نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی
هه‌واڵ

چه‌ند شوێنه‌وارێكی دێرینی كه‌ركوك كه‌ مێژووه‌كه‌یان بۆ سه‌دان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆته‌ شوێنی نیشته‌جێبونی سه‌ربازی. 
ئه‌یاد تارق، به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری كه‌ركوك، له‌لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:”كه‌ركوك خاوه‌نی 738 شوێنه‌واری دێرینه‌”، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:”به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌شێك له‌و شوێنه‌وارانه‌ توشی داڕمان و رووخان بونه‌ته‌وه‌ به‌هۆی خه‌رجنه‌كردنی پاره‌وه‌ نه‌توانراوه‌ چاره‌سه‌ربكرێن”. 
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری كه‌ركوك، له‌ ئێستادا شوێنه‌واره‌ كۆنه‌كان كه‌ركوك مه‌ترسی زۆریان له‌سه‌ره‌، چونكه‌ به‌شێك له‌ هاوڵاتیان بیناو خانوویان له‌سه‌ریان دروستكردووه‌، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد:”تیرۆریستانی داعش له‌ چه‌ند شوێنێكی سنوری كه‌ركوك تونێڵیان دروستكردووه‌ ئه‌وه‌ش بۆته‌ مایه‌ی زیانێكی زۆر به‌و شوێنه‌واره‌ دێرینانه‌”.
ئه‌یاد تارق، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:”جگه‌ له‌و زیانانه‌ی به‌ر شوێنه‌واره‌كانی كه‌ركوك كه‌وتووه‌ له‌ ئێستاشدا چه‌ند شوێنه‌وارێك بونه‌ته‌ شوێنی نیشتنه‌جێبوونی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كان و ئه‌وان تێیدا نیشته‌جێن”، وتیشی:”چه‌ند جارێك داوامانكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌مان بۆ خه‌رجبكرێت بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ی كه‌ تووشی داڕمان بونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كی پێویستمان له‌ به‌غداوه‌ بۆ نه‌نێردراوه‌”.

‌ 634 جار بینراوه‌
5/3/2019 11:42:38 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved