نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو
هه‌واڵ

رۆژانی 2019/4/29-30 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری پارێزگای كوردستان (سنه‌) له‌ وڵاتی ئێران، یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی راگه‌یاندنی كوردی سازدا.
به‌رنامه‌ی ڕۆژی یه‌كه‌می فێستیڤاڵ، سه‌ره‌تا بریتی بوو له‌ كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی گه‌وره‌ی سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌ كوردییه‌كانی هه‌ر چوار پارێزگا كوردنشینه‌كانی ئێران: (كوردستان، كرماشان، ئیلام، ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا).
دواتر، پانێڵێك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی دوێنی و ئه‌مڕۆ و ئاسۆكانی سبه‌ینێی راگه‌یاندنی كوردی ساز كرا، كه‌ تێیدا (پ.ی.د.هێرش ره‌سوڵ)، بابه‌تێكی سه‌باره‌ت به‌ (راگه‌یاندنی كوردی له‌ نێو دنیای ئه‌مڕۆی دیجیتاڵدا) پێشكه‌شكرد، پانێڵه‌كه‌ش له‌ لایه‌ن (كاوانی محه‌مه‌دپوور)ـه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ برا.
هه‌روه‌ها ڕۆژی دووه‌می یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌، بریتیی بوو له‌ مه‌راسیمی كۆتایی فێستیڤاڵ و له‌ لایه‌ن بێژه‌ری ناسراوی ئێران (فوئادی شوكره‌ڵڵای بابان)ـه‌وه‌ به‌ڕێوه‌برا، ته‌رخانكرا بوو بۆ رێزلێنان له‌ ڕۆژنامه‌نوسی به‌ ئه‌زموون و ناسراوی كورد (فه‌ره‌یدونی سه‌دیقی)، كه‌ به‌ (فه‌ره‌یدونی قه‌ڵه‌م) ناسراوه‌ و ماوه‌ی نزیكه‌ی ٥٠ ساڵه‌ كاری ڕۆژنامه‌وانی ده‌كات و خاوه‌نی سه‌لیقه‌یه‌كی تایبه‌تی پیشه‌ییه‌.
هه‌مان ڕۆژ، ئه‌نجامی پێشبڕكێیه‌ك ڕاگه‌یه‌نرا، كه‌ بۆ بابه‌تی ڕۆژنامه‌وانی (به‌ هه‌ردو زمانی كوردی و فارسی): (سه‌ردێڕ، هه‌واڵ، ڕاپۆرت، وتار، وێنه‌، كاریكاتێر، گرافیك، ته‌نز) سازدرابوو، كه‌ كۆمه‌ڵێ راگه‌یاندنكاری كورد به‌ نزیكه‌ی ٩٠٠ بابه‌ت به‌شدارییان كرد بوو. 
هه‌روا، خه‌ڵات و ڕێزنامه‌ پێشكه‌شی به‌شداربووان و داوه‌رانی پێشبڕكێ و مامۆستایانی زانكۆی تاران و زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان كرا.
‌ 574 جار بینراوه‌
5/3/2019 11:28:53 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved