نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  راپۆرت
دۆخی كەركوك و ئەگەری ئەنجامدان و ئاكامەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا
ئا/ یانه‌ی هه‌واڵ

یانەی هەواڵ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی واتس ئاپ، سێ پرسیاری رۆژنامەوانی سەبارەت بە (دۆخی ئێستای كەركوك تاكەی بەمشێوەیە دەمێنێتەوە؟ ئایا ئەگەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا بكرێت، دۆخی شارەكە بە ئاراستەیەكی دیكە دەڕوات؟ پێتوایە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا لە كۆتایی ئەمساڵ لە كەركوك دەكرێت، یاخود ئاستەنگی لەبەردەم دروست دەكرێت؟)، وەڵامی بەشداربوانیش بەمشێوەیە بوو.

دۆخی كەركوك لە دەستی كوردو عێراق نییە

دۆخی كەركوك لە دەستی كوردو عێراق نییە، ئەوە ئێران و توركیاو ئەمریكان دۆخی شارەكە دەجوڵێنن و سنوریان بۆ هەموو لایەك داناوە.

زاهیر شكور، لەوەڵامدا نوسیویەتی:" من پێموایە دۆخی كەركوك نە لە دەست كوردەو نە لە دەست عێراقە، ئەوەی دۆخی كەركوك دەجوڵێنێت توركیا و ئێران و ئەمریكایە، هەموو لایەنە سیاسییەكانی عێراق بە كوردستانیشەوە، سنورێكی دیاریكراویان بۆ داناون، هەر لایەنێك لە سنورەكەی خۆی دەرچێت، دەیگەڕێننەوە بۆ سنورە دیاریكراوەكەی خۆی".

زاهیر شكور، دەشڵێت:" ئەوەی مایەی نیگەرانییە بۆ كورد ناكۆكی و خیلافاتی نێوان حیزبە كوردییەكانە، بە تایبەتی یەكێتی وپارتی، پارتی بە هۆی پشتیوانییەكانییەوە لەو دۆخە بەرپرسیارە".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" ئێمە بمانەویت و نەمانەوێت، پارتی زیاتر لە یەكێتی دەتوانێت ئەجێندای توركیا و ئەمریكاش جێبەجێكات.

مەلەفەكە پەیوەستە بە سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیران

مەلەفی كەركوك پەیوەستە بە رێكەوتنی هەردوو سەرۆك كۆمارو وەزیرانی عێراق.

وەهاب حەمە رەسوڵ، پێیوایە:" مەلەفی كەركوك پەیوەستە بەرێكەوتنی سەرۆك كۆماری عێراق دكتۆر بەرهەم ساڵح و عادل عەبدولمەهدی سەرەك وەزیران، لەبەڕێوەبردنی ئیدارەی شارەكە بە پارێزگارێكی یەكێتی و ئەنجومەنێكی كارا لەپێكهاتەكانی ئەو شارە، بەدەر لەوەی وەك بەشێك لە ئەنجومەن دەرەوەی بازنەی كەركوكیان گرتووەو لەهەولێرن".

وەهاب حەمە رەسوڵ، دەشڵێت:" پەیوەست بونیان كەجێی گومان نیە لەئاسایی بونەوەی كەركوك و دوورخستنەوەی حەشدی شەعبی و هێنانی هێزی پێشمەرگە بۆ شوێنەكانی پێشویان، زیاتر ئەم پەیوەندیە دبلۆماسیە نیاز پاكی كوردو عەرەبە لەهێمنی و ئارامی كەركوك بەتایبەتی، بژاردەیەكی گرنگە ناوەڕۆكی رێكەوتنەكە جێبەجێ بكرێت".

پەیوەندی بە دەوروبەرەوە هەیە

دۆخی كەركوك هەروا دەمێنێتەوە ئاسان نییە بەم زووانە چاك بێتەوە، چونكە پەیوەندی بە كاریگەریییەكانی دەوروبەرەوە هەیە.

ناسیح شوانی، نوسیویەتی:" دۆخی ئێستای كەركوك هەروا دەمێنێتەوە و ئەوەندە ئاسان نییە بەم زووانە چاك بێتەوە، پێموایە پەیوەندی بە كاریگەرییە ئیقلیمییەكانەوە هەیە و پێویستە حاڵەتێكی نا ئاسایی روو بدات تا كورد بتوانی دەسەڵاتی تەواو بگرێتەوە دەست".

ناسیح شوانی، دەشڵێت:" پێموایە گۆڕانكارییەكی سەرەتایی دەبێ‌ ئەگەر كورد براوەی یەكەم بێت و پارێزگار كورد بێت، دەتوانرێت تا رادەیەك هەندێك لەو پێشێلكاریانەی كە دەكرێ‌ دژ بە كورد نەمێنێ‌".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" بەدەر لەوەی لە كەركوك هەندێ‌ گرژی هەیە وا بكات نەكرێ‌، بەڵام لە هەموو عێراق پێدەچێ‌ نەكرێ‌ و دوا بخرێ‌ بۆ ساڵی ٢٠٢٠".

گۆڕانكاری دروست دەكات

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا گۆڕانكاری دروست دەكات، هەر نەبێت فەزایەكی نوێ دێنێتە كایەوە بۆ هێزی كورد كە رووبەڕووی پێشێلكارییەكان بێتەوە.

بە بۆچوونی بڵند زەندی، دۆخی شاری كەركوك هەروا دەمێنێتەوە گەر هیچ گۆڕانكارییەك روونەدات، واتا گەر گرژیەك لەناوچەكەدا نەیەتە ئاراوە".

بڵند پێشیوایە:" بەڵێ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا گۆڕانكاری دروست دەكات، هەر نەبێت فەزایەكی نوێ دێنێتە كایەوە بۆ هێزی كورد كە روبوەڕووی پێشێلكارییەكان ببنەوەو هەوڵی نەهێشتنیان بكەن بەمەرجێك گەر یەكێتی نیشتیمانی كوردستان زۆرینەی ئەنجومەن بەدەستبهێنێت واتا ۸ كورسی بەپێی یاسای نوێی هەڵبژاردن".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" گەرچی هەوڵ دەدرێت بۆ ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن لەكەركوك لەناو ئەمساڵدا، بەڵام پێدەچێت هەڵبژادن لە سەرانسەری عێراقدا دوابخرێت بۆ سەرەتای چارەگی دووەمی ساڵی ۲٠۲٠، هەرچەندە ئەمە وتەی فەرمی كۆمسیۆن نیە".

‌ 237 جار بینراوه‌
4/27/2019 11:48:00 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved