نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  پەڕەموچ
بەخشندەیی
ستار ئەحمەد

لەتوانەوەی بەفرا

وردو خاش دەبم

یادی تۆ لێكم دەترازێنێ

كەبزەی رووت دەمخاتەباڵ

ئیتر چوون مناڵ

دوای سەرابی باڵات دەكەوم

شەوانم دەبن بەخەون و

تارمایی سێبەرت

بەتاریكی دامدەپۆشێ

هێدی هێدی شیدەبمەوە

لەبنمیچی ژوورەكەما

دەبم بەشێ

لەرۆحێ خۆما ون دەبم

لەجەستەیەكی سووتاوا

لەچاوەڕوانی دەئاڵێم

تروسكەیەك بەدی بكەم

دەڵێم خودایە.. تۆ بڵێی ئەو بێ

لەوەتەی جگەرم

بۆ دووریت گڕدەگرێ

ەەروا وشەێ باڵ گرتوومە

بەرەو گومەزی چاوانت

بەتاسەوەهەڵدەفڕێ

من ئەشكم

لەچاوتا سەوز دەبم

من شكۆی ئەوینم

بۆ لوتكەێ ژوانت بەرزدەبمەوە

وەرەلام مەتۆرێ

كەی جەستەلەرۆحی رادەكا

گیان بێ دڵ دەژاكێ

تیلەدیدەجێناهێڵێ

سینەلەهەناسەدانابڕێ

تۆ ترپەی هەناومی

تەمەنم بۆ لاوی دەفڕێنی

تۆ تینی هەنگاومی

بەعەشقت دەمژێنێ

مەڕۆ .....مەڕۆ

دڵ لە بۆتەی مردنا مەنوێنە

عەشق پاكی و لێبوردنە.

‌ 503 جار بینراوه‌
4/27/2019 12:12:39 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved