نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  راپۆرت
كەركوك لە چاوەڕوانی كردنەوەی پاڵاوگەیەكی نەوتدایە
ئا/ هاوار ستار

كردنەوەی پاڵاوگەیەكی نەوت لە كەركوك لەئێستادا جێگەی باسەو ئەمەش دوای ئاشكرا كردنی دێت لە لایەن وەزیری نەوتی عێراقەوە كە رایگەیاندووە كارەكانی ئەو پاڵاوگەیە بەرەو كۆتا چون، چاودێران و كەسایەتی سیاسی و ئیداری كردنەوەی پاڵاوگەكە بە وەرچەرخانێكی ئابوری بۆ كەركوك و كەركوكیەكان دەزانن و پێشیانوایە دەبێتە هۆی بوژاندنەوەی شارەكە.

پاڵاوگەی نەوتی كەركوك بە بەرهەمهێنانی 150هەزار بەرمیلی رۆژانە كارەكانی بەرەو تەواو بوون دەچێت و بەم نزیكانەش پاڵاوگەكە دەكەوێتە كار، شوێنی پاڵاوگەكە دەكەوێتە رێگەی دووبز لە ناوچەی مەرعیە و لەگەڵ ئەوەش پاڵاوگەیەكی بچوك كە یەكەكی پاڵاوتنە نزیك گورگەچاڵ دائەمەزرێت و كاری بەرهەمهێنانی بەنزین دەبێت.
هەفتەی رابڕدوو سامر غەزبان وەزیری نەوتی حكومەتی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا، كە وێنەیەكی دەستی (هەواڵ)، كەوتوە رایگەیاند:"وەزارەتی نەوت پاڵپشتی پرۆژەی وەبەرهێنان دەكات لە كەرتەكانی پاڵاوتن و دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان لە كەركوك"، ئەوەشیخستۆتەڕوو:"پاڵاوگەی نەوتی كەركوك ئێستا كاری زۆر كەمی ماوە تەواوبكرێت و گەیشتۆتە كۆتایی دامەزراندن كە بە كوالێتی جیهانی رۆژانە (150) هەزار بەرمیل نەوت دەپاڵێوێت".
ئەحمەد عەسكەری ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بۆ هەواڵ وتی: "پاڵاوگەكە پاڵاوگەیەكی ئەهلیە و بە وەبەرهێنان لەگەڵ حكومەت كاردەكات، حكومەت زەوی پێدەدات و نەوتی خاوی دەداتێ و ئەویش دەی پاڵێوێ بەڵام بەرهەمەكەی یان دەداتەوە بە حكومەت یانیش هەر یەكە بەشی خۆی بەپێی رێكەوتن دەفرۆشێت".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەن رونیشیكردەوە: "بوونی پاڵاوگەیەك لەشارەكەیا دەستی كار   وەگەڕدەخات و سودەكەی ئەوەندە دەبێت بۆ كەركوكیەكان و نەوتە پاڵێوراوەكەش حكومەت بۆخۆی دەیفرۆشێت و لە بەرامبەر ئەو نەوتە خاوەشدا ئەشێ بەنزین و بەرهەمەكانی تر وەربگرێتەوە و ئەزمە كەم ببێتەوە و خەڵكیش دابمەزرێت".
هەروەها وتی: "ئەو پاڵاوگەیە پرۆژەیەكی وەبەرهێنانی چاكە چونكە خەڵكی سودی لێدەبینێ لە روی دامەزراندن و كارەوە و دەشبێتە مایەی بوژانەوەی ئابوری و پیشەسازی و ژیانی خەڵكی باش دەبێت".
عەسكەری وتیشی: "پاڵاوگەكە ئەمە چەند ساڵێكە حكومەتی عێراقی دەڵێَن زۆری نەماوە و دەكرێتەوە و ناكرێتەوەـ من لەم بابەتە تێناگەم خەریكە لێی وەڕس دەبن و هیوام پێی نامێنێ".
شارەزایەكی بواری نەوت كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بۆ هەواڵ وتی: "لەماوەی ئەم ساڵدا گەر ئەو پاڵاوگەیە تەواوبێت و بكرێتەوە سودێكی زۆری بۆ خەڵكی كەركوك دەبێت و شارەكە دەبێت چونكە لەروی سوتەمەنییەوە پێویستیمان بە شارەكانی تر نامێنێ و تا لەوێوە نەوتی پاڵێوراو بەرهەمەكانیمان بۆ بێت و ئەشبێتە دامەزراوەیەكی ئابوری گرنگ لەم شارە و دەستی زۆرێك لەگەنجان و لاوانی ئەم شارە رادەكێشێ و كۆمەڵێك كەس لەوێ كاردەكات".
ئەو شارەزایە ئەوەشی خستەڕوو: "جگە لەشارەكەش سودی بۆ خەڵكی تریش دەبێت و دەستی كار بۆ خەڵكی تریش زیاد دەكات و ناوچەكە ئاوەدان دەبێتەوە، نمونە پاڵاوگەی بێجی كە رژێمی پێشوو دروستی كرد كاتی خۆی دەبوو لە كەركوك بكرایەتەوە بەڵام حكومەتی ئەوكات بردیە بێجی بۆ ئەوەی ناوچەكەی پێ ئاوەدان بكاتەوە و خەڵكی تریشی لە شارەكانی دیكەوە بۆ رابكێشێت، لە ئێستاشدا حكومەت ئەم كارە لە كەركوك دەكات داهاتێكی چاكی بۆ شاری كەركوك دەبێت و ناوچەكە بونیاد دەنێتەوە و دەستی كاریش بۆ خەڵكی دابین دەكات".
سەبارەت بە دامەزراندنی نەتەوەكانیش وتی: "بڕواناكەم ئەوەی لەكۆمپانیای نەوتی باكوردا لە پێشودا كراوە لەروی دامەزراندنەوە لەم پاڵاوگەیە بكرێت لە دامەزراندنی نەتەوە و ئاینەكاندا چونكە كاتی خۆی كورد رێژەی زۆر كەم وەرگیراوە لە كۆمپانیای نەوتی باكور و ئێستاش هەر لەسەر ئەو ریتمە رۆشتوە، بەڵام ئەم پاڵاوگەیە پاڵاوگەیەكی ئەهلیە و دەشێ ئەو رێژەیە بەیەكسانی نەتەوەكان بپارێزێ و نمونەش بۆ ئەوە چۆن لەئێستادا گەنجەكان لە پەیمانگەی نەوت بە یەكسانی نەتەوەیی وەرگیراون دەكرێت بۆ ئایندەش لە پیشەسازی نەوتدا هاوبەش بكرێن لە رێژە و كاردا".

 



‌ 273 جار بینراوه‌
5/4/2019 11:33:35 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved