نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
پارتی و خەنجەر شكست بە كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەهێنن
هەواڵ

ئەندامێكی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەڵێت خەمیس خەنجەر كەسایەتی سیاسی دیاری سوننەكان و خاوەنی گروپی كەناڵی ئەلشەرقیە لە هەولێرەوە رێگری لە دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەكات و بەپێی سەرچاوەیەكی دیكەش پارتی پەیوەندی بە چەندین ئەندامی ئەنجومەنەكەوە كردووە، تا بەشداری لە كۆبوونەوەكە نەكەن.

سێشەممەی رابردوو كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كە لێپێچینەوە لە پرۆژەكانی ئیدارەی كەركوك بەشێكی سەرەكی ئەجێنداكەی بوو، بەهۆی تەواو نەبوونی نیسابەوە كۆبوونەوەكە ئەنجام نەدرا.

ئەندامێكی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”نامەی مۆبایلمان بینیوە كە بۆ ئەندامانی لیستی عەرەبی لە ئەنجومەن هاتووە تا بەشداری كۆبونەوەكەی رۆژی سێشەممەی رابردوو نەكەن”، ئەوەشیخستەڕوو:”خەمیس خەنجەر كاریگەری زۆری بەسەر راكان سەعید و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا هەیەو لە هەولێرەوە هەڵیاندەسوڕێنێت بەوەی چی بكەن و چی نەكەن”.

بەوتەی ئەو ئەندامەی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، ئەندامانی لیستی عەرەبی لە هەولێرەوە بۆ چەندین كار بروسكەیان بۆدێت كە چۆن كاربكەن و بەرنامەكانیان چی بێت، هەروەها باسی لەوەشكرد:”هەرچی لیستی توركمانیە كە ئەوانیش بایكۆتی دانیشتنەكەیان كرد ئێمە سەیرمان پێهات، چونكە ئەوان خۆیان داوای دانیشتنەكەیان كردبوو”.

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”نازانین چ لایەنێك بەوانی وتووە كە بەشدارنەبن”.

سەرچاوەیەكیش لە ئەنجومەنی پارێزگاوە بە (هەواڵ)ـی وت لە لایەن ئەندامە پارتییەكانی ئەنجومەنەكەوە پەیوەندی بەچەندین ئەندامی لیستی برایەتی و بێلایەنەوە كراوە تا بەشداری لە كۆبوونەوەكە نەكەن.

‌ 865 جار بینراوه‌
4/27/2019 11:18:40 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved