نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  هەمەڕەنگ
ساڵیادی كۆمەڵەی خوێندكاران لە كەركوك بەرز راگیرا
هەواڵ

رۆژی سێشەممەی رابردوو، 30/4/2019، بەدروشمی باشتركردنی ( جۆرایەتی خوێندن دەستەبەری ئایندەیە ) 43مین ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان لەسەنتەری رۆشنبیری كەركوك بەرز راگیرا.
لە یادەكە كە ئاسۆ مامەند لێپرسراوی مەڵبەندی دووی (ی. ن. ك) و ژمارەیەك لە لێپرسراوانی حزبی و رێكخراوەیی و مامۆستاو خوێندكاران ئامادەیبوون لە یادەكەدا چەندین وتارو چالاكی جۆراو جۆر پێشكەشكران.
لای خۆشیەوە، ئاسۆ مامەند لێپرسراوی مەڵبەندی دووی ی ن ك لەوتەیەكدا وێرای پیررۆزبایی لەو یادە هاوكات هیوای سەركەوتنی بۆ تەواوی خوێندكاران بەگشتی و كەركوكییەكان بەتایبەتی خواست 
هاوكات لێپرسراو و كادرانی لقی كەركوكی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان، لە یادەكەدا، رایانگەیاند كە وەك چۆن لە رابردوودا خزمەتیان بە خوێندكاران و پرۆسەی خوێندن كردوە، بە هەمان شێوە بەردەوام دەبن .
كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان بەناوی (یەكێتی خوێندكارانی شۆڕشگێڕی كوردستان) لەسەر دەستی چەند سەركردەیەكی بەتوانا لەگەڕەكی ئیمام قاسمی شاری كەركوك لەسەر راسپاردەی سەرۆك مام جەلال دامەزراوە.
 


‌ 416 جار بینراوه‌
5/4/2019 12:30:46 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved