نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کاتژمێر یازدە
رووبارێك به‌ درێژایی هه‌ژده‌ ساڵ
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌

هه‌موو كارێك ده‌سپێكی هه‌یه‌، ئاشكراشه‌ هه‌موو ده‌سپێكێك كۆتایی هه‌یه‌، ئێمه‌ (18) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ دیاریكراوی له‌ 1/7/2001 یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی "هه‌واڵ"ـمان بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌م رۆژنامه‌یه‌ له‌ سلێمانییه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌، وه‌ك و رۆژنامه‌یه‌كی پیشه‌یی گشتی له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بایه‌خێكی ته‌واومان به‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌دا، له‌دوای رووخانی به‌عس و ئازادكردنی كه‌ركوك له‌ 10ـی نیسانی/2003 ـ وه‌  هه‌واڵ گه‌ڕایه‌وه‌ كه‌ركوك و كاره‌كانمان فراوانتركرد، له‌ رۆژنامه‌وه‌ بوو به‌ ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن و له‌ ئایاری 2003ـوه‌ وه‌ك و یه‌كه‌م ده‌زگای میدیایی كوردی له‌ كه‌ركوك به‌ زمانی هه‌موو پێكهاته‌كانی شاره‌كه‌ ده‌ستمان به‌ په‌خش و بڵاوكراوه‌كانی كرد، سه‌رباری هه‌موو ئاسته‌نگه‌كان و له‌ هه‌موو دۆخه‌ دژواره‌كانی شاره‌كه‌دا پێشمه‌رگانه‌ درێژه‌مان به‌كاره‌كان داوه‌و سه‌ربه‌رزانه‌ توانیومانه‌ ماجه‌رای شارێكی هه‌ستیار له‌ قۆناغێكی راگوزه‌ردا بۆ مێژوو تۆماربكه‌ین، له‌ ماوه‌ی ئه‌م (18) ساڵه‌دا له‌ ده‌سپێكه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ (792) ژماره‌ له‌ رۆژنامه‌ی "هه‌واڵ" به‌ زمانی كوردی، (691) ژماره‌ له‌ رۆژنامه‌ی "النبأ" به‌ زمانی عه‌ره‌بی، (90) ژماره‌ له‌ رۆژنامه‌ی "نرگال" به‌ زمانی سریانی، (10) ژماره‌ له‌ رۆژنامه‌ی "ئاینه‌" به‌ زمانی توركمانی، (24) ژماره‌ له‌ رۆژنامه‌ی "محور كركوك" به‌ زمانی عه‌ره‌بی په‌خشبكه‌ین، هاوشانی ئه‌م رۆژنامانه‌ سه‌دان ژماره‌ی پاشكۆی جیاجیامان له‌ بواره‌كانی ژنان، لاوان، منداڵان، وه‌رزش، ته‌ندروستی، مافی مرۆڤ، ئابووری، هۆشیاری، په‌خش وبڵاوكردۆته‌وه‌. 
تا پێمان كرابێت هه‌وڵمانداوه‌ پیشه‌ییانه‌ كاربكه‌ین، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی زۆری بۆ دروستكردووین، هه‌وڵی زۆرمانداوه‌ بێلایه‌نانه‌ رای خۆمان ده‌ربڕین و ده‌نگی خه‌ڵك بگه‌یه‌نین به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌وه‌ش ناحه‌زی زۆری بۆ په‌یداكردووین، له‌و ماوه‌ دوورودرێژه‌دا هه‌ڵكشان و داكشانی زۆرمان بینیوه‌و ئاسته‌نگ و گرفتی زۆرمان هاتۆته‌ پێش، به‌ڵام له‌ تێپه‌ڕاندنیان سه‌ركه‌وتووبووینه‌.  
ده‌زگای هه‌واڵ بۆ راگه‌یاندن و رۆژنامه‌وانی رووبارێكه‌ له‌ كایه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا درێژییه‌كه‌ی (18) ساڵه‌، مایه‌ی ئاماژه‌پێكردنه‌ له‌م كاروانه‌ماندا دوو جۆره‌ خه‌ڵك هاوكارم بوونه‌، خه‌ڵكانێك پشتیوانمان بوونه‌و به‌رده‌وام له‌ قه‌یرانه‌كانمان به‌ ده‌نگمانه‌وه‌ هاتوون و ده‌ستیان گرتووین، خه‌ڵكانێكی تریش كادرو نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵ له‌ قۆناغه‌ جیاجیاكان رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بووه‌ له‌ تۆماركردنی ئه‌م سه‌روه‌رییه‌ نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌، كه‌ لێره‌وه‌ سوپاسی هه‌ر هه‌موویان ده‌كه‌م، ده‌ستی یه‌كه‌ به‌ یه‌كه‌یان ده‌گوشم، من وه‌ك و خاوه‌نی ئه‌م ده‌زگایه‌و هه‌موو بڵاوكراوه‌كانی به‌رپرسیارم له‌ هه‌موو ئه‌و هه‌واڵ و بابه‌تانه‌ی  له‌ ده‌ستپێكه‌وه‌ تا ئێستا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ داوای لێبوردن له‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌م كه‌ به‌هۆی یه‌كێك له‌ بڵاوكراوه‌كانی ئێمه‌ ئازاری پێگه‌یشتبێ و لێره‌وه‌ دڵنیای ده‌كه‌مه‌وه‌ هیچ كێشه‌یه‌كی شه‌خسی و تایبه‌تمان له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌بووه‌و ناشبێت، ته‌نها كاری پیشه‌ییه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا به‌جێ هێنراوه‌، له‌و ماوه‌ دوورودرێژه‌ی كاركردنماندا رێگه‌م نه‌داوه‌ نه‌ به‌ خۆم و نه‌ به‌ هیچ كه‌سێ له‌ هاوكاره‌كانم ئه‌م ده‌زگایه‌ یان یه‌كێك له‌ بڵاوكراوه‌كانی بۆ ململانێ كه‌سییه‌كان به‌كاربهێنێت هه‌ر سه‌رپێچییه‌كیش روویدابێت ده‌سبه‌جێ چاره‌سه‌ركراوه‌. 
خه‌ڵكانێكی زۆر به‌ وه‌ستانی ئه‌م رووباره‌ دڵته‌نگ و نیگه‌رانن، له‌ هه‌مان كاتیشدا خه‌ڵكانێك هه‌ن پێیان خۆشه‌، هه‌ردوو جۆره‌كه‌ش هۆكاری تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌یه‌، بڕیاری راگرتنی كاره‌كانی ده‌زگای هه‌واڵ له‌ ئه‌مڕۆوه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ بڕیارێكی ئاسان و له‌ خۆڕا نه‌هاتووه‌، بڕواتان هه‌بێت بۆ من بڕیاڕێكی زۆر قورسبوو.. چونكه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌م (18) ساڵه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی ژیانم له‌گه‌ڵ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م ده‌زگایه‌دا كردووه‌، ئه‌وه‌نده‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانم نه‌بوومه‌، خۆشه‌ویستیم بۆیان له‌ خۆشه‌ویستی منداڵه‌كانم كه‌متر نه‌بووه‌، به‌ڵام عه‌ره‌ب قسه‌یه‌كی هه‌یه‌ ده‌ڵێت (للچروره‌ احكام).

‌ 655 جار بینراوه‌
5/4/2019 12:09:07 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved