نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کاتژمێر یازدە
لە سپیكردنەوەی پارەوە بۆ سپیكردنەوەی رووی شۆڕەسوارە شكستخواردووەكان
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە

رۆژانە هەواڵی ناخۆش و رووداوی سەرسامكەر بەرۆكمان دەگرێت، ململانێ سیاسییەكان لە عێراق و كوردستان ئاقارێكی تری وەرگرتووە، ئەوەی ئێستا لە گۆڕەپانی سیاسیدا دەگوزەرێت زۆر دوورە لە ئاكارو بەها بەرزەكانی سیاسەت، پێشتر هێزگەلێكی تەقلیدی لە ئەنجامی پەرەسەندنی سروشتی لەگەڵ قۆناغەكانی مێژووی عێراقدا دروستببوون و رەگ و ریشەیان لە كایەكانی كۆمەڵایەتی و ئابووری و شۆڕش و جەماوەردا كوتابوو، كاتێك ئەم هێزە تەقلیدیانە لە لایەن پاسەوانە كۆنەكانەوە رێگەی كرانەوەو موتربەكردنیان بەخوێنی تازە لێ گیراو لە كۆمەڵێك دەموچاودا قەتیسكرا، لەگەڵ قەبەكردنی گیرفانەكانیان دەیان دەستەو تاقمی بەرژەوەندخواز و هەڵپەرستیان پێگەیاند، ئەم دەستەو تاقمانە سەرەتا لە سپیكردنەوەی داهاتی دزراوی ئەم وڵاتە بەكاردەهێنران، هەر بەو هۆیەشەوە چەندین پاڵەوانی كارتۆنی دروستكران و لە رێیانەوە هەموو بەها جوانەكانی نیشتمان شكێنران و رۆژ لەدوای رۆژ كۆمەڵانی خەڵك بێ ئومێدتر دەكەن، لە كوردستان دوای گلانی ئەسپەكە ئومێدی خەڵك لە دەوری مۆمێكدا چڕكرایەوە، دوای كوژانەوەی مۆمەكە گڵۆپێك هەڵكرا كە ئومێدی رۆشنكردنەوەی رێگەی ئاییندەی بۆ نەوەیەك لێ دەكرا، لە پڕێكدا ئەو گڵۆپە دەبێتە زوومی كامێرایەك و رووی دزو مافیاو گەندەڵكارو شۆڕسوارە شكستخواردووەكانی پێ سپی كرایەوە.

لەم وڵاتە هەركەسێك قسەیەكی جیاوازی لە دەرەوەی دەستەو تاقم و باندە سیاسەتبازەكان هەبێت، ئەگەر پیاو بێت فایلی جاسوسیكردن و تەخوینكردنی ئامادەیە، ئەگەر ژنیش بێت گرتە ڤیدیۆییەكەی بۆ دروست و ئامادەكراوە.

هەفتەی رابردوو ململانێ حزبیەكانی ریزەكانی نەوەی نوێ گەیشتە ترۆپك و شادی نەوزاد لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەیدا پێی وتین:"هیچ ئومێدێكتان بەم وڵاتە نەبێت". زۆر ژیرانە هەڵتۆقینی ئەم باندە سیاسەتبازانەی خستە ئەستۆی یەكێتی و پارتی.. كە لە راستیدا وایە، سەرەتا پارەكانیان پێ سپیكردنەوە ئێستاش رووی شكستخواردووی خۆیان.

‌ 433 جار بینراوه‌
4/27/2019 11:32:58 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved