆر، هایتی وچەند وڵاتێكی هەژاری تر، هاوكات (25) وڵات رێگە بەعێراقی نادات بەبێ ڤیزە بچنە نێو خاكەكەیەوە، ئەمەش لە كاتێكدایە خاوەن پاسپۆرتی عێراقی دەیتوانی بەبێ ڤیزە سەردانی زیاتر لە (100) وڵات بكات كە زۆربەیان وڵاتانی ئەوروپا بوون.

بەپێی زانیارییەكان لەم نزیكانە كار بۆ ئیمزاكردنی یاداشتانامەی رێككەوتن دەكرێت لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی پاسپۆرتی عێراقی بە تایبەت لە ئێستادا كە وڵاتەكە بەرەو سەقامگیری هەنگاو دەنێت و روو لە كرانەوەی شارستانی دەكات، لە سەرەتای ساڵی نوێوە عێراقییەكان دەتوانن سەردانی چەندین وڵاتی تر بكەن، چونكە ئێستا هەنگاوەكان بەردەوامن بۆ ئەوەی كار لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی پاسپۆرتی عێراقی بكرێت كە هاوشێوەی دراو پەیوەستە بە دۆخی ئەمنی و دیپلۆماسی و پەیوەندییەكانی جیهانەوە. 
‌ 415 جار بینراوه‌
4/27/2019 10:38:55 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved