نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  عێراق
لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌
هه‌واڵ

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق  داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌. 
جاسم به‌خاتی ئه‌ندامی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوایكردووه‌ فۆرمی خۆراك هه‌ڵگیرێت و هاوڵاتیان له‌ بری ئه‌وه‌ به‌بڕێك پاره‌ قه‌ره‌بووبكرێنه‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌:” فۆرمه‌ ره‌سه‌نه‌كه‌ی خۆراك به‌مه‌به‌ستی سوودی مادی تایبه‌ت به‌ خۆیان ده‌فرۆشرێت و چاپێكی تری ساخته‌ ده‌درێت به‌ هاوڵاتیان. 
به‌خاتی وتیشی: له‌ ساڵی 2003ـوه‌ فۆرمی خۆراك له‌ بازاڕی ره‌ش ده‌فرۆشرێت و یه‌كێكی ساخته‌ له‌ شوێنی ده‌درێت به‌ هاوڵاتییان و سوودی مادی لێ په‌یداده‌كرێت و كه‌سیش نازانێت داهاته‌كه‌ی چی لێ به‌سه‌ر دێت”. 
به‌خاتی داوای له‌حكومه‌ت كرد:” پۆزش بهێنێته‌وه‌و فۆرمی خۆراك دابه‌ش نه‌كات و له‌جیاتی بڕێك پاره‌ به‌ هاوڵاتیان بدرێت و كۆتایی به‌دابه‌شكردنی فۆرمی خۆراك بهێنرێت”. 
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: په‌رله‌مان ئاگای له‌ چاره‌نووسی ئه‌و پاره‌یه‌ نییه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی تایبه‌ت به‌ پڕۆژه‌ی فۆرمی خۆراك خه‌رجی ده‌كات، بۆیه‌ ده‌بێت ئاستێك بۆ به‌ سوك روانین بۆ میلله‌ت دابنرێت و لابردنی پڕۆژه‌ی فۆرمی خۆراكیش باشترین به‌ڵگه‌یه‌”.
ناوبراو وتیشی:” ده‌بێت په‌رله‌مان بانگهێشتی وه‌زاره‌تی بازرگانی بكات و هۆكاره‌كانی كه‌مته‌رخه‌می وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ فۆرمی خۆراك بخاته‌ به‌ر لێكۆڵینه‌وه‌”.     
جێی باسه‌ فۆرمی خۆراك له‌ساڵی 1991 بۆ دۆخێكی تایبه‌ت دروستكراوه‌، به‌ڵام وێرای گۆڕانكارییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و ئابووری كه‌چی تا ئێستاش كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.

‌ 588 جار بینراوه‌
5/3/2019 11:15:00 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved