نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  پەڕەموچ
مەرگی من و قەسیدەی”با"
قاسم تاباك


كە هەر “با”یێ
لە باكووری شارەوەدێ
دەچمە باوەشی و
دەڵێم
نەكا بۆنی ئەو و
دارگێلاسەكەیانی پێ بێ
هێلیا
ئەوە رازی من و “با “ بوو
پێش هەڵوەرینی رۆحم
ئە وە چیرۆكی من و “با”یە
لە جۆزەردانی ساتێكەوە تا ئەبەد
هێلیا
من “با”م خۆش ناوێ
ئەو مەرگی منی
بە داوەڵی دارستان سپارد
ئەو مەرگی منی
بە مێحرابی سەوزی گەڵا سپارد
ئەو مەرگی منی
بە هێلانەی پاساری سپارد

چ جۆزەردان بایەكە ... هێلیا
هێلیا.... بە خەڵكی شارەكەت بڵێ
ببەستن
چاوی دەلاقەی ژوورەكانیان
نەكا رەشەبایەك
مەرگی پەپوولەكانیان بۆ بێنێ
نەكا رەشە بایەك
سترانی دابڕانی رۆح و شێواوی جەستەیان بۆ بێنێ
پەنجەرەكانتان داخەن
ئیتر بۆنی ئەو و
رەحمەتی دارگێلاسی پێ نییە
پەنجەرەكانتان داخەن پێش ئەوەی
گوڵە دەسكردەكانیشتان هەڵوەرێنێ

هێلیا “با” بێ شەرمە
با ‘ بێ شەرەفە
با چیرۆكی پەپوولە پاییزە 
بۆ دار هەنار دەبا و هیچی تر

سێوێك
رۆژێك حەكایەتی بۆ دەستەكانم خوێند
لەو رۆژەوە دەستەكانم هەڵوەریون
لەو رۆژە
پیاوەكەی فروغیش
دەستی نییە كڵاوەكەی هەڵگرێ و
بە پەنجەرە قفل كراوەكەم بڵێ
سڵاو
سڵاو
سڵاو

هێلیا
ئە وە قەسیدەی من و بایە
لە شەوە پاییزی تەمەن
ئەوە تەرمی من و
تیژ ددانی قەبرە
لە سەرەتای وەرزی ویستن
لە مەرگ دەترسێم هێلیا
فریام كەوە
فریام كەوە با دوا هەناسەم 
لە باوەشی ئەبەدییەت دا بڕوێ

من “با”م خۆش ناوێ
"با”شە وێك تەمەنمی برد
پەنجەرەكانی شاریش ەارووژان
تۆ گریانی پەنجەرەت نەدیوە هێلیا
تۆ تەنیایی كۆڵانت نەدیوە هێلیا
تۆ مەرگی بارانت نەدیوە هێلیا
تۆ كاڵبوونەوەی فرینت لە “با”دا نەدیوە هێلیا
چیت بۆ باسكەم هێلیا.. چی؟
باسی كوێر وونی كانی
یان هەڵوەرینی ژین
باسی رەشەممەوخنكانی پشیلە 
یانئاویلكەدانی كۆڵان
چیت بۆ باسكەم هێلیا.. چی؟
لەبیرتەئەنفالی پەپوولەپاییزەو با
لە بیرتە رووخانی كچ گەلی گەڵاو با
لەبیرتەگێژەڵووكەی رۆح و با
لەبیرتە
لەبیرتە
لە بیرتە
لەو كۆڵانە”با” دێ
لەو كۆڵانە هەر تەرمی رۆحە “با” هە ڵیگرتووە

ها بڕوانە
لەو قولینچكە
ئەوە ئاخرین ژووانی
من و پەنجەرەیە
لەو كۆڵانە “با”دێ و
منیش
"با"
دەمبا...
ماڵـــت وێران بێ تـــەمـــەن،،
عدنان ئەحمید
ئالێرەدا،
لەژێر چــەنــاگەی هەر بــەردێ 
لەتــــێ دڵــی لێ شكاوە

لەلێواری هەر جــۆبــارێ
تنۆكێ شەرمی لــێ تكاوە
لــەنێو كۆشی هەرساباتێك
خۆزگەو ئاهێك قەتیس ماوە

 ،تـــۆ بــڕوانــە،
نە شوێن پێكان كاڵ دەبنەوە
نە حەزەكان جیادەبنەوە
كەچی منیش،
هەرخـــــۆم وخــــۆم
نەسێبەر بە بـــاڵام دەگات
نەڕۆژگاریش وەكو جاران 
نەپێم دەگات 
نەتێم ئەگات
ئائەمەیە مەرگی زەمەن
ماڵت وێران بێ تەمەن.
دووری وتامەزرۆیی
رشید كەركوكی
چۆن بێمەوە
تۆلەو كۆڵان وگەڕەكە نەبی
چۆن بێمەوە
ئەوهەموو دوژمنەم هەبێ 
تۆ هۆكاری شەڕەكەنەبی
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
لێم مەپرسە
بۆچی هێندە ناسكە دڵم
بۆچی زوودەگریم
دڵم زۆر تەڕەگوڵم
هەربەپرتەقاڵ ئەچێ
هەربگوشرێ
ئاو لەچاوانم دێتەدەرێ
٭٭٭٭٭٭٭
من پیر نابم
دڵم پڕ لەشیعری جوانی تۆیە
دڵم پیرنابێ
پڕتامەزرۆیی ماچێكی لێوانی تۆیە
٭٭٭٭٭٭٭
كەهاتمەوە
توند بمگوشە بەخۆتەوە
لەپەراسوەكانم مەترسە ناشكێن
ئەوان خۆڕاگرن
شورای كۆشكەكەی تۆن.

‌ 164 جار بینراوه‌
5/4/2019 12:14:25 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved