نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  باران
مێبوون و ئابڕووچوون
ئاره‌زو نوری - گۆشه‌ی سوژن

مێبوون یا ژنبوون لەم وڵاتە، هێندەی بوونی خۆكوژێك لەبەردەمت، مەترسیدار بووە، رەنگە لەهەرێم رێژەی ژن و كچ زۆر زیاتر بێت لەپیاو و هەر بۆیە ژیان لەنێو كۆمەڵگەیەكی ئابڕووبەر تا دێت زیاتر ترسێنەر دەبێت...
ترس بەو مانایەی ژیان بۆ مێبوون زۆر ئەستەم بووەو هەمیشە ترسێكی گەورە بەرۆكی گرتوون، بەجۆرێك كە ئابڕو خەمی هەرە گەورەو لەپێشینەی  ژنان بێت پێش هەر كارێك و هەناسەدانێك..
ئابڕوو بۆ ژنی كورد، وەك خاڵی لاواز بەكاردەهێنرێت لە هەر چركە ساتێك و سەعاتێك، ئەگەر كچەو دڵداری دەكات، دەبێ تا هاوسەرگیری كردنی لەگەڵ ترسێك هەناسە بدات نەبادا ئابڕووی ببات ودوایترێیبهێڵیت، ئەگەر ژنە دەبێ وەك چركەی كات لە رێڕەوی خۆی لانەدات نەكا لەگەڵ ترسی ئابڕوو بردن و چوونی هەناسە بدات، ئەگەر ژنی ماڵە یا فەرمانبەرە یا سیاسەتمەدارە یا حزبییەو یا هەر ژنێكەو لەم وڵاتەیە، دەبێ پێش هەناسەدانی ترسێك بەرۆكی گرتبێت و نەكا ئابڕووی ببەن.!
كاتێ پیاو بوو بە نێر و لە مرۆڤایەتی كەوت، ئیتر ئابڕووبردنی ئینسانێك وەك قومێكی شەرابەكەی، هەناسەیەكی جگەرە، قومێك لەچای وایە و بێ چەندو چوون دەكەوێتە هەڕەشەو گوڕەشەو گرتنی خاڵی لاوازی ژنان بە ئابڕوو بردنی..
دیارە كە دەڵێم خاڵی لاواز، چونكە لەنێو كۆمەڵگەی ئێمە ئابڕوو تەنها لەسەر ژنان ئەژمار دەكرێت و كە چوو، ئیتر خێڵ و عەشرەتێك بەهۆیەوە دەبێ ملشۆڕبن و ژنە یا كچەش هەر زوو بكوژرێت..
ئیتر وای لێهاتووە كچان و ژنان وەك راستە رێیەك هەڵە نەكەن و نە هەستیان دەرببڕن و نە كاركردن و نە حزبایەتی و چوونە نێو سیاسەت و نەهیچ شتێك كە چاوەكان هەموو بەدوای خاڵێك بگەرێن بۆ ئابڕووبردنی..
لەهەمووی سەیرتر بوونی ژنانە لەنێو حزب، كە پێش هەر شتێك لای خەڵكی بەچاوێكی كەم تەماشا دەكرێن و پێیان وایە ئیتر ئەم ژنە "ژنی حزبە"كانەو ئەگەر كاندید بكرێت بۆ پۆستێك ئەوە لە دیدی تاكەكان "دەبێ باش ئیشی بۆیان كردبێت"!! كەواتە مەترسیترین جێگە و رێگە بۆ ژنان، حزبی بیت و ئامانجێكت هەبێ بۆ گەیشتن..
هەر بەجدی وای لێهاتووە ژنان هەروەك ئەوان دەیانەوێت، وەك بوكەڵەبن و بە ویستی ئەوان هەناسە بدەن و وەرگرن و هیچ كارێك و بۆچوونێكیان نەبێت، ئەگەرنا ئابڕوو بردنی ژنان وەك قومێكی چا لای نێرێك ئاسانەو هەڕەشەكردنیش پیشەی خۆیانە وەك نێرێك كە مەحاڵ ئەكا بۆ گرتنی نێچیرەكەی..
نەك تەنیا لەرووە كۆمەڵایەتییەكەی تەنانەت لە ئاستی باڵای سیاسەت و حزبایەتی لە هەرێم، پیاوانی دیوەخانی سیاسی پێیان شورەییە ژنێك لە كۆبوونەوەكانیان دانیشێت و دەنگی هەبێت و رایەكی هەبێت.  بۆیە دەبینین كاتێ سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دێتە هەولێر لە فڕۆكەخانە سەرۆكە كاتییەكەی پەرلەمان پێشوازی لێ دەكات بەڵام كاتێ دەچێتە ژووری كۆبوونەوە گرنگەكان ئیدی دەبێت سەرۆكە كاتییەكە بگەڕێتەوە دواوە و لە دەرەوە بمێنێتەوە ولە بری ئەو جێگرە پیاوەكەی بڕواتە ژوورێ. كاتێ ئەمە لە بەرچاوی نێری كۆمەڵگە روودەدات ئیدی تێدەگات ئەو وەك نێرینەیەك دەسەڵاتی لە دەست نەداوە و بڕیاری مان و نەمانی ژنی لە دەستە و هەر ئەوە دواجار بڕیار دەدات ژن دەبێت چۆن هەڵسوكەوت بكات و چی بپۆشێ و لە كوێ دانیشێ و ئەركیەتی ملكەچی پیاو بێت، ئەگەر خوانەخواستە یاخیش بێت یان هەڕەشەی تیرۆری كەسێتی و بەدناوكردنی لێدەكات یانیش دەیكاتە قوربانی فیشەكێك.
!





‌ 180 جار بینراوه‌
5/4/2019 12:26:49 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved