نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  باران
لە یادی 121ساڵەی رۆژنامەگەری كوردی و رۆڵی ژن لە راگەیاندندا
نێرگز قادر

ژن لە میدیادا كائینە زەعیفەكەی كۆمەڵگەیە دیسان لە میدیادا بە هەمان شێوەی ئەوەی لە كۆمەڵگەدا دەچەوسێنرێتەوە، چەوسانەوەی بەرامبەر دەكرێ و دەیان حاڵەتی پێشێلكاری زەق هەبوە بەرامبەر بە مافی مێینەو ئەو ژنە راگەیاندنكارانەی لە كەناڵەكانی راگەیاندن كار دەكەن و هەوڵ دراوە لە خشتە ببرێن و بە لاواز و بێ ئەزموون نیشان بدرێن ئەمەش هەموی بۆ ئەوە ئەگەرێتەوە كە ژنانی ناو راگەیاندنەكان خۆیان تا رادەیەك هۆكار بوونە بۆ ئەوەی پێشێلكاریان بەرامبەر بكری یان خراپ سود لە ژنبونیان وەرگیرێ.

كەناڵە كوردیەكان بە گشتیی كاریان بوەتە ئەوەی كام ژن جەستەی هەڵئاوساندوە بیخەنە سەر شاشە ئەوان تەنیا ئەوەیان ئەوێ كە هەستی پیاوان بۆ شاشەكان راكێشن ئیتر باكیان بەوە نییە ئەو ژنە لەسەر شاشە چی دەزانێ و چۆن بەرنامە پێشكەش ئەكا و ئەدای چۆنە و چۆن ئەتوانێ بەرنامە بەڕێوەبەرێ؟

پێشكەشكار هەیە لەم شاشە دەر ئەكرێ ئەچێتە شاشەیەكی تر و هەندێ تەجمیل ئەكا و وا ئەزانێ كە جوان دەركەوت لە ستۆدیۆ و فێڵی لە چاوی بینەر كرد ئیتر بوەتە سوپەر ومێنی كورد و كەس ناگاتەوە پێی، نازانێ كە كەس حەسودی بە و حاڵە نابات كە ئەوی تێ كەوتوە.

زۆر ژن لە كەناڵەكان روبەڕوی دەستدرێژی سێكسی بونەتەوە بەس باسی ناكەن یان ناوێرن باسی بكەن زۆر هەن هەیانە هاوڕێمە و ئاوات بۆ ئەو رۆژانە ئەخوازێ كە راگەیاندنی نەناسی بوو. بەڵام هێشتا توانای ئەوەیان نیە راستیەكان ئاشكرا بكەن. هۆكارەكەشی رونە كە كۆمەڵگە ئەوانی قبوڵ نیە. پێشكەشكار هەیە كار بۆ ئەوە ئەكات لە رێی كەناڵەكەیەوە نرخی جەستەی بەرز بكاتەوە و لە شاشە وەك مەزادكراوێك دەر ئەكەوێ نەك پێشكەشكار و خۆیشی پێ داهێنەر و ئەستێرەی میدیایە.

بەداخەوە هەمو شتێك هەیە و كەسانێكی لاواز تەمسیلی رۆڵی ژن ئەكەن لەسەر شاشەكان كە وێنەی ژنی كوردیان ناشیرین كردوە و كۆمەڵگە لە چاوی ئەوانەوە ئەڕوانێ بۆ دنیای راگەیاندن و ئەو قەناعەتەیان دروست كردوە بۆ خەلك كە ژن تا سوك نەبێت ناخرێتە سەر شاشە كە ئەوە راست نییە و حاشا ئەوانە خۆیان خراپ سود لە جەستە و ژنبونی خۆیان وەر ئەگرن و هەمو ژنانی ناو میدیا وا نین وكەسانێك هەن كە لەسەر پێی خۆیان وەستاون و ژیانیان بۆ پیشەكەیان تەرخان كردوە بۆ ئەوەی بتوانن سەربەرز بن و خزمەتی ژن لە لایەك و كۆمەڵگەش بە تەواوی بكەن.

‌ 304 جار بینراوه‌
4/27/2019 12:23:53 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved