نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  راپۆرت
بنكەی رۆشنبیری داقوق دەكرێت بە بارەگای حەشد
ئا/داستان كاكۆ

لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە، سەنتەری رۆشنبیری داقوق دەكرێت بە بارەگای چەكدارانی حەشدی شەعبی، بەڕێوەبەری بنكەكەش دەڵێت:" پێشتر زۆرێك لە چالاكییە رۆشنبیرییەكانیان لەو بنكەیە ئەنجامدەدا.

هونەرمەندێكی میللیش پێیوایە:" لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە هیچ شتێك بۆ گەنجانی كورد لە قەزاكە نەكراوە". 

لەو بارەیەوە، ژیان محەمەد، بەڕێوەبەری بنكەی رۆشنبیری داقوق، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ ) رایگەیاند:" لە دوای رووداوەكانی 16 ئۆكتۆبەری ساڵی 2017ـەوە،  چەكدارانی حەشدی شەعبی دەستیان بەسەر بنكەكەماندا گرتووەو كۆنترۆڵیان كردووەو كردویانە بە بارەگای خۆیان".

ژیان محەمەد، وتیشی :" دەستكاری تەواوی كەلوپەلی ناو سەنتەرەكەمان كراوەو  بەشێكیش لە كتێبی ناو بنكەكەیان سوتاندووە".

ژیان محەمەد، ئەوەشیخستەڕوو:" بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندیمان بە سەرووی خۆمانەوە كردووەو  ئاگاداریانمان  كردۆتەوە كە شتێكی وا روویداوە، بەڵام لەگەل َئەوەی هیچ هەڵوێستێكیان نەبووە پێیان راگەیاندم تۆ ژنێكی بە هەشت  فەرمانبەرەوە  هیچت پێناكرێت، ئەگەر شتێكیش بڵێن دەبێتە كێشە لە قەزاكەداو  كێشە دروست نەكەین نەوەك دواتر ببێت بە كێشەی تایبەتی و داوای كلیل بنكەكەی لێكردم و منیش كلیلەكەم پێدا".

بەڕێوبەری بنكەی رۆشنبیری داقوق، باسی لەوەشكرد:" بنكەكە لە دوو بەش پێكهاتبوو، بەشێكیان تایبەت بوون بە چالاكیەكان كە چالاكی تێدا ئەنجام دەدراو هەرجارەو شاعیرێك یان چالاكیەكی گەنجانمان تێدا ئەنجام دەداو دەمان نارد بۆ  بەڕێوەبەری رۆشنبیری كەركوك و ئەویش دەینارد بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و دەیوت ئەمە كارو چالاكی بنكەی رۆشنبیری داقوقە، بەشەكەی تری بنكەكەش پێكهاتبوو لە كتێبخانەیەك كە سەر بە كتێبخانەی گشتی كەركوك بوو، ئێمە وەكو خۆبەخش كارمان تێدا دەكرد".   

ژیان محەمەد ئاماژەی بەوەشدا :"  دوای ئەوەی  ئاگادار كراینەوە لە سەرووی خۆمانەوە كەدەبێت بچینە سەنتەری رۆشنبیری كەركوك دەوام بكەین، بە خۆم و هەموو فەرمانبەرانی سەنتەرەكەوە كە لە هەفتەی یەك رۆژمان هەبوو، بەڵام دواتر زیاد كرا بۆ پێنج رۆژ لە هەفتەیەكدا، كەئەمەش بۆ ئێمە زۆر گرانەو داوامان كردووە كەم بكرێتەوە".

ژیان محەمەد، ئەوەشی وت :" بینای بنكەكەمان سەر بە بەغدایەو بنكەكەش سەر بە هەرێمی كوردستانە".

راشیگەیاند :" لە  ئێستادا بنكەكە لە بارەگاری چەكدارانی حەشدی شەعبییەوە  گۆڕاوە بۆ سەندیكای مامۆستایانی عێراق".

گەنجێكی دانیشتووی داقوقیش  دەڵێت:" بنكەی رۆشنبیری شوێنێك بوو بۆ كۆبوونەوەی گەنجان و بەڕێكردنی كارو چالاكیە هونەریەكانیان".

كیسرا دێوانە، هونەرمەندێكی میللی قەزای داقوق لە لێدوانێكیدا بۆ ( هەواڵ) رایگەیاند:"  ئێمە كارو چالاكیە هونەریەكانمان لە بنكەی رۆشنبیری داقوق ئەنجام دەدا".

كیسراِ دێوانە، ئەوەشیخستەڕوو :" لەدوای  رووداوەكانی  16 ئۆكتۆبەرەوە چەكدارانی حەشدی شەعبی  كونتڕۆڵی سەنتەرەكەیان كردووەو كارو چالاكیەكانیان راگرتووەو بەهیچ شێوەیەك رێكە بەكەس نادەن بچێنە نێو بنكەكەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد  :" بنكەی رۆشنبیری داقوق شوێنێكە بۆ هۆشیاركردنەوەی گەنجان و نزیك كردنەوەی گەنجان لە كارو چالاكی هونەری و هۆشیاری كردنەوەی گەنجان".

كیسراِ دێوانە، باسی لەوەشكرد :"  دوای رووداوەكەی 16 ئۆكتۆبەر هیچ شتێك بۆ گەنجان نەكراوە بە تایبەتی گەنجانی كورد ".

ئەو هونەرمەندە میللییە،  وتیشی:" بەشێكی زۆری گەنجانی قەزای داقوق دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەكانن  لە بەشی مۆسیقاو شانۆو  بەشەكانی تر،  بەڵام بێ بنكەكە هیچیان پێناكرێت".

 

‌ 230 جار بینراوه‌
4/27/2019 11:49:42 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved