نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  باران
قەیرەیی مێینە گەورەتر لە جەنگ روو لە كۆمەڵگەكان دەكات
باران

قەیرەیی دیاردەیەكی كۆمەڵایەتی سامناكەو بۆتە مۆتەكەی بەردەم زۆربەی كچانی كۆمەڵگەكان، دەرەنجام و هۆكارەكانی لە ژینگەیەكەوە بۆ ژینگەیەكی تر دەگۆڕدرێت و كاریگەری ئابووری و سیاسی و كۆمەڵایەتیش لە بوونی كچانی قەیرە لە كۆمەڵگە رۆڵی نەرێنی خۆی هەیە. 

دابونەریت لەمپەڕی گەورەی بەردەم هاوسەرگیری گەنجانن بەتایبەت ئەو خێزانە داخراوانەی كە كچانیان بۆ خزمان تەرخاندەكەن، یان هەمیشە بیر لە ئاكامە خراپەكانی هاوسەرگیری دەكەنەوەو زیاتر لە ئامانجە گەورەكانی، بۆیە دەبینین داواكاری زۆری ماڵی كچان وا لە گەنجان دەكات كە بە مەبەستی هاوسەرگیری روو لە هەموو خێزانێك نەكەن، بەتایبەت ئەو كچانەی خەرجیەكی زۆر بۆ مارەبڕین و مەراسیم و ئاهەنگەكانی گواستنەوەیان داوادەكەن، هاوكات داواكاری كچان كە لەماڵجیاییەوە دەستپێدەكات و داوای هەموو كاڵاو كەرەستەكانی ناوماڵەی دێتەسەرو بەو هۆیەشەوە خێزانێك هێشتا لەسەرەتای پێكهاتندایە دەیخەنە ژێر فشاری زۆری قەرزو لە ئاكامدا ناسەقامگیری خێزانی و بەدبەختی شوێنی بەختەوەری خێزانی دەگرێتەوە، دیاردەی كرانەوەی سنووری نێوان وڵاتان و پەنابردنی گەنجان بە كۆچكردن بەرەو هەندەران و نەگەڕانەوەیان كە ئەمەش كەمتر هەلی بۆ كچان رەخساندووە هۆكاری زەقی بوونی قەیرەییە لەناو كچان. 
داخراوی كۆمەڵگەكان لە زۆربەی ناوچەكانی رۆژهەڵات بۆتە هۆی ئەوەی ئەوەی كوڕان و كچان پەنابەرنە بەر بەرنامە تاپلێیەكان و لە رێگەی پەیوەندییەكانی ناوتۆڕەوە خۆیان تووشی ئاریشەو گێچەڵی گەورە بكەن بەتایبەت بەهۆی ئەو گەنجانەی رۆشنبیری كۆمەڵایەتییان لاوازەو لەبەرامبەریشدا خێزانێكی نەریتی هەیە كە نەك رێگە نادات پەیوەندی لە نێوان كوڕان و كچان هەبێت بەڵكو دەیخاتە قاڵبی تاوانە گەورەكانەوە.
لە رووماڵكردنێكی گۆڤاری (الشرق الاوسگ) كە تایبەت بە قەیرە كچان لە وڵاتانی عەرەب بە پلەی یەكەم میسر (85%) و پلەی دووەم لوبنان (80%) و دواتر بە ریزبەند هەر یەك لە سوریا (72%) عێراق (70%) تونس (62%) جەزایر (50%) سعودیە (43%) دێن. 
بەپێی هەمان سەرچاوەش هۆكاری قەیرانی دارایی لە كوردستان كە هێشتا تەمومژەكانی بەسەر كۆمەڵگەی كوردییەوە دیارن رێژەی قەیرەیی لە شارەكانی كوردستان لە پێش قەیرانەكانەوە (36%) و لەماوەی پێنج ساڵی بەردەوامیی قەیرانەكە گەیشتۆتە (44%) كە زۆربەی هۆكارەكانی بۆ بەرزی نرخی زێڕ و نەبوونی هەلی كارو هاوكات رووكردنی گەنجانی كوردستان بەرەو هەندەران بێ گەڕانەوە.




‌ 413 جار بینراوه‌
5/4/2019 12:25:51 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved