نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  هەمەڕەنگ
ساڵڕۆژی رۆژنامەگەری كوردی لە كەركوك بەرز رادەگیرێت
هەواڵ

رۆژی دووشەمەی رابردوو، بە ئامادەبوونی ئاسۆ مامەند لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی (ی ن ك)و ئەندامی مەكتەبی سیاسی و رەوەند مەلا مەحمود جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی دووی كەركوك  و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و عەلی حەمادی یاریدەدەری پارێزگاری كەركوك و شوان داودی سەرۆكی دەزگای هەواڵ و محەمەد داغستانی سەرۆكی لقی كەركوكی سەندیكای رۆژنامەنووسانی عێراق و ژمارەیەك لە رۆژنامەنوسانی شارەكە، لە مەراسیمێكدا (121)مین ساڵیادی رۆژنامەگەری كوردی لە هۆڵی كۆڕەكانی سەنتەری رۆشنبیری كەركوك بەرز راگیرا.

لە مەراسیمەكەدا كە لقی كەركوكی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان رێكخستبوو، بەشێوەیەكی گشتی باس لە دۆخی رۆژنامەگەری و سەندیكای رۆژنامەنووسان لە ماوەی 16 ساڵی رابردوو لەلایەن مەهدی زریان سەرۆكی لقی كەركوكی سەندیكاوە خرایەبەرباس.

دواتریش لە تەوەرێكی دیكەی مەراسیمەكەدا، لەلایەن بورهان حاجی سلێمان سەرنووسەری رۆژنامەی هەواڵ و ئەندامیدەستەی كارگێڕی لقی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كەركوك، بەشێوەیەكی گشتی باس لەو پێشلكاریانە كرا كە لە دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتوبەرەوە بەرانبەر رۆژنامەنووسانی كەركوك ئەنجامدراوە.

هاوكات لە كۆتایی مەراسیمەكەشدا لەلایەن رۆژنامەنووسان و ئامادەبووانی مەراسیمەكە بە خستنەرووی سەرنج و تێبینەكەیان مەراسیمەكە كۆتایی هات.

‌ 552 جار بینراوه‌
4/27/2019 3:27:52 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved