كه‌ركوك ... وه‌رگرتنى 37 هه‌زار تۆن گه‌نم و جۆ له جوتياران
هه‌واڵ نيوز
فه‌رمانگه‌ى كشتو‌كاڵى كه‌ركوك ڕايگه‌ياند تا ئێستا برى 37 هه‌زار تۆن گه‌نم و جۆى له جوتيارانى شاره‌كه وه‌رگرتوه و ره‌وانه‌ى سايلۆكانى وه‌زاره‌تى بازرگانى و كشتو‌كاڵى كردوه و به‌رده‌وامه له كڕينى ئه‌و به‌روبومه له جوتياران به پێى ئه‌و پلانه‌ى بۆيان دانراوه.
(مهدي مبارك) بهڕيوبهرى فه‌رمانگه‌ى كشتو‌كاڵى كه‌ركوك ڕايگه‌ياند كه تا ئه‌م ساته بڕى 37 تۆن دانهوێڵهيان له جوتياران وه‌رگرتوه (33 تۆن گه‌نم) و (4تۆن جۆ) و جوتياران به‌رده‌وامن له ڕاده‌ست كردنى بهروبومهكانيان به پيى ئه‌و پلانه‌ى بۆيان دانراوه له لايه‌ن ليژنه‌ى باڵاى كشتو‌كاڵى كه‌ركوكه‌وه.
(مبارك) پێشبينى ده‌كات ئه‌مساڵ بڕى به‌رهه‌مى گه‌نم و جۆى جوتياران بگاته 200 هه‌زار تۆن چونكه ڕوبه‌رى 345 هه‌زار دۆنم بۆ چاندنى گه‌نم و 38 هه‌زار دۆنم بۆ چاندنى جۆ ته‌رخان كراوه‌و سه‌باره‌ت نرخه‌كان وتى يه‌ك تۆن گه‌نمى پله يه‌ك به 700 هه‌زار دينار و 600 هه‌زار بۆ گه‌نمى پله دوو و 500 ههزاردينار بۆ گه‌نمى پله سي ته‌رخان كراوه و تۆنى جۆ به 500 هه‌زار دينار له جوتياران وه‌رده‌گيرێت .
|