نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  وەرزش
وەرزێكی خراپی تۆپی پێی كەركوك
حوسێن عەلی

خولەكانی تۆپی پێی كوردستان بە شێوەیەكی گشتی ئەم هەفتەیە  بە كۆتا دێن و تێیدا یانەكانی كەركوك  وەكو پێویست و خوازیار نەبوون.
لە خولی پلە یەكی كوردستاندا كەركوك چوار یانەیی لەو پلەیە دابوو، یانەی سەورە بە فەرمی دابەزییە پلە دوو ئەویش بە هۆی بەشدارینەكردنی و سێ یانەكەی تریش هیچیان نەیانتووانی  نوێنەرێك بۆ كەركوك لە خولی نایابی كوردستان زیاد بكەن، ویڕای ئەوەی یانەی خاك گەیشتە چوارگۆشەی زێڕین .
لە خولی نایابی كوردستان، سبەی یەكشەممە دوایین جەولەی خولەكە بەڕێوەدەچێت، تاكە نوێنەری كەركوك یانەی گازی باكور  نەیتووانی بەرگری لە مانەوەی خۆی بكات و دابەزییە خولی پلە یەكی كوردستان.
لە خولی پلە دووی كوردستان هیچ یانەیەكی كەركوك نەیتووانی بگاتە خولی پلە یەكی كوردستان . 
چەندین هۆكار هەن بۆ ئەم دۆخەی تۆپی پێی كەركوك ، كە هەندێكیان  لە دەرەوەی دەسەڵاتی خودی یانەكان بوون كە  دیارترینیان  قەیرانی دارایی بوو، بەڵام لە بەرامبەردا هەندێ هۆكاری تر هەبوون یانەكان خۆیان لێی بەرپرسیارن وەكو لایەنی هونەری تیپەكان .
راستە سەركەوتنەكان خاوەنیان زۆرەو شكستەكان  كەس خۆی ناكات بە خاوەنیان، بەڵام دەبێت بوێرانە باسی هۆكارەكان بكەین.

‌ 236 جار بینراوه‌
5/4/2019 12:44:14 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved