نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك
هەواڵ

لە هەفتەی رابردوودا چەندین رووداوی كوشتن و دزین و تیرۆر لە ناوچە جیاجیاكانی شاری كەركوك روویانداوە، لە گۆشەی هەفتە رووداوی كەركوك، پوختەی رووداوەكان ببینە.

 
* رۆژی چوارشەممە، 17/4/2019، بەشی پەیوەندییەكانی سەربازی لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان رایگەیاند: هێزەكانی هاوپەیمانان لە رێگەی هێرشێكی ئاسمانییەوە بۆ سەر گوندی حومێزییەی ناحیەی رەشاد كە ئامانجیان تیرۆرستان بووە سێ چەكداری داعش كوژراون و مۆڵگەكانیان تێكدراوەو چۆڵكراوە. 

* بنكەی پۆلیسی حەویجە رایگەیاند: لە گوندی شاهریەی سەر بە ناحیەی ریاز بۆمبێكی چێندراو بە دەوریەكی پۆلیسی فیدراڵدا دەتەقێتەوەو دەبێتە هۆی كوژرانی ئەفسەرێك و برینداربوونی چەندینی تر. 

* پۆلیسی پاراستنی دامەزراوەكانی كەركوك رایگەیاند: هاوڵاتییەك بەناوی محەمەد حەمەخان خەڵكی گەڕەكی رەشیداوە لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە بە دەستڕێژ برینداردەكرێت و دەگوازرێتەوە نەخۆشخانەی ئازادی.

*رۆژی پێنجشەممە، 18/4/2019، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و نەهێشتنی تیرۆر رایگەیاند: هێزێكی هاوبەش لە نووسینگەی هەواڵگری سەربازی و نەهێشتنی تیرۆری عەرەفە و یەكەی هەواڵگری فەوجی یەكی لیوای (61) دوای وەرگرتنی زانیاری لەسەر رێوشوینی تیرۆرستێك بەناوی حسین حسن محمد لە گەڕەكی سێكانیان بەپێی مادەی (4)ـی تیرۆر دەستگیردەكرێت و رادەستی بەشی لێكۆڵینەوە بەراییەكانی فەوجەكە دەكرێت.

* بنكەی پۆلیسی حەویجە رایگەیاند: هێزێكی هاوبەش لە بنكەی پۆلیسی ریاز و فەوجی یەكی  لیوای 11ی پۆلیسی فیدراڵ، لە گوندی “قەسریە تانیە”ی سەر بە ناحیەی ریاز هەڵمەتی گەڕان و پشكنینان ئەنجامداو تاوانباریكی سەر بە داعشی تیرۆرستی بەناوی (شجاع نوری عربید محمد العبیدی) لەگەڵ گەیشتنی هێزەكە بۆ بەردەم ماڵەكەیان  تەقەیان لە هێزەكە كردووەو بەو هۆیەوە لەبەرپەرچدانەوە برینداردەبێت و دواتر بە برینداری گوازرایەوە نەخۆشخانەی كەركوكی گشتی و لێكۆڵینەوە بەردەوامە.

* بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و نەهێشتنی تاوانەكان لەكەركوك رایگەیاند: لە گەڕەكی یەكی حوزێران گومانلێكراو بیلال اسماعیل عەبدوڵا رەشید جاف بە پێی مادەی بنبڕكردنی مادە هۆشبەرەكان دەسگیركراو بەمەبەستی لێكۆڵینەوەی بەرایی رادەستی بنكەی پۆلیسی عەدالە كراوە.

* بەشی كاروباری رێگەوبان و بازگەكانی كەركوك رایگەیاند: لە بازگەی هاوبەشی تازە لە سایدی هاتنە ناوەوە شۆفێرێك بەناوی موئەیەد كەریم قادر بە ئۆتۆمبیلێكی كلایسەری ساڵۆنەوە دەسگیر دەكرێت، چونكە چوار سەرنشینی بەرەگەز بەنگاڵی لەگەڵدابوون كە سەرجەمیان پاسپۆرتەكانیان ساختەبووە. سەرجەمیان بە ئۆتۆمبێلەكەوە رادەستی بنكەی پۆلیسی لەیلان كران.

* رۆژی هەینی، 19/4/2019، بنكەی پۆلیسی ئازادی رایگەیاند: چەند كەسێكی نەناسراو نارنجۆكێك دەهاونە ماڵی ئەكرەم رەشید فارس لە گەڕەكی ئازادی نوێ لە رێگەی سلێمانی و هیچ زیانێكی مادی و گیانی لێ نەكەوتۆتەوە.

 * رۆژی شەممەی رابردوو، 20/4/2019، بنكەی پۆلیسی حەویجە رایگەیاند: چەند چەكدارێكی تیرۆرستی سەر بە چەتەكانی داعش لە گوندی حەمدونیەی سەر بە قەزای حەویجە هێرش دەكەنە سەر بارەگای فەوجی 3 لیوای پیادەی 12 ی فیرقەی 3ی پۆلیسی فیدرال و پۆلیسێك برینداردەبێت.

* بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و نەهێشتنی تاوانەكان رایگەیاند: مەفرەزەیەكی هاوبەش لە بازگەی كەیوان، سایتی هاتنە ناوشار تاوانبارێكی تیرۆرست بەناوی محەمەد معیوف خڵف دەسگیردەكەن كە خەڵكی گوندی مەچلوبەی سەر بە ناحیەی گوێری شاری موسڵەو بەپێی مادەی (4)ـی تیرۆر لە دادگای موسڵ داواكراوە.

* رۆژی یەكشەممەی رابردوو 21/4/2019، بەڕێوەرایەتی هەواڵگری و نەهێشتنی تاوانەكان رایگەیاند: مەفرەزەیەكی هاوبەشی هەواڵگری و بنكەی پۆلیسی میقداد تاوانبار ساڵح موسا سەعید جومەیلی لە گەڕەكی غەرناتە دەسگیردەكەن كە پێشتر لە قەزای شەرگاتەوەو هەڵاتووە.

* بەڕێوەرایەتی هەواڵگری و نەهێشتنی تاوانەكان رایگەیاند”تیرۆرستێك بەناوی جاسم محەمەد عەلی لە كاتی سەردانیكردنی بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی كەركوك دەسگیردەكرێت كە نیشتەجێی قەسابخانە بووەو بەهۆی داواكردنییەوە لە دادگای كەركوك هەڵدێت و دەگوازێتەوە بۆ گەڕەكی عەسكەری.. بەپێ مادەی (4)ـی تیرۆر رادەستی بەشی لێكۆڵینەوەكانی دادگای كەركوك كراوە.

* بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و نەهێشتنی تاوانەكان رایگەیاند: مەفرەزەیكی هاوبەشی هەواڵگری و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی  كەركوك لە هەڵمەتێكدا تاوانبارێكی تیرۆرست بەناوی جاسم محەمەد عەلی ناصر دەسگیر دەكەن كە نیشتەجێی گەڕەكی نیدای قەزای حەویجە بووەو لە دەستی یاسا هەڵاتووەو لە گەڕەكی قادسیەی كەركوك بە دزییەوە نیشتەجێ بووە، بەپێی مادەی (4)ـی تیرۆر دەستگیردەكرێت و رادەستی بەشی لێكۆڵینەوەكانی هەمان بەڕێوەبەرایەتی دەكرێت.

* بەڕێوەرایەتی هەواڵگری و نەهێشتنی تاوانەكان رایگەیاند: مەفرەزەیەكی یەكەی هەواڵگری سەربازی و هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری كەركوك لە هەڵمەتێكدا تاوانبارێك بەناوی محەمەد مەیسەر محمد صالح  كە نیشتەجێی گەڕەكی دۆمێزی شاری موسڵەو لە بازگەی یەكی حوزێران لەكەركوك دەستگیری دەكەن و بەپێی مادەی (456 ق.ع) ـی تاوانەكان لەلایەن دادگای موسڵەوە داواكراوە.

 

*رۆژی دووشەممەی رابردوو، 22/4/2019، بنكەی پۆلیسی حەویجە رایگەیاند: چەكدارانی داعش لە گوندی عاگولەو نزیك پردی المدینەی سەر بەناحیەی ماحۆز هێرشدەكەنە سەر هێزەكانی فەوجی 3ی لیوای 12 فیرقەی 3 ی پۆلیسی فیدراڵ و لە بەرامبەردا تەقەیان لێدەكرێت و  بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵدێن.

* بەڕێوەرایەتی هەواڵگری و نەهێشتنی تاوانەكان رایگەیاند: مەفرەزەیەكی هاوبەشی هەواڵگری و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك لە هەڵمەتێكدا تاوانبارێكی تیرۆرست بەناوی هەیسەم حسین شاكر جبووری  دەسگیردەكەن كە نیشتەجێی گوندی مولتەقای كەواز عەرەبی قەزای حەویجە بووەو لە دەستی یاسا هەڵاتووەو لە گەڕەكی عەسكەری كەركوك نیشتەجێ بووە، بەپێی مادەی (4)ـی تیرۆر دەستگیردەكرێت و رادەستی بەشی لێكۆڵینەوەكانی هەمان بەڕێوەبەرایەتی دەكرێت.

 

رۆژی چوارشەممەی رابردوو، 24/4/2019، بنكەی پۆلیسی حەویجە رایگەیاند: فڕۆكەكانی هاوپەیمانان لە ناحیەی ریاز بەهۆی دەستنیشانكردنی هەڵەوە خاڵێكی پۆلیسی فیدراڵ بۆردومان دەكەن و دەبێتەهۆی كوژرانی پۆلیسێك و بریندابوونی دووانی تر.

* بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تیرۆر رایگەیاند: مەفرەزەیەك لە لقی هەواڵگری یایچی و بەهەماهەنگی لەگەڵ بنكەی پۆلیسی یایجی تیرۆرستێك بەناوی عەباس فازڵ عەبدوڵا لە ناحیەی یایچی دەسگیر دەكەن و بەپێی مادەی (4)ـی تیرۆر خرایە ژێر لێكۆڵینەوە.

*بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تیرۆر رایگەیاند: مەفرەزەیەك لە لقی هەواڵگری بەهەماهەنگی لەگەڵ بنكەی پۆلیسی میقداد تیرۆرستێك بەناوی محەمەد رومزی حسین علی لە گەڕەكی غەرناتە دەسگیر دەكەن، چونكە  بەپێی مادەی (4)ـی تیرۆر لەلایەن دادگای نەهێشتنی تیرۆری نەینەواوە لە شاری موسڵ داواكراوە.

 

*رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 25/4/2019، بنكەی پۆلیسی رەشاد رایگەیاند: بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكەوە دوو ئەفسەرو پۆلیسێك لە دەورییەك لە رێی رەشاد برینداردەبن.

* بنكەی پۆلیسی قۆریە رایگەیاند: لەگەراجی تازەی نزیك سەرپردی شەهیدان بۆمبێكی دەنگی دەتەقێتەوەو دوو كەس  بە سوكی بریندار دەبن و  دەسبەجێ دەچنە نەخۆشخانەی گشتی كەركوك و دوای تیماركردن دەچنەوە ماڵی خۆیان.. لێكۆلێنەوە بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامە.

‌ 431 جار بینراوه‌
4/27/2019 11:00:32 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved