نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  راپۆرت
سەبارەت بەدروستكردنی فرۆكەخانەی كەركوك ئەنجومەن و پارێزگا لێدوانی دژ بەیەكتر دەدەن
ئا/ سهام رەشید


عەلی حەمادی: بوونی بارەگای حەشد بۆتە هۆی راگرتنی كارەكانی فرۆكەخانەكە

تائێستا فڕۆكەخانەی مەدەنی كەركوك نەكەوتۆتە كارو یاریدەدەری پارێزگاری كەركوك بۆ كاروباری هونەری دەڵێت:"  پرۆسەی كارەكانی رێرەوی نیشتنەوەو فڕینی فڕۆكە لە فڕۆكەخانەی كەركوك بە رێژەی (95%)ـی تەواوكراوەو قۆناغەكانی تریش وەك نیشانەو نەخشەسازی و دانانی سەرچاوەكانی رووناكی لە ماوەی دە رۆژی داهاتوودا كۆتاییان پێ دەهێنرێت".

عەلی حەمادی، یاریدەدەری پارێزگاری كەركوك بۆ كاروباری هونەری، بۆ (هەواڵ) رایگەیاند:"پرۆسەی كارەكانی رێرەوی نیشتنەوەو فڕینی فڕۆكە لە فڕۆكەخانەی كەركوك بە رێژەی (95%)ـی تەواوكراوەو قۆناغەكانی تریش وەك نیشانەو نەخشەسازی و دانانی سەرچاوەكانی رووناكی لە ماوەی دە رۆژی داهاتوودا كۆتاییان پێ دەهێنرێت"، 
عەلی حەمادی وتیشی:"رێژەی كاركردن لە تەرمیناڵەكە (78%)و هۆڵی تایبەت بە هاتن و چوون و دابەزین و چاوەڕوانی گەشتیاران و باخچەكانی ناو فڕۆكەخانەكە گەیشتۆتە (85%) و هێشتا كاركردن تێیدا بەردەوامە". 
ناوبراو سەبارەت بە راگرتنی بەشێك لە كارەكانی فڕۆكەخانەی مەدەنی كەركوك  وتی:" لەسەر رێگەوبانەكانی فڕۆكەخانەكە دوو فەوجی سەر بە هێزەكانی حەشدی شەعبی هەن، چونكە پێشتر بارەگاكانیان لەسەر رێگاكان دامەزراندووە، دەبێت مۆڵەتێكی كاتییان پێ بدرێت تا بگوازنەوە ئەو شوێنە تازەیەی كە بۆیان بنیاتنراوە، بەڵام هێشتا تەواونەكراوە". 
باسی لەوەشكرد:" داوای دووهەفتە مۆڵەتیان لێكردووین و دواتر دەست بەكاردەبینەوە لە شوێنەكەو ئەمەش هۆكارێك بوو كە تەگەرەی خستە بەردەم كارەكانمانەوە، هۆكارێكی تری دواكەوتنی كارەكانمان نەبوونی ئامێرو كەرەستەی رێنمایی فڕین و  تێچووی (ILC) و ئامێری دابەزین و سەركەوتنی فڕۆكەكان و كە لە گرێبەستە بازرگانیەكەدا هەبوون پێویستی بە ماوەیەك دەبێت تا بگەنە وڵات و دواتر بخرێنە بەردەستی پسپۆران لەكارەكە، هاوكات تێچووی ئامێرەكان و كەرەستەكانی بنیاتنان و بەشێكی گرنگی كارەكانە كە خۆی لە فەرمانگەی فڕۆكەخانەو گومرك و پۆلیسدا دەبینێتەوە گەیشتۆتە (80%)". 
یاریدەدەری پارێزگار بۆ كاروباری هونەری، ئاماژەی بەوەشكرد": دەبوو بابەتی كردنەوەی فڕۆكەخانەكە لەلایەن فەرمانگەی ناوخۆ بەهەمانگی لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە بیانگرتایەتە ئەستۆی خۆیان، لەدوای دانانی بەردی بناغەی پرۆسەكە لەلایەن وەزارەتی گواستنەوەوە رێگریمان لێكرا بەوەی لە ئەزموونی شكستخواردووی فڕۆكەخانەی ناسریە پەند وەربگیرێت، چونكە تەرمیناڵەكەیان تا ئێستا بە كەموكوڕی ماوەتەوەو لە كۆمەڵە جەمەلۆنێك زیاتر هیچی تر نییە". 
ناوبراو ئاشكراشیكرد: وەزارەتی گواستنەوە كارەكەی بە وەبەرهێنانی كەركوك سپاردووە بۆ ئەوەی تەرمیناڵیكی گەورە لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستبكەن و لە رووی هۆڵەكان و پێشوازی و گەیشتن و هاتن و رۆیشتنەوە بە بیناكان و كارە هونەرییەكانەوە بە كوالێتی بەرز ئەنجامبدرێت".
رونیشیكردەوە:" لەبەر ئەوەی كەشوهەوای كەركوك ناجێگیرەو بارانی زۆریش شارەكەی گرتۆتەوە كە بۆتە هۆی دواخستنی كارەكانمان لەو شوێنە بەتایبەتی رشتنی چیمەنتۆو كۆنكرێتكردنی شوێنانی تر".
لای خۆشییەوە كاكەڕەش سدیق، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك سەبارەت بە هەمان بابەت بۆ (هەواڵ) رایگەیاند:" بەپێی ئەو زانیارییانەی لای ئێمەیەو كە ئاگادارین، بە رێژەیەكی كەم كاری تێدا كراوە".
وتیشی:" هەرچەندە شارەزایی زۆرم لە كاروباری هونەری نییە، بەڵام بە پێی ئەو زانیارییانەی هەمە بە رێژەی زۆر زۆر كەم و كارەكان زۆر بە خاوی دەڕۆنە پێشەوەو رێژەكەش ناگاتە(10%)".
ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێزگا وتیشی:" هۆكاری دواكەوتنی كارەكانی فڕۆكەخانەی كەركوك دەگەڕیێتەوە بۆ تەرخان نەكردنی پارەو حكومەتیش پشتگیری كارەكە بە جددی ناكات".
رونیشیكردەوە:" كردنەوەی فڕۆكەخانەكە سودێكی زۆری دەبێت بۆ پارێزگاكەو جموجۆڵی بازاڕ زیاد دەكات و دەبێتە ناوچەیەكی گەشتوگوزاری و سەردانیكردنی زۆر دەبێت و لە رووی ئابوریشەوە قازانجێكی باش دەگەڕێتەوە بۆ حكومەت و ئەوساش كەركوك لێی سودەمەند دەبێت".
باسی لەوەشكرد:" كردنەوەی فڕۆكەخانەكە دەبێتە كارئاسانییەك بۆ هاوڵاتیانی كەركوك، چونكە پێشتر دەبوو لە رێگای فڕۆكەخانەی شارێكی دیكەوە گەشتەكانیان بكەن، بەڵام بە كردنەوەی فڕۆكەخانەكە هاوڵاتیان ئەو كێشەیەیان لە كۆڵ دەبێتەوەو كرێكارێكی زۆریش دەتوانن هەلی كاریان بۆ بڕەخسێت".
كاكەڕەش سدیق وتیشی:" نوسراومان بۆ لایەنی پەیوەندیدار كردووە بەوەی بەڕێوەبردنی فڕۆكەخانەكە بە تەواوفوق بێت و هیچ نەتەوەیەك پەراوێز نەخرێت".
هاوكات پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە ئەنجوەنی نوێنەران ئاماژەی بۆ ئەوە دەكات كە ئاگاداری كارەكانی فرۆكەخانەكە نین.
جەمال شكور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ (هەواڵ) رایگەیاند:"ئێمە ئاگاداری هیچ ئیشوكارێكی فڕۆكەخانەی مەدەنی كەركوك نین".

‌ 266 جار بینراوه‌
5/4/2019 11:36:30 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved