نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  عێراق
لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن
هه‌واڵ

عه‌بدولئه‌میر تعێبان په‌رله‌مانتاری لیژنه‌ی كشتوكاڵ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیرَاق رایگه‌یاند: رێگری له‌ هاورده‌كردنی هیچ به‌رهه‌مێك ناكرێت ئه‌گه‌ر له‌ناوخۆ ته‌واوی پێداویستییه‌كان پڕ نه‌كاته‌وه‌. 
تعێبان وتیشی:” ئێمه‌ وه‌ك لیژنه‌و كه‌رتی كشتوكاڵ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ رێگریمان له‌ هاورده‌كردنی هیچ به‌رهه‌مێك نه‌كردووه‌ كه‌ پێداویستی ناوخۆ پڕنه‌كاته‌وه‌، چونكه‌ ده‌بێت دۆخی سه‌قامگیری بازاڕی عێراقی له‌به‌رچاوبگرین”.  
ناوبراو وتیشی: “له‌ئێستادا به‌رهه‌مێكی زۆری ته‌ماته‌و په‌تاته‌مان له‌به‌رده‌سته‌ بۆیه‌ له‌كاتی ده‌ركردنی هه‌ربڕیارێك بۆ رێگری له‌ هاورده‌كردنیان بكرێت ئاماده‌ین بازاڕ به‌و دوو به‌رهه‌مه‌ پڕبكه‌ین و هاوكات چاودێری هاوسه‌نگی نرخه‌كانیان بكه‌ین و ئاسایشی ئابووری له‌به‌رچاو بگرین”.  
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:” وه‌ك له‌ بودجه‌ی 2019 بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌، ئێستا هه‌ر دوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن له‌سه‌ر ئاستی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی كار بۆ هاندانی به‌رهه‌می ناوخۆ ده‌كه‌ن”.



‌ 595 جار بینراوه‌
5/3/2019 11:19:35 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved