نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  هەمەڕەنگ
كۆڕێك سەبارەت بە رۆژنامەی كوردی لەنێوان راستی و خواستدا بەڕێوەچوو
هەواڵ


رۆژی یەكشەممەی رابردوو، بەبۆنەی 121 ساڵەی رۆژنامەگەری كوردی و لەژێر ناوی رۆژنامەی كوردی لەنێوان راستی و خواستدا ماڵی رۆشنبیری كەركوك كۆڕێكی بۆ سەرنووسەری رۆژنامەی هەواڵ رۆژنامەنووس و نووسەر بورهان حاجی سلێمان رێكخست.
لە كۆڕەكەدا كە ژمارەیەك لەرۆژنامەنووسان و رۆشنبیرانی شارەكە ئامادەیبوون، بورهان حاجی سلێمان تیشكی خستە سەر گرنگی رۆژنامەی كوردی بەگشتی و تەواوی ئەو بەربەست و لەمپەرانەی پێش رۆژنامەنووسانیشی خستە روو ، هەروەك شاری كەركوكی بەنمونەیەكی زیندووی پێشكەوتنی كاری رۆژنامەنووسی ناوبرد ، بەو پێیەی یەكەمین رۆژنامە بەناوی كەركوك لەساڵی 1920 لەو شارە دەرچووە و  لە ساڵی 1930 بە سێ زمان ئەو رۆژنامەیە بابەت و تێزەكانی بڵاوكردۆتەوە ئەمەش ئەوە ئەگەیەنێت كە كەركوك لەدێر زەمانەوە لە بواری رۆژنامەگەریدا رۆڵی بەرچاوی هەبووە هەروەك چۆن لەبوارەكانی تریش بەگشتی ئەو رۆڵەی بەدیكراوە.
هاوكات كۆِیگێر، بەشێوەیەكی ورد مێژووی رۆژنامەگەری لەسەردەمی بەدرخانیەكانەوە بۆ ئێستا بۆ ئامادەبوان خستەروو و بە زمانی عەرەبی باسی لە لەو پێشێلكارییانەش كرد كە لە ئێستادا رۆژنامەنووسانی كورد لە كەركوك رووبەرووی دەبنەوە. 
لە كۆتایی كۆرەكەشدا ئامادەبووان بە سەرنج و پرسیارەكانیان كۆڕەكەیان زیاتر دەوڵەمەند كرد.

‌ 424 جار بینراوه‌
5/4/2019 12:35:39 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved