نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  پەڕەموچ
بیگ بێردیەی نووسەری فەرەنسی: تەپوتۆزی واقعی شیمانەیی بەخوێندنەوە بتەكێنن
ئا/ پەڕمووچ

لە میانی فێستڤاڵی گەنجان و خوێندكارانی جیهانی لە گۆڕەپانی ئۆلۆمپیادی مەزن لە شاری سوچێی سەركەشی لە رووسیا كە گەورەترین هەوارگەی ئەوروپیە لەسەر كەناراوەكانی دەریای رەش و ساڵانە لە 14ــ22ی مانگی ئۆكتۆبەر ئەو فێستڤاڵە بەرێوەدەچێت و بە بەشداریپێكردنی (25) هەزار كەس لەخوێندكاران و رووناكبیران و ئەدیبان و رێكخراوەییەكان ئەمساڵ لە (188) وڵاتی هەموو جیهان بەشدارییان تێدا كردووە، فردریك بیغ بیردیە نووسەری فەرەنسی ئامۆژگاری گەنجان دەكات بەگۆشەگیری نەخوێننەوە بەڵكو دەبێت لەپاڵ خوێندنەوە تێكەڵی و پەیوەندی بەربڵاویان بە هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگەوە هەبێت و هاوكات باسی لە بەكارهێنانی پەیوەندی شیمانەیی دەكات و دەڵێت:"پەیوەندیەكانی ناو ماڵپەڕەكانی پەیوەندی كۆمەڵایەتی بە تایبەت فەیسبووك و ئەنستاگرام كاریگەری نەرێنی بەسەر تاكەوە جێ دەهێڵن و مرۆڤ ناتوانێت لەو رێگەیەوە راستییەكانی بۆ دەربكەوێت و تووشی سەرلێشێواندن دەبێت و دواجار هەموو بەرهەمەكانی بە ناكام دەكەوێتەوە"، هەر بۆیە رێنمایی خوێندنەوەی ئەدەبی بە تایبەت رۆمانە جیهانیەكان دەكات. 
بیغ بیردیەی نووسەری ناوداری فەرەنسی لە چەندین ئێوارە كۆڕو سیمیناردا سەبارەت بەروناكبیری جیهانی بەشداری دەكات كە لە چوارچێوەی نۆزدەمین فێستڤاڵی خوێندكاران و رووناكبیران بەرێوە دەچێت وجەخت دەكاتەوە كە گەنجان دەبێت جگە لە خوێندنەوە بە شێوەیەكی راستەوخۆ تێكەڵ بە خەڵك ببن و پەیوەندی بەهەموو چین و توێژەكانەوە بەربڵاوەتر بكەنەوە، چونكە تێكەڵبوون بە خەڵك زۆر لە پەیوەندی شیمانەیی سەر ماڵپەڕەكان بۆ نووسەران بەسوودترە. 
بیغ بیدریە وتیشی:" تێكەڵبوونی راستەوخۆ بە خەڵك و بە بەشداریكردن لەگەیڵیان پرۆسەیەكی زۆر گەورەی مرۆیی دەخاتە بەردەستی نووسەران، دەبێت نووسەر بچێتە یانەكان و سەما بكات و بیرورا لەگەڵ لەشفڕۆشەكان بگۆڕێتەوەو هاوكات پیاوە ئایینیەكان بدوێنێت و سەردانی شوێنە گشتیەكان بكات و لە كۆگاكان پۆشاكی جوان بكڕێت و سەردانی یانە كۆمەڵایەتییەكان بكات و لە كۆڕو كۆبوونەوەكان ئامادەبێت بۆئەوەی شێوازێكی تایبەتی لە ژیانداهەبێت، چونكە دانشتن بەدیار ماڵپەرەكانەوەو گوێگرتن لە هەواڵە سیاسیەكان نووسەران تووشی تەمبەڵی و دواتر نائومێدی دەكەن و بەو هۆیەوە بەهرەكانیان لەدەستدەدەن و نابنە خاوەن بەرهەمی باش و داهاتی زۆر"، هەربۆیە داوای لەگەنجان كرد بە شێوەیەكی ئاسایی پەیوەندیە كۆمەڵایەتیە سروشتیەكان بەكاربهێنن و زیاتر خوو بدەنە خوێندنەوەی ئەدەبی و فەلسەفی و فیكری وەك هەوێنێك بۆ تێگەیشتن لە رۆمان.
بیغ بیردیەی نووسەری فەرەنسی تەمەن (52) ساڵەو خاوەن خەڵاتی یەكەمی رینۆدۆی ئەدەبی ساڵی 2009 لە پەیامێكیدا كە راستەوخۆ لە كۆڕەكەا خوێندیەوە داوا لەگەنجان دەكات پەیوەندییەكانیان زیاتر لە بوارەكانی ژیانی سروشتی و ئاسایی بدۆزنەوەو لە ماڵپەڕەكان و پەیوەندییە شیمانەییەكان بەرتەسكی نەكەنەوە، هاوكات داوای لە گەنجان و خوێندكارانی زانكۆیی كرد خوێندنەوە بۆ خزمەتكردن بە بوارێكی تایبەت تەرخان بكەن و كاتی ئەوە هاتووە هەر كەسەو بەپێی پسپۆری خۆی بخوێنێتەوە، بەڵام نابێت كەس لە خوێندنەوەی ئەدەبی دانەبڕدرێت، جەخۆتیشی كردەوە ئەدەبی رووسی گەورەترینی ئەدەبەكانی جیهانەو داوای لە هەمووان كرد (ئیفگینی ئۆنیگین)ـی رۆمانە شیعری ئەلێكساندەر پۆشكین بخوێننەوە، چونكە ئەو رۆمانە لێوانلێوە لە سۆزی قووڵ بۆ كاراكتەرەكان كە بە هۆی هەستی خۆشەویستییەوە تاوگیری بەهێز بە خوێنەران دەبەخشن. 
هاوكات نووسەر ئاماژەی بە زەرورەتی خوێندنەوەی رۆمانەكانی گەورەنووسەرانی رووسیا كرد بەتایبەت هەر یەك لە فیۆدۆر دیستۆیفسكی و لیڤ تۆڵستۆی كە بەرهەمە ئەدەبیەكانیان ژیانی كۆمەڵایەتی لە هەموو بوارەكاندا شیكردۆتەوە بەتایبەت قومارخانەكان، ناپاكییەكان و زیندانیەكان،تاوان و شۆڕش و تۆقاندن كە ئێستا شپێی دەڵێن تیرۆر و هتد.
لە كۆتاییدا نووەر داوای لەنووسەرانی گەنج كرد جە لە خوێندنەوە گرنگی بەوەرزش بدەن و گەشت بەرەو وڵاتان بكەن و فێری كولتووری نوێ ببن و هاوكات پەیوەندییان بە رەگەزی بەرامبەریان زیاتر بكەن بۆ ئەوەی لێك تێگەیشتن لە نێوانیان هەبێت.
* فردریك بیغ بیردیە نووسەرو رەخنەگری ئەدەبی و سینەماكارو بێژەری تەلەفزیۆنی فەرەنسی، ساڵی 21/12/1965 لە نیوسۆر سین لە فەرەنسا لەدایكبووە، لە پاریس ئەنستیوتی لێكۆڵینەوە یساسیەكانی تەواوكردووە، ساڵی 2009 خەڵاتی یەكەمی رینۆدۆی ئەدەبی پێ بەخشراوە، ئەم خەلاتە تایبەتە بە رۆمانی هاوچەرخ و باڵا لە نووسین و هونەری ئەدەبی كە لە ساڵی داهێنانی 1926ـەوە بە چەندین نووسەرو رەخنەگرو رۆژنامەنووسی فەرەنسی بەخشراوە وەك لویس فەردیناند سیلین و ماری گۆستاف خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی و لۆ كلیزیۆو نینا بوراوی نووسەری جەزایری و ئەحمەد كۆرۆمای نووسەری ئەفریقی.

‌ 120 جار بینراوه‌
5/4/2019 12:21:49 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved